1 – پێشەڵان، سەرزیخانە( رۆژک) باخی چکۆڵە، بەخچە( زا)، پالیر : جێگای گوڵ و سەوزایی چاندن. یان پارچە ئەرزێکە لەناو حەوشەی ماڵ، بۆ چاندنی گوڵ و شیناوەرد تەرخان دەکرێت.[ ئینگـ: garden]
2 – بوخچە.
تێبینی |
دەنگی ( غ) لە هاوسێیەتی دەنگی( خ) بۆتە ( خ). |
3 – باخی بچووک کە بۆ حەسانەوە و پشوودان تەرخانکرابێت.
4 – دەزگایەکە لە وێنای قوتابخانە، منداڵ لە تەمەنی چوار ساڵییەوە بۆ شەش و حەوت ساڵی، ئامادەدەکرێت بۆ ڕاهاتن لە شێوەی قوتابخانە، کە فێری گەمە و گۆرانی و وێنەکێشان و هەندێ خوێندنەوە و بیرکاری دەبێت.
باخچەوان/baxçewan: نتـ:[ بەخچە+ وان] بەخچەڤان.
هەندێک جۆری باخچە |
باخچەی بەردەڵان/baxçey berdeľan: نتـ: جۆرە باخچەیەکە لە ناو بەردەڵانیدا دروستکرابێت.
باخچەی ڕووەک/baxçey řûek: نتـ: باخچەیەکی تایبەتییە بۆ کۆ کردنەوە و پەروەردەکردنی ڕووەکی هەمەجۆر.
باخچەی ساوایان/baxçey sawayan: نتـ:[ باخچەی+ ساوایان] دایانگەیەکە کە منداڵ لەتەمەنی دوو مانگی یەوە منداڵ دەگرێتە خۆی بۆ چاودێری کردنی تا وەکو سێ ساڵان.
باخچەی گشتی/baxçey giştî: نتـ: باخی گشتی، پارک.
باخچەی گوڵان/baxçey guľan: نتـ: گوڵزار، گوڵستان، گوڵشەن.
باخچەی گیانداران/baxçey gyandaran: نتـ:[ باخچەی+ گیانداران] باخچەی ئاژەڵان : باخچەیەکە بۆ کۆکردنەوە و ڕاگرتن و پەروەردەکردنی ئاژەڵی هەمەجۆر.
باخچەی منداڵان/baxçey mindaľan: نتـ:[ باخچەی+ منداڵان] منداڵی سێ ساڵە و چوار ساڵە دەگرێتەخۆ بۆ ڕاهینان لەسەر دانیشتن و گوێگرتن و فێرکردنی سەرەتای ژمێریاری و ناسینەوەی پیتەکان بۆ ئەوەی بگەنە تەمەنی شەش و حەوت ساڵ ئامادەکرابێتن بۆ قوتابخانەی بنەڕەتی.
.
.
.
.