شنە ¹ /şine: ن:[ کەش] بای نەرم، بای فێنک، سروە، شەماڵ، شنەبا، کزەبا : بایەکە گەڵای درەخت دەلەرێنێتەوە، خێراییەکەی نزیکەی( 5 – 21) میلە لە کاتژمێرێكدا.[ ئینگـ: Brezze ,Weak kind]{ کەماڵنامە، ل، 1526}  

{

بسکت بدە دەست شانە بەڵام چین مەخە ئەبرۆ

زوڵفی تۆ شنە تێکی دەدا شانە بڵی چی 

}{ هێدی}

شنەبای پاییز/şinebay payîz: نتـ:[ کەش][ شنە+ بای+ پاییز] شنەی وەرزی پاییز.

:: شنەبای سەردی ئێوارەی پاییز.{ naseh nadery}

شنەبای بەهار/şinebay behar: نتـ:[ شنە+ بای+ بەهار] شنەی وەرزی بەهار.  

شنەبای بەهەشت/şinebay beheşit: نتـ:[ مجـ][ شنە+ بای+ بەهەشت] کزەبایە هێندە خۆش بێت وەک لە بەهەشتەوە هاتبێت.

شنەبای خۆشەویستی/şinebay xoşewîstî: نتـ:[ مجـ][ شنە+ بای+ خۆشەویستی] گەرموگوری خۆشەویستی، نازەونووزی خۆشەویستی.

شنەبای سنەوبەر/şinebay sinewber: نتـ:[ مجـ][ شنە+ بای+ سنەوبەر] شنەی ناو دارستان وباخ.  

شنەبای شەوێ/şinebay şewê: نتـ:[ مجـ][ شنە+ بای+ شەوێ] شنەی زەوی.

{

قوربانت بم شنە بای شەوێ
خەو بێ لە چاوم ناکەوێ
دڵ مەجنونە و لەیلای دەوێ

}{ فۆلکلۆر}

شنەی بەربەیان/şiney berbeyan: نتـ:[ کەش]

شنەی بەژ/şiney bej: نتـ:[ کەش][ شبەی+ بەژ]

شنەی دەریا/şiney derya: نتـ:[ کەش][ شنە+ بای+ دەریا] شنەی دەریا، سروەی دەریا، کزەی دەریا : هەوایەکی فێنكە لە ئاوەوە ( ڕووبار یان دەریا) هەڵدەکات بۆ سەرزەوی لە  ئاسمانیکی ڕوونی بێ هەور. وەرزی هاویندا.[ ئینگـ :  Sea brezze]

شنەی زەریا/şiney zerya: نتـ:[ کەش]

شنەی زەوی/şiney zewî: نتـ:[ کەش][ شنە+ زەوی] شنەی بەیان، شبەبای سەحەر، کزەی زەوی : هەوایەکە لە ناوچە ووشکانیییەکانەوە بەرەو دەریا یان دەریاچە هەڵدەکات لە شەودا یان لە کاتی بەیانیاندا. [ ئینگـ: Land brezze]

شنەی شەماڵ/şiney şemaľ: نتـ:[ کەش][ شنە+ ی+ شەماڵ] شنەبای شنە.

شنەی شاخی/şiney şaxî: نتـ:[ کەش][ شنە+ ی+ شاخی] بای داکەوتوو : ئەو بایە ساردەیە کە لە شاخەکانەوە دادەکەوێتە سەر شیوەکان.

.

.

______________

شنە ² /Şine: ن:[ ناڤ] لەزمانی کوردییدا ناوە بۆ جێندەر یان ڕەگەزی مێینە.

.

.

.