هەنیسک/henîsik: ن:[ دەنگ] هانیسک، هەنسک : دەنگی هەناسەدان.
{
من مرۆڤی سەردەمی ئەشق و بارووت و کامپیۆتێرم
لەیەک کاتا شەرم، ئاگربەسم، خێرم
بارستایێک لە هەنیسک و شیعرم
ئەو بەردەنووسە نەمووسراوەم
باس لە کوشتاری حەرف ئەکەم
}{ هەژان بابامیری}
هەنیسکە هەنیسک/henîsike henîsik: ئانتـ:[ دەنگ] هەسکەهەسک.
:: … ئەو كاتە بوو كە زەردە خەنەی سەر لێوەكان مردن و تارمایی شەوە زەنگێكی بێكۆتایی باڵی بەسەر قەندیل و كوردستاندا كێشا و هەنیسكە هەنیسک و گریانی كۆرپەلەكان كش و مات كران. ….{ هێرش کەریمی}
هەنیسک دان/henîsik dan: کتن:[ هەنیسک+ دان]
هەنیسک نەدان/henîsik nedan: کتن:[ هەنیسک+ نەدان]
هەنیسکی مردن/henîsikî mirdin: نتـ: فەرسەنگ( کباک). { فەرهەنگا کانی، ل، 338}
.
.
.
.