پۆس¹/pos: ن:[ هـ] پووس، كەوڵی تیسكین، پێستی تەنک، توێک، چەرم، مشن، تیمانج، چەپەر.

پۆساڵ/posaľ: نتـ:[ هـ] پۆستاڵ. 

پۆساوە/posawe: نتـ:[ هـ] پێستاو : ئاوێ کە پێستی تێ خووسابێت. 

پۆسە/pose: نتـ:[ زەن] پۆس، پێست، چەرم.

پۆسەرە/posere: ئاکتـ:[ هـ] بە پێستدا.   

پۆس ئەرەماڵیای/pos eremaľyay: كتن:[ هـ] پێست داماڵران.

پۆس ئەرەنیای/pos erenyay: كتن: پێست داماڵران.

پۆسەنە/posene: نتـ:[ هـ] لەناوپێستدا.   

پۆس ئەوە گرتەی/pos ewe girtey: کتپ:[ هـ] کەوڵ کردن، پۆس گرتەیۆ( هـ)، پێست گروون. 

پۆسپارە/pospare: نتـ:[ پۆس+ پارە] پارچەپێست.

پۆسپەنیر/pos penîr: نتـ:[ پۆس+ پەنیر]

1 – خیگەی پەنیری. پێستەی پەنیری.

2 – زەلام، لەندەهۆر.

پۆس خەتەنەگا/pos xetenega: نتـ:[ پۆس+ خەتەنە+ گا] خرووسە، خرووسا : پێستێكە دوای خەتەنە لە چووی مندالان دەكرێتەوە.

پۆسكەندن/pos kendin: كتپ:[ فە]

1 – كەوڵكردن، پۆست كەندن : پێست لێكردنەوەی لەشی گیانلەبە بە گوروون بە بێ هەڵدڕین.

2 – [ مجـ] لە پاشملە دووان، لەپشتی سەردووان.

پۆس كەندە/poskende: نفا: توێكڵ لێفرێدراو.

پۆس کەندی/pos kendî: کتپ:[ هـ] پێست کەندن، کەوڵ کردن. 

پۆس کەننەی/pos keniney: کتپ:[ هـ] پێست کەندن، کەوڵ کردن.  

پۆس كڕاننەوە/pos kiřaninewe: كتپ: پێست كڕاندنەوە، توێكڵ كڕاندنەوە.

پۆس كڵفت/pos kiľift: ئانتـ:[ مجـ][ ئەردە][ پۆس+ كڵفت] پێست ئەستوور، بێشەرم، بێ ئابڕوو.

پۆسی/posî: نچ:[ هـ] ئەوەی پەیوەندی بە ( پۆس)ـەوە هەبێت.

پۆسین/posîn: ئان: ئەوەی لە چەرم دروست كرابێت.

.

پۆستگاڵ/postgal: نتـ: بن دوگی مەڕ.

.

__________________

پۆس²/pos: ن:

1 – قەرەوڵ و ئێشكچی، مەخفەر، جێگەی پاسەوان.

2 – تەتەر، جێگەی نامەگەیاندن، پۆست.

پۆسە/pose: نتـ:[ هـ] پۆستە.  

پۆسەخانە/posexane: نتـ: پۆستەخانە.

پۆسەخانەنە/posexanene: ئاکتـ:[ هـ] لە پۆستەخانەدا. 

.

.

______________________

پۆس²/pos: ن:

1 – [ ڕوو] توێكڵی دار و درەخت.

2 – تێكوڵی هێلكە.

3 – ڕزیو. 

.

.

____________________________

 پۆساوە/posaer: نتـ:[ هـ] پۆسۆ : بەولاوە.{ وشەنامە، ل، 243}

پۆسە/pose: نتـ:[ هـ] بەجۆرێکی تر.   

پۆسەرە/posere: نتـ:[ هـ] بەولادا.   

.

.

_____________________

پۆس³/pos: ئان: پییر 

:: هەواڵی لاو و پۆسیان دەپرسم.

.

.

.

.