قنگە/qinge: ن: پاشەڵ، قنە.
قنگەپان/qing: ئانتـ:[ قنگ+ ئە+ پان] بانی خانوو کە لە پشتەوە زۆر لە زەوی نزم بێت.
قنگەجگەرە/qing: نتـ:[ قنگ+ ئە+ جگەرە] قونچکەجگەرە.
قنگەجنۆکە/qing: نتـ:[ قنگ+ ئە+ جنۆکە] مەبەست لە شووێنی زۆر تەسك و تروسك و تەنگەبەرە.
قنگەجووڕێ/qing: نتـ:[ قنگ+ ئە+ جووڕێ] قوون قووچاندنی گیاندار بەهۆی زۆر گووهاتنی یان هێلکەکردنیتەوە.
قنگەخەو/qing: نتـ: وەنەوز، نووستن بەقوونەوە.
قنگەخەوکردن/qing: کتپ: بەقنگەوە ، سەرخەو شکاندن، کردن.
قنگەخشكێ/qing: نتـ: قنەخشكێ _ قوونەخشكێ، لەسەرقوون خۆخشاندن.
قنگەخشکی/qing: نتـ: خزین لە بەرزییەوە بۆ خووارێ.
قنگەخلیسکێ/qing: نتـ: لەسەرقوون هاتنەخوارەوە، لە شووێنی لێژەوە سا ووشك بێت یان بەفرێ لێبێت.
قنگەقنگ/qing: ئانتـ: بریتیییە لە دواخستنی کار بۆ نەکردنی.
:: برزۆ لەم کارە قنگەقنگ دەکات.
قنگەقنگ کردن/qing: ن: بەقنگ گرانی ئیش کردن، بەقنگ گرانی دەست دانە ئیش.
قنگە/qingegaz: نتـ: [ شا][ قنگە+ گاز] برینێکە لەسەرەوەی ئێسکی سمتی گیانلەبەران دێت کە شوونەکە نێکی پێدەڵێن، لە کوڵوکی ووڵاخیش پەیدا دەبێت بەهۆی گرتنی زین یان کورتان و بارەوە. { گیوی، ل، ٧١١}.
قنگەلاشك/qing: نتـ:[ ڕوو][ كباك] قانگەلاشك.
.
.
.
.
.