جەژن/cejn: ن:[ ئاین] جێژن، گێژنە( هل) : ڕۆژی خۆشی و شادی و ئاهەنگ.
لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. | ||
گۆکردنی بە کوردی | زمانی ئاڤێستایی | واتای بە ئینگلیزی |
ABqNq |
جۆرەکانی جەژن دەکرێن بە سێ بەشی سەرەکییەوە |
1 – جەژنە ئایینییەکان |
2 – جەژنە نەتەوەیی |
3 – جەژنە بۆنەیییەکان. |
چەژنە ئایینییەکان دابەش بوونە بە پێی ڕێکەوتی مێژوویی لە کوردستاندا.
جەژنان/cejnan: ن:[ کۆ] ڕۆژانی چەژن.
جەژنانە/cejnane: نتـ:[ جەژنان+ ئە] گێژنانە : ئەو خەڵاتە یە کە مەزن دەیدات بە منداڵ و هەژار.
:: بڕە پارەیەک لە کە جەژندا دەدرێت بە منداڵ و هەرزەکار.
:: جەژنانەم دەوێت ؟.
:: جەژنانەیەکی بدەێ.
جەژنانەکردن/cejinanekirdin: کتپ:[جەژنانە+ کردن] تۆقە وجەژنە پیرۆزە لە یەکدی کردن.
جەژننامە/cejnname: نتـ: کارتێن ب رەنگ و نڤیس خەملاندی، ل جەژنان دکن دیاری بۆ کەس و ناسیاو.
جەژنەپیرۆزە /cejinepîroze: نتـ: چەژن پیرۆزی.
جەژنەپیرۆزە لەیەکتریکردن/cejinepîroxe leyekitrîkirdin: کتپ: دڵ یەکتری خۆش کردن.
:: جەژنەپیرۆزەی لێکردم.
جەژنەپیرۆزی/cejinepîrozî: نتـ: گێژنەپیرۆزی.
جەژنەخۆش کردن/cejine xoş kirdin: کتپ: گاڵتە و گەپ دامەزراندن.
جەژنەلێتاڵکردن/cejne lêtaľ kirdin: کتپ:
جەژنە لێحەرام بوون/cejine lêĥerambûn: کتن: گێژنەلێتاڵ کردن.
جەژنە لێحەرام کردن/cejine lêĥeram kirdin: کتپ: گێژنەلێ ناخۆش کردن.
جەژنەوجەژن/cejine û cejin: نتـ: گێژنە و گێژنە، لەچەژنەوە بۆ چەژن.
:: جلکمان چەژنە و چەژنەبوو.
جەژن پیرۆزکرن/cejnpîrozkirin: کتپ: جەژنا هەڤدوو پیرۆزکرن.
:: ئەم ژبۆ جەژنەپیرۆزکرنێ چوون مالا هەڤالێ خوە.
جەژن پیرۆزی/cejn pîrozî: نتـ: سلاڤەکا تایبەتە پێ جەژنا هەڤدوو پێرۆزدکن.
جەژنی ناولێنان/cejnî nawlênan: کتپ: ڕۆژێکە کە ناوی کەسێک، دەزگایەك، کۆمەڵەیەک لێدەنرێت وە ساڵانە یادی دەکریتەوە .
جەژنی گاڵتەوگەپ/cejnî gaľte û gep: نتـ: گێڕانی ئاهەنگێک بەبێ بۆنە.
جەژن | |
جەژنە ئایینی یەکان | |
ئایینی ئەزدای، یەزیدی | – جەژنی چوارشەمە سوورە |
– جەژنی چلەی هاوین | |
– جەژنی باتزمێ | |
جەژنی جەما |
|
جەژنی چلەی زمستان | |
ئایینی مەزدایی |
– شەوی یەڵدا |
– نەورۆز | |
– میهرەگان | |
ئایینی یارسان | – جەژنی بالوێڵە |
– جەژنی خاوکەر | |
– جەژنی تەنبوور | |
– وەرزی بەهار به ناو ( پیر داوود کۆسوار) | |
– چەژنی چاریار | |
– وەرزی هاوین به ناو ( پیر بنیامین) | |
– وەرزی پائیز به ناو (پیر مووسا ) | |
– وەرزی زستان ( پیر داوان) | |
ئایننی دیان | – جەژنی سەری ساڵ زایینی. |
ئایینی جوو |
– جەژنی چەقالە(چەقالە وتۆکوولەکی سوێری تێدادەخۆن { گیوی. ل. 277}). |
– جەژنی فەتیرە( نانی فەتیری تێدا دەخۆن. | |
– کەپرەشینە | |
ئایینی ئیسلام | – جەژنی رەمەزان (3 رۆژە) |
– چەژنی قوربان ( 4 رۆژە) | |
– مەولوود نەبەوی | |
جەژنە بۆنەیییەکان | |
نەتەوەیی | – جەژنی ئازادی |
– جەژنی نەورۆز( دەکەوێتە 21 مارتی زایینییەوە، سۆمەری ،ماد تا ساسانی و نەتەوە ئارییەکان هەموو دەیگێرن). | |
– جەژنی ڕاپەرین : سەرکەوتنی ڕاپەرینی گەلـی کورد لە ساڵی 1991 ی زایینیدا. | |
– ڕووداوی | ڕۆژی کرێکاران |
– جەژنی گوێزشکاندن | |
– جەژنی چەمەری | |
– کەسێتی | – رۆژی لە دایک بوون |
– ڕۆژی ژنهێنان ئان مێردکردن | |
– ڕۆژی دەرچوون لە خوێندن | |
– گاڵتەوگەپ | |
– ناولێنان | |
– یادەوەری |
جەژن/cejin: ن: لە لای یارسانەکان ٤ جەژنی وەرزەكان هەیە و سەرەتای هەر جەژنێك سێ ڕۆژ بەڕۆژوو دەبن و بە ناوی پیرەکانەوە کراوە، یارسانەکان، یەکەم جەژنی زستانیان بەساڵنامەکەی خۆیان دەست پێکرد. له یەکەم رۆژی هەر وەرزێکدا، جێژنی تایبەت به لێدانی تەنبوور و خواردنی تایبەت و وتینەوەی وتەکانی پەرتوکی پیرۆزی( سەرئەنجام و جەم) دەست پێدەکات و ئەویندارانی ئەو ئایینه ٣ رۆژی یەکەمی هەر وەرزێک رۆژوو دەگرن. یارسان جگه لەوەی موزیک ، هۆنراوه، ئایینی تایبەتی خۆیان هەیه ساڵ ژمێره که یانیش جیاوازه.
کە جەژنی وەرزەکانە، چییە؟
له ئایینی یارساندا ساڵ به چوار وەرز دابەش کراوه و هەر وەرزێک به ناوی پیرێکی یارسانەوه ناونراوه. شایانی باسه که وەرزی یارسانەکان له سەر بنچینەی ساڵژمێری خۆیان دیاری کراوه که دوو مانگ پێش سالی هەتاویه، که بە ساڵ ژمێری سۆلتانی یا گۆرانی ناسراوه. نیوی پایزی هەتاوی یەکەم رۆژی زستانی گۆرانی دەکات، که بەرامبەره به ٢١ ئۆکتۆبر، شایانی باسه ئەمڕۆ له ناوچەی هۆرامان بەفر باریوه ئەمه نیشان دەدات که ئەم ساڵژمێره تایبەتیی ناوچەی یارسان و گۆران بووه.
1 – وەرزی بەهار به ناو ( پیر داوود کۆسوار) |
2 – وەرزی هاوین به ناو ( پیر بنیامین) |
3 – وەرزی پائیز به ناو (پیر مووسا ) |
4 – وەرزی زستان ( پیر داوان) |
جەژنی بالوێڵە/cejin: نتـ: بالویل : جەژنی یەکەم ڕۆژی چلەی زستانە و یارسانییەکان ئەم جەژنە زۆر بەپیرۆز و گەورە و گرنگ دەزانن وتێیدا جەژن دەگێڕن و سێ ڕۆژەی یەکەمی جەژنەکە، بەڕۆژوو دەبن. ساڵنامەی گۆرانی/ هۆرامی دوومانگ لەپێش ساڵی هەتاویە. لەگەڵ جەژنی یەکەم ڕۆژی بەهاردا دەست پێدەکات و بەهەڵپەڕکێ و بەخشینەوەی شیرینی دەست پێدەکات.
جەژن خاوکەر/cejin: ن: یارسانەکان دوو جەژنی دیکەشیان هەیە یەکێکیان لە ١٢ ی نۆڤەمبەری ساڵیدایە و بە جەژنی خاوەن کار ناسراوە و یاراسنەکان، لەو جەژنەدا گۆشتی کەڵەشیر دەکەن بە قوربانی و هەنار وەك میوەی تەبەڕوك بەسەر میوانەکانیاندا، دەبەخشنەوە و سەردانی ئەشکەوتی نوور یان بە هۆرامی( مەڕەنۆر) دەکەن. جێژنی خاوەنکار : که به تەنبوور لێدان دەست پێ دەکات له رۆژی چوارشەممه سووری تا نەورۆز ئاهەنگ دەگێرن وەک جێژنی نەتەوەیی ناوی دەبەن. جەژنی خاوەنکار، گەورەترین و پیرۆزترین جەژنی یارسانەکانە و دەکەوێتە یەکەم ڕۆژی سێ هەفتەی دووای زستانەوە و ١٢ ی نۆڤەمبەر دەکات. تێیدا سێ ڕۆژ بەڕۆژوو دەبن و کەڵەشێر دەکرێت بەقوربانی بۆ ئەو ڕۆژە و خواردنی میەوەی وەك هەنار و هەنجیر و گوێز و هەنگوینە. هەروەها گژوگیای کێویی خۆراکی، بەمەنجەڵی گەورە لێدەندێت و بەسەر خەڵکدا دەبەخشرێتەوە. هەروەها سەردانی ئەشکەوتی( مەڕەنور) دەکەن لە گوندی ( زەردیان). شایانی باسە، لەو ڕۆژەدا کەڵەشێر دەکوڵێنن و گۆشت و ئێسقانەکانی لەیەکتر جودا دەکەنەوە و پاشان، هەنار دەهێنن و دەیوڵن و دەنکە هەنارەکان دەخۆن و پێیان وایە لە ناو هەر هەنارێکدا کە بۆ ئەو جەژنە ئامادە کراوە تاکە یەك دەنکیان هی بەهەشتە و بۆیە هەمووی دەخۆن چونکە دڵنیانین کام دەنکەیانە.
جەژنی تەنبوور/cejin: ن: جەژنی ژەنان : کە جەژنی نەتەوەیی یارسانەکانە و بە نەورۆز ناسراوە. لەنیوەی بەهاری یارساندایە و ئالەتی مۆسیقیی( تەنبوور یان پێی دەڵێن: ساز) وەك ڕەمزێك تێیدا بەکار دەهێندرێت و لەگەڵ ژەنینی سازدا، سرودەکانی ناو پەرتوکی پیرۆزی ( سەرئەنجام) دەوترێتەوە و دەکەوێتە ٢١/ ٣ ی ساڵی میلادییەوە و کورد، بەگشتی بەجەژنی نەورۆز، ناوی دەبات و یەکەم ڕۆژی دەستپێکی ساڵنامەی یارسانی دەکات. جەژنی پیرشالیار، یان جەژنی نەورۆز.
جەژنی گوێزشکاندن/cejin: ن: هەر منداڵێك لەدایك ببێت، جەژنی( گوێزشکاندن)ی بۆ دەگرن و بە ژەنینی ( تەمبوور) و خوێندنەوەی دەقەکانی پەرتوکی پیرۆزی( سەرئەنجام) ناوی منداڵەکە دەنێن.
جەژنی چەمەری/cejin: ن: لە کاتی مردنی هەر کەسێکدا، یارسانەکان جەژنی ( چەمەری) دەگێڕن کە بەهۆرە و هەڵپەڕکێ، کەسەکە دەنێژن. چونکە یارسانەکان باوەڕیان بە ڕۆژی کۆتایی نییە و پێیان وایە ڕەوانی مرۆڤ، هەزار جار دەچێتەوە ناو گیانداران تاکو پاك دەبێتەوە و پاشان ئازاد دەبێت.
جەژنا خدر لیاس/cejin: ن: ئەڤ جەژنە دكەفتە د پێنچ شەمبووا ئێكێدا ژ مەها سباتا رۆژهلاتی، سێ رۆژا بەری هنگی، ئانكو رۆژێن دوو شەمبوویێ و سێ شەمبوویێ و چارشەمبوویێ واتا( دوهینێ، ئەڤرۆ، سبێ) رۆژینە و رۆژا پێنچ شەمبوویێ جەژنا (خدر)ە و ئینیێ جەژنا( لیاسە)، ئەڤ جەژنا یەگرێدایە ب سروشت و وەرزێ چاندنێ ڤە، ئانكو چاندنی ب دوماهیك تێت، د ڤێ جەژنێ دا ل هەمووو دەڤەرێن ئێزدییان رێورسم دهێنە گێران، ب تایبەت، چێكرنا گەنم، جەهی، باقلەكە، نیسک، ئەڤ سالە بەلكو یا جیاواز بت ژ سالێن بۆری ژبەر ڤێ فەرمانا ب سەر كوردێن ئێزدی دا هاتییە و هەمووو دوورن ژ ملك و مالێن خوە، لێ نابێتە ئەگەرا وێ چەندێ كە ئەڤ رێورسمێن پیرۆز نەهێنە گێران.
ل دوور جەژنا خدر لیاس بابێ چاویش یەك ژ زلامێن ئاینیێن ب قەدرە ل پەرستگەها لالش ودناڤ ئێزدییان دا ژیانە خوە هەموو تەرخانكریە بۆ خزمەتا پەرستگەها لالش دبێژێت، جەژن ورۆژیێن خدر لیاس گەلەك پیرۆزن دناڤ ئاینێ ئێزدییان دا رێورسمێن وێ هندەك جیاوازن ژ جەژن ورۆژیێن دن، بێتریا رێورسمان خەلك دناڤ مالێن خوە برێڤە دبەت.
جەژنا خدر لیاس بێتر یا گرێدایی ب سرووشتە گۆتنەكە ئێزدییان هەیە دبێژت( خدر لیاس سالا خلاس) ئانكو نە سالا ب دوماهیك تێت، بەلكو چاندنی ب دوماهیك تێت، ئەو كەسێن چاندنیێ بكەن هەیا رۆژیێن خدر لیاس چاندنیێ دكەت و پشتی هنگێ وەرزێ چاندنێ ب دوماهیك تێت. كەسێ ناڤی وی خدر یا لیاس بت فەرزە ل سەر وی رۆژیان بگرت. بێتر بەحسا ڤێ جەژنێ دكەت و دبێژێت ئەڤ رۆژینە خێرن، بەلێ هەر كەسەكی ناڤێ وی خدر بت یان لیاس بت دڤێت ئەڤان هەرسێ رۆژیا بگرت( فەرزن )، خدر و لیاس تێنە ناسین بناڤێ خودانێ مرازا، بۆ پێ زانین گەلەك مراز خواز هەنە هەرسێ رۆژیا دتەوینن دا مرازا وان ب چیه بێت.
سەربر نائێنە سەر ژێكرن
ل دوور ئەو تشتێن كە دهێنە كرن، یانژی ناڤێت بهێنە كرن، بابێ چاویش گۆت؛ ل رۆژێن رۆژیا و جەژنێ نێچیر قەدەغەیە و سەربڕ نائێنە سەر ژێكرن و ئێزدی بڕێ و ڕێبارێن دوور ناچن، ژبەر كو دباوەریا ئێزدییان دا خدر و لیاس دوان رۆژادا دنێچیرێ دگەرێت و، هەر جیهەكی یان هەر زەڤیەكا دناڤرا بهۆرت دێ خێر و بەرەكەت لێ بارت.
هەر گەنجەكی ئاڤ ل مالەكێ ڤەخوار كچا وێ مالێ دبێتە رسقێ وی گەنجی بابێ چاویش دبێژێت؛ دباوەریا ئۆلا ئێزدییان دا دشەڤا جەژنێ دا هەر گەنجەكی دخەوا خۆدا ئاڤەكێ ل مالەكێ ڤەخۆت، دێ كچا وێ مالێ بتە رسقێ وی گەنجی و، هەمان باوەری بۆ كچێ ژی هەیە لەوما ئێزدی سەوكێن خوێ سورك چێدكەن و كچ و كور ل پێش نڤستنێ دخوەن داكو تهنی ببن و ل خەوا خوەدا ئاڤێ ل مالەكێ ڤەخون .
خدر و لیاس ژ چینا پیرانیێیە و،ەكی ڤان هەردوو سەبەقا ژقەولێ ئیمانێ( یێ مریدیێ ) و، قەولێ نەبی سماییل دوو پات دكەت و كەرەم دكەت و دبێژت
ژ قەولێ پیر خدرە
هنجیێ گریڤانێ راستیێ ل بەرە
شكرینا وی گریڤانییە ب مال و سەرە.
ژ قەولێ پیر خدرە
بلا بەرانەك نازل بت ژ هەدر
قوربانیا سەرێ نەبی سماییل بكەن نەدر.
ژ رۆژهلات هەتا رۆژئاڤا بێ نان و ئاڤ دمینن
بێتریا رێورسمێن ڤێ جەژنێ خەلەك ل ناڤ مالێن خوە ب رێڤە دبەت، تەنێ ئەو رێورسمێن ئاینی یێن فەرز ل پەرستگەها لالش یا پیرۆز دا برێڤە دچن، لێ ئەڤ سالە غریەك هەیە چ ل پەرستگەها لالش و چ ل ناڤ خەلكێ دا.
خدر ژ وی زاناترە
ل سەر دەمێ ئەسكەندەر كو ئەوی لەشكەرەكی زۆر و دەست هڵاتەكە ب هێز هەبوو، خدر شیرەتكار و وەرزیرێ مللێ وی یێ راستی بوو، مرجان وەرزیرێ مللێ وی یێ چەپی بوو، بەلێ دزانی كو خدری كەرامەت یا هەی و ژوی زانا ترە، بەلێ دڤییا ئەوی دوور ب ئێخت ژ ئەسكەندەری. مەرجان گۆتە ئەسكەندەر مە شییان وێت هەین بۆتە ئاڤا هێوانێ ( ماء الحیاە ) بینت و، ئەو كەسێ ژ وێ ئاڤێ ڤەخۆت هەتا ئی ساغە دێ ل سەر دەم و هێوانێت خۆ مینت، بەس هەر دێ ژ كاسا مرنێ تام كەت چونكە كنیات بەس بۆ خودێیە و هەر ئەو دێ مینت.
دوو ماسیا دكەشكولا خۆكە
ئەسكەندەر گوتە مرجان كی دكارت ئاڤا هێوانێ بۆ من بینت، مرجان گوتێ خدر دێ بۆتە ئینت. ئەڤجا بەری خدر بچتە ئاڤا هێوانێ بۆ ئەسكەندەر بینت، برایێ وی لیاسی شیرەتكر و گۆتێ دوو ماسیا دكەشكولا خۆكە، دەما دگەهیا هەر ئاڤەكێ ئەوان هەر دوو ماسیا بكە دناڤدا، هەگەر ئەو ماسی ڤەگەریان ساغ بوون ئەو ئاڤا هێوانێ یە.
سێ رۆژان خدر ژبۆ خاترا ناڤێ خودێ ب رۆژی ما خدر كار بوو دگەل دوو سەد سوارا ب رێبوون قۆناغ قۆناغ دچۆن هەتا گەهشتنا رەشك و تاری، بەلێ بۆ پێزانین رەشك و تاری دكەڤنە ویلایەتا سیبیریا ل وەڵاتێ رووسیا و، نیشانا خدر ل وێدەرییە و كۆچەك سماییل ئێزدخان ل ساڵا ( 2004 ) سەرە دانا ئەوێ نیشانگەهێ كرییە، بەلێ پشتی گەهشتییە چەند ئاڤا، ئاڤا دوماهیێ ئەو ماسیێن دمری كرنە دناڤدا ئێكسەر دناڤ ئاڤێدا لڤین و ساغ بوون، خدر ژ وێ ئاڤێ ڤەخوار و جەوتكەك تژیكر و ل گەل خۆ ئینا و، پشتی ژ ویلایەتا سیبیریا هاتی نیشانا وی ل وێدەرێ یا مایی، هەتا نهۆژی ئێزدیێن رووسیا و كازخستانێ قەستا ئەوێ نیشانگەهێ دكەن بۆ مرازا و، دەمێ خدر ڤەگەریا بەرو مال ڤەهات، بەری ب گەهتە مال ب سێ رۆژان خدر ژبۆ خاترا ناڤێ خودێ مەزن ب رۆژی ما و هەر سێ رۆژ تەواند، ل رۆژا چار شەمبووێ پشتی نیڤرۆ گەهشتە دارەكا حشك وەك باوەری بۆ پاراستنا جەوتكێ ئاڤا هێوانێ ب چەقەكی وێ دارێ ڤەكر و لبن دارێ دا ب خەوڤە چۆ.
ئەسگەندەر هێرش برە سەر مالا خدر
خدر ل بن دارێ دا بخەوەڤە چوویە باڵندەك هات و نكەك ل وی جەوتكێ ئاڤێدا، ئەو ئاڤا ب سەر دارێ دا ڕژیا ب قودرەتا خودێ مەزن ئەو دار كەسك بوو و خەملی و، هەتا نهۆژی و هەموو دەمێن ساڵێ یەكەسكە، ئەو ژی (زەیتوونە)، نێچیر ڤانەك ل دەشتێ دگەریا دیت دارەك یا كەسك دەكەت ئێكسەر بەرودارێ ڤەچۆ، دەما گەهشتە دارێ دیت خدر لبندا وێ دخەو چۆی، ناسی و ژ خەو راكر و گۆتێ؛ یا خدر تۆ چۆبوویا ئاڤا هێوانێ بۆ ئەسكەندەر، ئەرێ تە ئینا یان نە، خدر گۆتێ من ئینابوو ب ڤێ دارێ ڤەبوو ئێقین نە رسقێ وی بوو، نێچیرڤانی گۆتێ: كا ئەو سوارێن دگەل تە، خدر گۆتێ هیچ سوارەك نەمایە هەموو ژبرسا و سەرما مرن، نێچیرڤانی بلەز خۆ گەهاندە ئەسگەندەر و گۆتێ؛ ئەزبەنی خدری ئاڤا هێوانێ یا ڤەخواری و بۆ تە نەینایە و سوارێن تە داینێ یەك ژی نەمایە، ئەسگەندەر ب نەفسا خۆ و غولامێن خۆ هێرش برە سەر مالا خدر، بەری ب گەهتە مالێ، مالا وی شەوتاندن و چەندین دەرامەت وەك ساڤار بوونە چەرخووس و ئار و نووك و گەنم و جەه و هتد….،
دڤێت ئەڤە ژی جەژن بت ل خاترا لیاسی
خدر، ل شەڤا پێنچ شەمبوویێ گەهشتە مال. بەرێ خۆ دایێ مالا وی رسقێ وان وەك بەرهەمێ وی دەمی هەموو پێگڤە یێ هاتییە شەوتاندن. خدری دەنگ ل مال كر و دایكا وی گۆتێ كوڕێ من تۆ گەلەك بخێر هاتی و غەما ڤی مالی نەخۆ. خدر گۆت دایێ ئەڤە سێ رۆژا ب شەڤ و رۆژا ئەزی ب رۆژیما لەوما ئەزی بێ خولكم، دایكا خدر جەركەكی دۆشابێ ژێرە ئینا و، گۆت مە ژڤی بتر نینە، ئەڤەژی من بۆتە هلگرتبوو، خدر هندەك ژ وان ئار و گەنم و نووك تێكل كرن و دۆشاب ب سەردا كر و گۆت دا پێ بخۆم ( پێخون ) و لێ زیارەتی بوو و چۆ دەستێ دایكا خۆ و، دایكا وی گۆتێ عیدا تە پیرۆزیبت كوڕێ من و، سوبێ كرنە جەژن بناڤێ خدر و رۆژا دی بۆوا ئینی، خدر گۆت دڤێت ئەڤە ژی جەژن بت ل خاترا لیاسی، چونكە ئەو شیرەتكارێ منە و، هەر ژ هنگیدا و هەتا ئیرۆ رۆژ گەلەك مللەتێن جیهانێ و ب تایبەتی ئێزدی ئەڤان هەرسێ رۆژیا دگرین، پشتی ئەڤێ چەندێ خدر و لیاس بەرو لالشێ چوون ئەسگەندەر گۆتە غولامەكی؛ بێژە خدر بلا نەچت، خدری گۆتێ:بێژە ئەسگەندەری هەكە دڤێت مە ببینت دێ مە ل لالشێ بینت.
جەژنی چلەی هاوین/cejin: ن:
جەژنی چلەی زستان/cejin: ن:
جەژنی جەمایێ/cejin: ن: جەژنی جەمایێ كە دەكەوێتە 6ـی مانگی 10ـە و جەژنی خدر لیاس. لە هەردوو جەژنی چلەی هاوین و زستاندا ئێزدییەكان 40 ڕۆژ بەڕۆژوو دەبن و دواتریش دەیكەنە جەژن.
هەروەها لە ئایینی ئێزدییەكاندا شەوی بەرات و قەدر هەیە
جەژنی چوارشەممەی سوور/cejin: نتـ: جەژنی چوارشەممەی سووریش كە یەكەم چوارشەممەی مانگی نیسانی ڕۆژهەڵات، بە ساڵنامەی ئێزدییەكان هەژمار دەكرێت.
رۆژیێن ئێزدى دیسان بۆنە وجەژنێکى زۆر کۆنى ئێزدیانە،
جەژنى چلەى زستانان : کە پیاوانى ئایینى و ئیماندارانى ئێزدى چل رۆژ لە هەموو زستانێک لەهى هەموو سالێک بە رووژو دەبن.
جەژنى چلەى هاوینان : کە پیاوانى ئایینى و ئیماندارانى ئێزدى چل رۆژ لە هەموو هاوینێک لەهى هەموو سالێک بە رووژو دەبن.
جەژنا قوربانێ،
خدرلیاس و گورگەگا وبێلندە، توافێن ئێزدیان و تاووس گێران و
جەژنا جەمایێ و قەباغ، سەما، چرا و چەقلتوو، بەرات، تۆک و کراس، سمبێل، سەفرا نان و ماستى، رست و قۆلکێشان، خەولێر و خانا ئێزى، کانیاسپى و مۆرکرن و بەرێ شبایکێ و شاز وقدوم وهتد… زاراوە وئیدیەمى تایبەت بە ئێزدیانن کە هەر یەک وبابەتێکە وکەسانى پسپۆر وپەیوەندیدار لە بوارى کەلتوور وکەلەپوور دەتوانن زیاتر وقوولتر دەربارەیان
.
.
.
.