تەغار/teẍar: ن:[ تور: طغار]

1 – یەکەیەکی كێشان یا پێوانی دەغڵودانە کە لە هەر ناوچەی ئەندازە و ڕادەکەی جیاوازی هەیە ( بەپێی یاسای غازان خانی مەغوول بەرابەری دە کێلۆ).

2 – تەخار: لەموکریان بەرابەرە دەگەڵ چوارپووت یا چوارتەنەکە کە دەبێتە 64 کیلۆ، لە کوردستانی باشوور64 تەنەکەیە.

3 – سی دانەیە لە هەندێ شت.

:: سی گورگە تەخار ێکە.

{

جاشێ وەکوو کەر نەزەڕێ، جاش نیە
جووتە نەهاوێ بە تەغار، باش نیە

}{ -}

{ تێبینی :

فەرهەنگی خاڵ و فەرهەنگی کشتوکاڵ ئەم رادەیان بە سی ربە نووسیوە.

کتێبی فۆلکلۆری هۆنراوەکانی کوردەواری بە چل ربەی نووسیوە،

فەرهەنگی مەردۆخ بەسی مەنی داناوە،

لەفەرهەنگی تۆفیق وەهبی دا ئەم رادەیە بەدوو تۆن (2000 کیلۆ) نووسراوە}{ نانەوازادە}.

تەغاراو/teẍaraw: نتـ:[ تەغار+ ئاو]

1 – دەفرێکی گڵێنەی زلی سەر ئاوەڵە بۆ ئاو تێکردن.

2 – تەخاراو: دەفرێکە کە پێنەچی ئاوی تێدەکەن و چەرمی تێدا دەخووسێنن.

.

.

.

.

.

.