پێچن/pêçin: ن:[ ڕوو] گیایەكە كە سی هەتا هەشتا سانت بڵند دەبێتەوە، گەلاكانی شین و ئەستوور و ئاودار و سێ سێ پێكەوەن. گوڵەكانی سەردە، بەرەكەی كەلوویە، كەدەنكەكانی قاوەیین. بۆنی ئەم گیایە زۆر ناخۆشە و گەلاكانی تاڵن و بۆ هەندێک دەرمان كەڵكی لێوەردەگرن.[ لا: Ruta fetide، Ruta graveolens].

پێچنە كێویلە/pêçine kêwiyle: نتـ:[ ڕوو] گیایەكی پزیشكییە، گوڵەكەی زەردە، قەدەكەی ڕیشاڵدارە.[ ئینگـ: Wildrue].

.

.

.

.