شارەزا/şareza: ئان: ئاگادار، بەسەلیقە، بەلەد، بزان، خۆجی، ڕێزان، زۆرزان، کاراشنا، کارزان، کارامە، لێهاتوویی، مەحلان : کەسێکە کە لە کارێکدا زۆر سەری لێدەربچێت.[ ئینگـ : adept]

:: هەر کەسێکی زانگەی شاریی لەهی دەرەوە{ جگەرخوێن}

: زیرەکتر و شارەزا و ووڕیاترە، بەڕاستی باشی بۆ چووە. 

شارەزابوون/şarezabûn: کتن: بەڵەد و مەحلان بوون، ئاگاداربوون. 

شارەزاکردن/şarezakirdin: کتپ: بەڵەد و مەحلان کردن. 

شارەزایی/şarezayî: نچ: بەڵەدی، مەحلانی، ڕێزانی، کارزانی، کاراشنای، زانایی، کارسازی.{ گیو، ل، 619}  

شارەزایی تایبەت/şarezayî tayibet: نتـ:[ ئینگـ : Expertise]

.

ناشارەزا/naşareza: ئانتـ: نابەلەد، بێ هونەر. 

نەشارەزا/neşareza: ئانتـ:[ نە+ شارەزا] نابەڵەد.{ گیو، ل، 868}

.

.

.

.