بڕیار/biřyar: ن:[ بڕی+ ار] بڕشت، بڕێشت : شێوەی بڕینی جل و بەرگ بەتایبەتی كراس و دەرپێی كوردی پیاوانە.
.
.
____________
بڕیار/biřyar: ن:
1 – گەیشتنە حاڵێک بۆ هەركێشەیەک بێت.
:: بڕیاردراوە كە زەوی و زار بەسەر جووتیاراندا دابەش بكرێت.
2 – بەریار، فروار : قەراردان لەسەركردنی یان نەكردنی كارێک.
:: شێركۆ بڕیاری داوە ئیترجگەرە نەكێشێت.
:: چین و سۆڤێت بریاریان دابوو ناكۆكی نێوانیان بە گووتووێژ لابەلابكەنەوە.
بڕیاردان/biřyardan: كتن:[ بڕیار+ دان] ئەنجام دان، پەیمان بەستن.
بڕیاردراو/biřyardiraw: ئان:[ بڕیار+ دراو( دان)] دابینكراو.
بڕیاردەر/biřyarder: ئان:[ بڕیار+ دەر] ئەو كەسەی كە بڕیار دەدات.
بڕیاردەركردن/biřyarderkirdin: ئان:[ بڕیار+ دەر+ كردن] ئەنجام وەرگرتن لەسەر شتێک.
بڕیار لەسەردان/biřyar leserdan: كتپ:[ بڕیار+ لە+ سەر+ دان] پەسەند كردن.
بڕیارنامە/biřyarname: نتـ:[ بریار+ نامە] پەیمان نامە.
بڕیارو بەڵێن/biřyar û beľên: نتـ: گفتوبەریار.
.
.
.
.