جێژن/cêjin: ن:[ ئاین] جەژن، گێژن، ڕۆژی شادی و خۆشی.
جێژنان/cêjinan: نتـ: کاتی جەژن.
جێژنانە/cêjinane: نتـ: جەژنانە، هالۆلک.
جێژنە/cêjine: ن:
1 – جەژن، جێژن، زێو.
2 – خەڵات و بەخشین لەچەژنەدا.
جێژنەپیرۆزە/cêjinepîroze: نتـ: جەژنەپیرۆزە.
جێژنەپیرۆزەكردن/cêjinepîrozekirdin: كتپ: پیرۆزبایی كردن.
جێژنەپیرۆزێ/cêjine pîrozê: نتـ: پیرۆزبایی كردنی جەژن.
جێژنەی ئازادی/cêjiney azadî: نتـ: جەژن و یادی ئازادبوونی گەلێک یان نەتەوەیەک.
جێژنەی سەری ساڵ/cêjiney serî saľ: نتـ: جەژنی كۆتایی هاتنی ساڵێک و دەستپێكردنی ساڵێكی دیكە.
جێژنەی ڕۆژووان/cêjiney řojuwan: نتـ: جەژنی ڕەمەزان.
جێژنەی قوربانی/cêjiney qurbanî: نتـ: جەژنی گەورەی موسلمانان.
جێژنەی گوڵان/cêjiney guľan: نتـ: بەهار.
جێژنەی نەورۆزی/cêjiney newrozî: نتـ: جەژنی نەورۆزێ.
.
.
__________________________
جێژن/cêjin: ن: زێو.
.
.
.
.
.