کیمیا/kîmya: ن:[ کیمیـ][ میسیری کۆن، قوبتی: ⲪⲧⲬⲤ :kēme ][گرێکی کۆن. χυμεία خیمێیا: khymeía، لاتینی ناوەڕاست][ الکیمیا: alchimia] ڕشتەیەکی زانستییە ، لێدەکۆڵێتەوە لە پێکهاتەکانی توخم و کانزاکانی سروشت و تایبەتمەندی و ئاوێتەکانی ماددەکان، ئاوێتەکیمیایی کان لەخۆدەگرێت لەکارلێکی نێوان گەرد و گەردیلەکان دەدوێت.[ ئینگـ: Chemistry].

کیمیا و زانیاری سروشتی/kîmya: نتـ:[ Chemistry and (natural) science]

کیمیاگەر/kîmyager: نفا:[ کیمیـ] دراو دروستکەر : کەسێکە سەری لە زانستی کیمیا دەربچێت.  

کیمیاگەری/kîmyagerî: نچ:[ کیمیـ] پیشەی پارە و دراو دروستکردن. 

کیمیایی/kîmyayî: نچ:[ کیمیـ] ئەوەی پەیوەندی بە کیمیاوە هەبێت.[ ئینگـ: Chemical].

  لقەکانی زانستی کیمیا

ئەندازیاری کیمیا/endaziyarî kîmya: ن:[ کیمیـ]

خشتەی خولی/xiştey xulî: ن:[ کیمیـ]

چارەکردنی کیمیایی/çarekirdinî kîmyayî: نتـ:[ کیمیـ] [ ئینگـ: chemio Therapy]

دەرمانسازی/dermansazî: نتـ:[ کیمیـ] زانستی دەرمانسازی. [ ئینگـ: lamatology]

زانستی ماک/zanistî mak: نتـ:[ کیمیـ]

کیمیای ئۆرگانی/ kîmya: نتـ:

کیمیای ئەندامی/kîmyay endamî: نتـ:[ کیمیـ] کە دەپەرژێتە سەر تێکەڵەکانی کاربۆن و خوێندنە لەسەر پێکھاتن و شێوە و کارلێکی ئاوێتە ئەندامییەکان. 

کیمیای زیندەیی/kîmyay zîndeyî: ن:[ کیمیـ] خوێندنی کارلێک و شێوازی پێکھاتنی خانەزیندووەکانی لەشی زیندەوەرانە، کە لەھەمان کاتدا لەسەر بۆماوەیی زیندەوەران دەکۆڵێتەوە.[ ئینگـ : بایۆکیمیستری : chemico biological ]. 

کیمیای ژیانی/kîmyay jiyanî: نتـ:[ توێ][ کیمیا+ ی+ ژیان+ ی] کیمای زیندەیی.[ ئینگـ: Biochemistry]

کیمیای ژینگە/kîmyay jînge: نتـ:[ کیمیـ]

کیمیای شیکاری/kîmyay şîkarî: نتـ:[ کیمیـ] شیکردنەوەی پێکھاتەکانی نموونەکانە (سامپڵ) کە شێوە و پێکھاتنی مەوادەکان دیاری دەکات.

کیمیای فیزیک/kîmyay fîzîk: نتـ:[ کیمیـ] دەپەرژێتە سەر تایبەتمەندییە فیزیکییەکانی مەواد وەک گەرمی و گواستنەوەی ووزە و گۆڕانی دۆخی ئاوێتەکان( ئەندامی و نائەندامی).

کیمیای نائەندامی/kîmyay naendamî: نتـ:[ کیمیـ] کە دەپەرژێتە سەر توخمەکان و ئەو ئاوێتانەی نائەندامین، واتا کاربۆن لە پێکھاتنیاندا نییە 

کیمیای هەڵ جواندن/kîmyay heľcwandin: نتـ: کتپ: ترشاندن.

.

.

.

.