ئاگاداری/agadarî: نچ:[ ئاگادار+ ئی] ئاگەداری( کباک).
1 – زانین، خه‌به‌رداری.
:: به ئاگاداری دوو که‌سان پاره‌که‌ی بده‌نێ.
2 – بانگەشە، رێکلام : راگه‌یاندنی باباتێک به‌خه‌ڵک به نووسراوه یان به هه‌واڵ.
تێبینی |
ئەم پەیڤە بۆ زۆر دەستەواژەی ڕاگەیاندن بەکاردەبرێت وەک لە بواری تەلەفیزیۆن، رادیۆ، سینەما ، سەر دیوار وەک پلاکات. |
3 – هۆشیاری كۆمهكێک باس و خواس سه‌باره‌ت به‌كه‌سێک یان كێشه‌یه‌ک و زانیارییه‌ک.[ ئینگـ : wakefullness]{ پەزیشکی، ل، 419}.
ئاگاداری دان/agadarî dan: كتپ:[ ئاب][ ئاگادار+ ئی+ دان] پڕوپاگەندەکردن. [ ئینگـ : Advertisement].
ئاگاداری پێدان/agadarî pêdan: كتن: [ ئاگادار+ ئیی+ پێدان] زانیاریی سه‌باره‌ت به كه‌سێک یان كێشه‌یه‌ک و شتێكدان به‌كه‌سێک.
ئاگاداری کردن/agadarî kirdin: كتپ:[ ئاگاداری+ کردن] ئاگالێ بوون، چاودێری كردن.
:: ئاگاداری منداڵه‌کانی بن با په‌ره‌وازه نه‌بن.
بۆ ئاگاداری/bo agadarî: نتـ:[ بۆ+ ئاگاداری]
.
.
.
.