ئه‌نوا/enwa: ن: گامێشه گرنگی، گامشێكی كێوی بچووكه.
.
.
___________________________
ئه‌نوا/enwa: ن:[ رۆژك، مكـ]
1 – پەنا _ په‌ناگه، داڵده، سه‌نگه‌ر، شوێنی بانه‌گر، پشتیوان : جێگه‌ی مرۆ‌ڤ خۆی تێدا بشارێته‌وه.
2 – شوێنی باران نه‌گر.
3 – [ مجـ] مایه‌ی به‌ڕێ چوون و گوزه‌ران.
{ …هومه‌رمه‌نده گه‌وره‌كان لانه‌واز و بێ ئه‌نوا مانه‌وه}{ هێمن: سه‌ره‌تای تحفه}.
4 – سامان، ماڵات( كهـ).
ئه‌نوابڕ/enwabiř: ئانفا:[ كهـ][ ئه‌نوا+ بڕ( بڕین)] بێبه‌ش، نه‌بوود.
ئه‌نوابڕبوون/enwabiřbǔn: كتن:[ كهـ][ ئه‌نوا+ بڕ( بڕین)+ بوون] بێبه‌ش بوون.
ئه‌نوابڕكردن/enwabiřkirdin: كتپ:[ كهـ][ ئه‌نوا+ بڕ( بڕین)+كردن] هه‌ژاركردن، نه‌داركردن
:: سه‌دام خه‌لقی ئه‌نوابڕ كه‌رد.
ئه‌نوابڕی/enwabiřî: نچ:[ كهـ][ ئه‌نوا+ بڕ+ ئی] هه‌ژاری، نه‌داری.
.
بێئەنوا/běenwa: ئانتـ:[ بێ+ ئەنوا] بێپەنا، بێ‌ناز، هەژار، لێقەوماو، بێجێگەی حەسانەوە.
بێئەنوابوون/běenwabûn: کتن: بێنازبوون.
بێئەنوا کردن/běenwakirdin: کتپ: بێنازکردن.
بێئەنوای/běenway: نچ: بێ نەوایی، بێ نازی.
.
.
.
.