ڕێواس/řêwas: ن:[ ڕوو][ خوار] تۆلەترش، ربيش، ڕمبێز، ڕوواس، رێڤاس : rêvas، ڕێواز : rêwaz، ڕێواوی، ڕێوج، ڕبێز، زەڕنيلە، قاڵەقنگ، کرمکوژە، نێز : گیایەکی سروشتی و خۆڕسکی فرەساڵییە باڵابەرزی کوێستانییە. لە سەرەتای بەهار و تاکوو هاوین لە کوێستانە ساردەکان و بناری چیاکاندا لەو شوێنانەی بەفری لێیە، دەمێنێتەوە. بەرزیی تاکوو یەک مەتر هەڵدەچێت، پەڵکی کەسک و پانە، نێرک دەکات، نێرکەکەی نێزیکەی 30 – 40 سم لە زەوی بەرز دەبێتەوە، گەڵای پان و گەورە و پەنجە پەنجە و ددانەدارە. لە نێوەڕاستی گەڵاکانیدا نێرتکێ قیت دەبێتەوە کە جاری وا هەیە تاکو 3 مەتر بەرز دەبێت و لە سەرەکەیەوە گوڵێکی سەوزی مەیلەو زەرد و مەیلەو سوور دەگرێت. تامی ترشە. ڕێواس پێش 5000 ساڵ لهمهوبهر له وڵاتی چین و تایواندا وهک دهرمان کهڵکیان لێوهرگرتووه و له سهدهکانی نێوهڕاستدا گهیەندراوەتە ئەوروپا، دوای ماوهیهک ون بووهوه و جاری دووههم له سهرهتای ساڵی 1800دا گهیشتووەتەوه بۆ ئەوروپا.[ لا : Rheums، Reubarbarum ].
:: رێواس رەگەکەی بۆ دابەزاندنی شەکرە بەکاردێت. { حامیدی درودی}
.
پۆلێنکردنی زانستی : Scientific classification | ||||||
فەرمانڕەوایی | هۆبە | پۆل | پلە | خێزان | چەشن | جۆر |
kingdom | Clade | class | order | family | Genus | speies |
Plantae | Magnoliophyta | Magnoliopsida | Caryophyllales |
Polygonaceae |
Rheum | |
جیهانی ڕووەک | کاسە تۆودارەکان | کاسەی گوڵدارەکان | مێخەکییەکان | ڕیواسەکان |
.
گوڵبژێک لە جۆرەکانی ڕیواس |
ڕێواسی ئەلتایی/řêwasî altayî: نتـ:[ ڕوو][ خوار] [ لا : Rheum altaicum]
ڕێواسی باخچە/řêwasî baxiçe: نتـ:[ ڕوو][ خوار] [ لا : Rheum rhabarbarum]
ڕێواسی پەڵەپەڵە/řêwasî pelepele: نتـ:[ ڕوو][ خوار] ڕێواسی پنکەپنکە. [ لا : Rheum maculatum]
ڕێواسی تاتاریی/řêwasî tatarîy: نتـ:[ ڕوو][ خوار] [ لا : Rheum tataricum]
ڕێواسی تیبیتی/řêwasî tîbîtî: نتـ:[ ڕوو][ خوار] [ لا : Rheum tibeticum]
ڕێواسی چینی/řêwasî çînî: نتـ:[ ڕوو][ خوار] ڕێواس چەرمگ، ڕیواوچۆ. [ لا : Rheum officinale][ ئینگـ : Chinese rhubarb].
ڕێواسی تاجی/řêwasî tacî: نتـ:[ ڕوو][ خوار][ دا – هوانگ : da-huang] جۆرێکە لە ڕێواسی چینی. [ لا : Rheum palmatum ]
ڕێواسی دەگمەن/řêwasî degimen: نتـ:[ ڕوو][ خوار] [ لا : Rheum nobile]
ڕێواسی درۆزنە/řêwasî dirozine: نتـ:[ ڕوو][ خوار] ڕێواسی دەشتەکی. [ لا : Rheum rhaponticum ]
ڕێواسی فەلەستینی/řêwasî felestînî: نتـ:[ ڕوو][ خوار] [ لا : Rheum palaestinum]
ڕێواسی کشمشی/řêwasî kişmîşî: نتـ:[ ڕوو][ خوار] [ لا : Rheum ribes ]
ڕێواسی گلابریکاولا/řêwasî gilabiroyikawla: نتـ:[ ڕوو][ خوار] [ لا : Rheum glabricaule]
.
.
.
_____________________
ڕێواس/řêwas: ن:[ ناڤ] ناوە بۆ ڕەگەزی مێیینە.
:: ڕۆمانی ژن یەکێکە لە نووسینەکانی ڕێواس ئەحمەد.{ پەرتووك}
.
.
.
.