پوونگ/pûng: ن:[ ڕوو][ هـ] پونە : pune ( زازاکی)، پونگ، پوینە، پنگ، پیژان : گیایەكی بەهاری و ئاوی و بۆنخۆشە وەک نەعنا وا یە.[ Bot :Mentha Pulegium].
پوونگە/pûnge: ن:[ ڕوو] پۊنگه.
پوونگەڕێوی/pûngeřêwy: نتـ:[ ڕوو] پوینەرواس.[Bot : Mentha Arvensis].
پوونگەسپی/pûngesipî: نتـ:[ ڕوو] پوینەچەرمە.[Bot : Mentha Piperata].
پوونگەكەژ/pûngekej: نتـ:[ ڕوو] پوینەدەیمی، پوینەكێویلە، پونگەكێفیلە.[ Bot : Origanium Dictamnus].
پۊنگه/pünge: ن:[ ڕوو][ کباش] پوونگە.
زڕپوونگ/ziřpûng: ن:[ ڕوو][ زڕ+ پوونگ] ئەم ڕووەکە لە پوونگە دەچێت و لە کەنار جۆگە شین دەبێت. ناخورێت و ماڵاتیش نایخوات.
.
.
.
.