چای ² /çay: ئان:[ کهـ] سارد.
:: ئاوەگە چایە تا گەرم ؟.
چایەوبوون/çayewbûn: کتن:[ کهـ] ساردبوونەوە.
:: نانەگەت بخوە نەگ چایەو بوو.
چایەوکەر/çayewker: نتـ:[ کهـ] ساردکەرەوە.
چایەوکردن/çayewkirdin: کتپ:[ کهـ] ساردکردنەوە.
: چایەوكەرەگە خاس ئاو چایەو نەکرد.{ سایە. ل. 218- 219}.
چایمانێ/çayimanê: ن:[ هـ][ چای+ مانێ] باپەڕ( هـ) _ واپەڕ، ڕەقیتە، کۆڵکج کردن : کەسێکە لە کاتی ئاڕەقەکردینیدا کە هێشتا ئارەقەکەی ووشک نەبووبێتەوە بای سارد لێی بدات.
چایمانی/çayimanî: نتـ:[ هـ، ئەردە][ چای+ مان( ئامان)+ ئی]
1 – باپەڕبوون، سەرماخواردوویی، نەخۆشی لە سەرماوە.
2- ئارەقەی سەرەمەرگ، ئاوی مردار، ئارەقەی مردوو، چیامانی : ئارەقەی ساردی لەش.
چاییگ/çayîg: نتـ:[ ئەردە] چایگ، سارد( ساردی خۆش : Cool).{ گیوی. ل. 306}.
چایین/çayîn: نتـ:[ ئەردە] چیای( هـ)، چیەیەوەونە( هـ)، ڕچان( کناو)، ڕچگیان( کباش)، ڕچیان، ڕچین، ساردبوون، سەرمابوون _ سەرماخواردن، سەرماکێشان، هەست بەساردی کردن، یەخکردن، یەخکەرڎەی.
.
.
_______________________
چای ² /çay: ن: چا، چایە، چاییی.
چایپەز/çaypez: نتـ: چاپەز.
چایپاڵوون/çaypaľûn: نتـ:[ ل] چاپاڵێو.
چایچێتی/çayçêtî: نچ: چاچێتی، قاوەچێتی، چایپەزی.
چایچی/çayçî: ن:[ کباک] ژیڤان، چادەر، چایدەر، چاچی، چاپەز، چایپەز، قاوەچی.
چایدان/çaydan: ن: چادان، قۆری.
چای دانک/çay danik: نتـ:
چایخانە/çayixane: نتـ: چاخانە، قاوەخانە.
چای لێندراو/çay lênidraw: ن: چای دەکراو، دەمکێشاو : کە بەئیستیکان بەتاڵی یان بەشیرینی دەخوتێتەوە.
چای وشک/çay wişk: نتـ: تۆچای ووشک.
چایی/çayî: ن: چا، چای، تۆچا، چای لێندراو.
چاییچی/çayîçî: ن: چڕیچی، چافرۆش: کەسێکە پیشەی هەر چالێنان و فرۆشتنی بێت.
چاییدان/çayîdan: نتـ: چادان.
.
.
.
.