تەوێر/tewêr: ن:[ توێ][ کباک] تەوێڵ، توێڵ، ناوچاوان _ ناوچەوانی. 

 تێبینی 
 گۆرانكاری لەنێوان تیپی( د)و ( ڵ)دا بەدی دەكرێت هەر وەک لە نێوان( دووكەر) و( دووكەڵ)دا كە لە نووسین و گۆكردندا جودان

تەوێڵ/tewêľ: ن:[ توێ][ هـ ، جا] توێڵ، چارە، نێوچاوان، ناوچاوان _ ناوچەوان، ناوچاو، میاچەمان، ئەنی، هەنی، هەنیە : بەشێك لە ڕوو كە تەختاییەك لە سەرووی برۆكان.[ ئینگـ: Forehead]

تەوێڵی/tewêľî: نچ:[ توێ][ تەوێڵ+ ی] ناوچەوانی.[ ئینگـ: Frontal]

ماسوولکەی تەوێڵ/masûlikey tewêľ: نتـ:[ توێ][ ماسوولکە+ ی تەوێڵ+ ی] ماسوولکەی ناوچەوانی.[ ئینگـ: Frontalis]

.

.

.

.