برووسک/birûsk: ن:
1 – [ فیز] برووسکە، چەخماخەی هەور.
2 – تەوزی بەژان.
:: بروسکێک دەپشتم وەستا.
3 – بریقە، بلێچ( کباک)، شمشە.
4 – [مجـ] خێرا، گورج، خۆشڕەوت.
5 – تووڕە، مرۆو، توندە میزاج.
برووسکان/birûskan: كتن: بریقەدان.
برووسکانەوە/birûskanewe: كتن:[ برووسک+ ئان+ەوە] بریقەدانەوەی هێندێ شت لە دوورەوە، درەوشانەوە، تروشکانەوە.
برووسکاندن/birûskandin: كتن:[ برووسک+ ئاندن] بروسکەدان، درەوشاندن.
برووسکە/birûske: نتـ:[ برووسک+ ئە]
1 – چەخماخە و ئاگرهێنانێكە كە لە هەور یان لە لێكەوتنی دووشتەوە پەیدادەبێت.
2 – تەلەگرام.
3 – فلاش كامیرە.
برووسکەدار/birûskedar: ئانتـ:[ برووسكە+ دار] ترووسكەدار، بڕەووش، خشەئیتە، بریقەدار.
برووسكەداری/birûskedarî: نچ:[ برووسكە+ دار+ی] بریقەداری، بریسكەداری.
برووسکەدان/birûskedan: كتن:[ برووسكە+ دان]
1 – چەخماخەدانی ئاسمان، بروسكاندن، درەوشاندن.
2 – پەیدابوونی ئازارێكی كوتوپڕیی لەجەستەدا.
برووسکەلێدان/birûskelêdan: كتپ:[ بروسكە+ لێ+ دان]
1 – تەلەگرام لێدان.
2 – بریشكپەڕاندن.
3 – هەورەتریشقەلێدان.
برووسکڤەدان/birûskvedan: کتپ:[ کباک] برووسکەدان.[ ئینگـ : thunder]
برووسکیان/birûskyan: كتن:[ برووسک+ یان] بروسكەلێدان، ئێشان، برووسكاندن، چەخماخەوەشاندن، برووسكەدان.
برووسکین/birûskîn: كتن:[ کباک][ برووسک+ ئین] برووسكان.
برووسی زیكزاکی/birûskî zîkzakî: نتـ، شڕ: وەک هەورەتریشقە.
برووسین/birûsîn: كتن:[ کباک][ پیتی( ک)ی سوواوە] برووسكین.
برووسی/birûsî: نچ: بریسكەی ئاسمان.
.
.
.
.