ڕێنمای ڕێزمانی لەمەڕ فەرهەنگی ئەناهیتا
..
ئامرازه‌کانی په‌یڤ چێکرن یان ڕێکخستنی ووشه له فه‌رهه‌نگی ئهناهیتادا:
بۆ هه‌ر ووشه‌یه‌کی خوازراو له فه‌رهه‌نگی ئهناهیتادا، ووشه‌که ناوه‌ڕۆکدار ده‌کرێت به‌زنجیره‌یه‌ك پێناسه و زانیاری زاراوه‌یی له ڕێسای جیاوازدا. له ئه‌م بڕگه‌یه‌دا ڕۆشنایی ده‌خه‌ینه سه‌ر هه‌ریه‌ك له‌ڕێساکانی زانیاری له‌مه‌ڕ خودی واژه‌که و به شێوه‌یه‌کی زنجیره‌یی که چۆن به‌نده‌کانی په‌یڤه‌که پێکه‌وه بوستراون. هه‌ڵبه‌ت ڕێسا و ڕووخساری فه‌رهه‌نگ نووسی له فه‌رهه‌نگی ئهناهیتادا بۆ هه‌ر ووشه‌یه‌ك، پێکهاته‌ی ته‌نی ووشه‌که دابه‌ش ده‌کرێت به سێ به‌شه‌وه.
.
( )
له‌ش ( له خاڵی هه‌شته‌مه‌وه تا یازده‌هه‌م)
پێ ( له خالی دوانزدهههمهوه تا سیازده‌هه‌م).
.
سه‌ر | له‌خاڵی یه‌که‌مه‌وه تا حه‌وته‌م | 1 – سه‌رووشە :
2 – هاووێن : Homography 3 – ئهلفبێزهکردنی فه‌رهه‌نگی ئه‌ناهیتا 4 – ره‌گه‌زی ووشه یان ڕێزماندنی پەیڤێک 5 – ڤاڤێرکردن( داگۆڕکردن) 6 – ره‌چه‌ڵه‌کناسی : Etymologia 7 – پۆڵێنکردنی بابه‌ته‌کان : |
له‌ش | له‌خاڵی هه‌شته‌مه‌وه تا یازده‌هه‌م | |
پێ | له‌خالی دوانزدهههمهوه تا سیازده‌هه‌م | ت |
ئه‌م ڕێکخستنه‌ی خواره‌وه پوخته‌ی بیرۆکه‌ی بابه‌ته‌کان ده‌به‌خشێت له‌سه‌ر نووسینه‌وه‌ی ئاگایی ناوه‌ڕۆکه‌که، که چۆن بۆ هه‌ر ووشه‌یه‌ک ژمارهیەکه له‌م ڕێسایانەی خواره‌وه پەیڕەودهکرێت.
+++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++
1. سه‌رووشە :
سهرووشه ( ووشه‌ی سه‌ره‌کی) : بریتییه له ئه‌و ووشه‌یه‌ی، که به هه‌ردوو ئەلفوبێی ئارامی / لاتینی به شێوه‌ی قه‌ڵه‌و نووسراوه‌ته‌وه ( به شێوه‌ی ئارامی له ڕاسته‌وه بۆ چەپ، لارههێل له نێوه‌ڕاست، به شێوه‌ی لاتینی له چه‌په‌وه بۆ ڕاست)، وه هه‌ندێك جاریش به ئەلفوبێی دهئێنهکهرد ( ئا‌ڤێستا)یش له پاڵ ئه‌و دوو شێوه‌شه‌وه ده‌نووسرێن. به ئەو ئومێده‌ی که بنه‌مای ڕاستنووسی زمانی کوردی له‌خۆگرتبێت. ته‌نها به‌ده‌قی پێکهاته‌ی بنه‌ڕه‌تی ده‌گوترێت سهرووشه، به‌و واتایه‌ی نه‌ك شێوه‌ی گه‌ردان کردنه‌کانی سهرووشهکه.
ئیزیر/Îzîr
بڕین/ Biřîn
زیرەك/ Zîrek
ئاب ⁄ opa ⁄ ab
+++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++
2. هاووێن : Homography
کاتێك که ووشه‌یه‌ك که‌چه‌ند هاووێنه‌ی خۆی هه‌بێت، واتا له ڕووی ڕووخساری شێوه و نووسین و گۆکردن له‌یه‌ك ده‌چن، به‌ڵام واتای جیاوازیان هه‌یه له ڕووی ڕه‌چه‌ڵه‌کناسی و مێژووی په‌ره‌سه‌ندنی زمان که‌به‌شیوه‌ی جودا چه‌شنی ووشه‌یان هێناوه‌ته‌به‌ر. وه‌ك
:: ناو
:: کردار
:: ئاوه‌ڵناو….
ووشه‌ی هاووێنه به هه‌ژماردن دێنه ناسین:
پان1/pan
پان2/pan
پان3/pan
پان4/pan
+++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++
3. ئهلفبێزهکردنی فه‌رهه‌نگی ئه‌ناهیتا
ووشه‌کانی نێو ئه‌م فه‌رهه‌نگه له سهرخشتهکی ئه‌لفبای کوردی ئارامی داڕێژراون، که تیپ به‌دوای تیپ له سی ده‌نگی بڕگه‌یی ووشه یان دهنگهکۆ خشتهکیان بۆ داڕێژراوه. لەبەردرێژی بابەتەکە ئەم بەشەمان گوێزاوەتەوە بۆ نێو پیتەکان.
+++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++
4 – ره‌گه‌زی ووشه یان ڕێزماندنی پەیڤێک :
له پاش هه‌ر سهرووشهیهك له نێوان دوو دووخاڵدا( : : ) جۆری ڕیزماندنی ووشه‌که دیاریده‌کرێت له شێوه‌ی کورته‌ك یان کورتکراوه. له ئه‌م خشته‌که‌ی خواره‌وه ده‌بیندرێت که‌چۆن جۆری ووشه و هێما له ئه‌م فه‌رهه‌نگه‌دا ده‌سنتیشان کراوه.
جۆرەکانی ووشە | کورتەکی ڕێزمانی | نموونە |
تیپی ڕەها | ن | ئا / A |
هێما | هێما | A ( وەك ئەلەمینیۆم ) |
کورتکراوە | ن | a ( ئەمپێر ) |
دەنگ ووشە | ن | ئۆف |
دەنگەووشە | ن | باع |
ڕەنگەووشە | ن | قاوەیی |
ژمارە ووشە ( بڕ) | ن | یەك ، سسێ |
ژمارە ووشە ( زنجیرەیی) | نتـ | دەهەم ، ئێکەم |
ناو | ن | زەوی |
ناوی تێکەڵاو | نتـ | سەروەر |
ناوی فەرمان | نفا | دارتاش |
ناوی چاووگ | نچ | دۆستی |
ئاوەڵناو | ئان | جوان |
ئاوەڵناوی تێکەڵاو | ئانتـ | |
ئاوەڵناوی فەرمان | ئانفا | |
ڕاناو | ڕن | م ، من ، ئەز |
کردار | کتن ( تێنەپەڕ ) | شکان |
کردار | کتپ ( تێپەڕ ) | شکاندن |
کردار | ف ( دۆخێك لە دۆخەکانی گەردانکردن) | بووم |
کردار | چاووگ | بوون |
ئاوەڵکردار | ئاك | کەی |
ئاوەڵکرداری تێکەڵاو | ئاکتـ | |
پێشگر | پێش | بە |
ناوگر | ناگ | |
پاشگر | پاشگ | مەند |
شێوە ڕستە | شڕ | |
خوازراوە | خ |
++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++
هێما ئاساییه‌کانی خاڵبەندی ( punctuation ) که له‌م فه‌رهه‌نگه‌دا به‌کارهێندراون
.
یەکەم |
. |
خاڵ ( هێمای پۆنت) |
خاڵ له‌م شوێنانه بەکاردەهێندرێت :
1 – له کۆتاییی هه‌موو ڕسته‌یه‌کدا، جگه له پرس و سه‌رسوڕمان، وه‌ك:
:: نه‌ورۆز یه‌که‌م مانگی کوردییه.
:: دوێنێ نامه‌که‌م نووسی.
2 – له دوای یه‌که‌م پیتی ناوێك، یان یه‌که‌م و دووه‌م پیتی ناوێك که پێش ناوهێنانی پاشناوه‌که‌ی بکه‌وێت، وه‌ك:
:: ع . شه‌ره‌فکه‌ندی.
:: م . م . به‌درخان.
3 – بۆ کورتکردنه‌وه‌ی هه‌ندێ پیشه و نازناو و ڕێکه‌وت، دوای یه‌که‌م پیت داده‌نرێت، وه‌ك:
:: پێغه‌مبه‌ر (د. خ.) : ( پێغه‌مبه‌ر دروودی خودای لێ بێت).
:: پ. عیزه‌دین مسته‌فا ڕه‌سووڵ. ( پرۆفیسۆر عیزه‌دین مسته‌فا ڕه‌سووڵ).
:: د. سۆران. (دوکتۆر سۆران).
:: ماده‌کان 700 ساڵ پ. ز. ( پێش زایین) سه‌ریان هه‌ڵدا.
4 – دوای سه‌ردێڕ خاڵ دانانرێت، مه‌گه‌ر له چه‌ند ڕسته پێکهاتبێت.
5 – هه‌ندێك جاریش له جیاتیی نیشانه‌ی سه‌رسوڕمان له دوای ئه‌و ڕستانه‌ی داده‌نرێت که داواکارییان تێدایه، وه‌کوو:
:: وه‌ڵامه‌كانتان به‌راورد بكه‌ن.
:: ئه‌وڕۆكه، كاتێك له‌پرۆگرامێكی وه‌ك( Word) بته‌وێت دێڕه‌كانت به‌ژماره دیاری بكه‌ی، خۆی ئۆتۆماتیك پاش ژماره‌كان خاڵ داده‌نێ، وەک:
1 – مرۆڤ بۆی هه‌یه بیروڕای خۆی ده‌ربڕێ.
2 – كه‌س بۆی نییه بیروبۆچوونی كهسێکی تر بخاته ژێرپرسیاره‌وه.
3 – هه‌موو كه‌سێك مافی یه‌كسانی هه‌یه له كۆمه‌ڵگادا.
پێشه‌كی له نووسینی ده‌قێکدا، سه‌ره‌ڕای ڕه‌چاوکردنی کۆمه‌ڵێ یاسا و ڕێسای نووسین، نووسهردهبێت ڕه‌چاوی یاساکانی خاڵبه‌ندیش بکات. ده‌قێك که خاڵبه‌ندی تێیدا ڕه‌چاو نه‌کرابێت، ده‌بێته هۆی سه‌رلێشێواندن له خوێنه‌ر و له ئه‌نجامیشدا به‌هه‌ڵه‌تێگه‌یشتن له نووسراوه‌که.
سه‌رنج: خاڵ، ده‌بێت بلكێندرێت بە ووشه‌كه‌ی پێشیه‌وه و بۆشاییی هه‌بێت له‌گه‌ڵ ووشه‌ی دوایدا.
.
دووه‌م | : | جووتخاڵ |
جووتخاڵ له‌م شوێنانه داده‌نرێت:
1 – له پێش ئاخاوتنێكه‌وه كه وه‌ك خۆی بگێڕدرێته‌وه، یان بگوترێت، وه‌ك:
:: ئاسۆ گووتی : « من خه‌ڵكی كوردستان‌م.»
2 – له دوای ووشه‌یه‌ك یان باسێك، كه پێویستی به‌ته‌فسیر و ڕاڤه و لێكدانه‌وه بێت، وه‌ك:
:: میرنشینه كوردییه‌كان بریتی بوون له : ئه‌رده‌ڵان، سۆران، بادینان، بابان، هه‌كاری و بۆتان.
3 – پێش هێنانه‌وه‌ی نموونه، له بری : ( بۆ وێنه، وه‌كوو، بۆ نموونه …)، له‌م دۆخه‌دا ده‌توانرێت ته‌قه‌ڵێكیش دوای جووتخاڵه‌كه دابنرێت، وه‌كوو:
:: ئاسمانی ئه‌ده‌بی كوردی پڕه له ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه : نالی، مه‌حوی، گۆران، هێمن و هتد.
4 – زۆر جار له نێوان كاته‌كانی كاتژمێرێكدا هێمای جووتخاڵ بهكاردهچێت، وه‌كوو :
:: 10:20:22 (كاتژمێر 10 و 20 خولهك و 22 چركه).
سه‌رنج: جووتخاڵ، ده‌بێت بلكێنرێت بهووشهكهی پێشیه‌وه و بۆشاییی هه‌بێت له‌گه‌ڵ ووشه‌ی دوایدا.
.
سێیه‌م | ، | بۆر |
بۆر نیشانه‌ی پشوویه‌كی كورته، له‌و شوێنه داده‌نرێت که‌وا له ڕستهكەبکات ئاسان بخوێنرێته‌وه، ڕوون بێت و به‌باشی تێ بگه‌یه‌نرێت. بۆر، چاره‌سه‌رێكی باشه بۆ ڕسته‌ی دوور و درێژی پشووبڕ. وه له‌م شوێنانه داده‌نرێت:
1 – له‌دوای ناوی بانگكراوه‌وه، وه‌ك :
:: كچینه، هه‌وڵبده‌ن، به‌هه‌وڵدان ده‌گه‌نه ئامانج.
2 – له نێوان جێگر و جێلێگیراودا، وه‌ك :
:: مه‌ستووره‌ی كوردستانی، هۆنه‌ر و مێژوونووس، له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا ده‌ژیا.
3 – له‌و شوێنانه‌ی كه ژماردن و دووپاتبوونه‌وه‌ی تێدایه، وه‌ك :
:: خوێ، ڕۆن، پیاز و برنج هه‌موو ئه‌و شتانه‌یه كه پێویستن.
:: زانیارییه‌كی باش، باشی هه‌بوو.
4 – بۆ جیاكردنه‌وه‌ی ووشه‌ی سه‌رسوڕمان و وشه‌ی بانگلێكراو له ڕسته‌دا، وه‌ك :
:: ئۆف، چ هه‌وایه‌ك!.
:: پێنووسه‌كه‌م بده‌رێ، ئاسۆ.
5 – بۆ دابڕینی زنجیره ووشه‌یه‌ك له‌یه‌كتر كه دوو دوو و پێكه‌وه بهكارهێنرابن، وه‌ك :
:: پێشمه‌رگه به‌برسییه‌تی و تینوویه‌تی، به‌هیلاكی و ماندوویه‌تی، كۆڵی لێنادات.
6 – له دوای گێڕانه‌وه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر قسه‌كه‌ر، قسه‌یه‌كی كۆنی خۆی بگێڕێته‌وه، وه‌ك :
:: خۆم گووتم، ” چێكردنی ماڵپه‌ڕ زۆر ئه‌سته‌م نییه.”
7 – له پێش ئامرازی لێكده‌ری( وه، یا، یان)ه‌وه، به‌مه‌رجێك نه‌كه‌وتبێته سه‌ره‌تای ڕسته‌وه، وه‌ك :
:: نه‌تۆ هاتبووی بۆ كۆبوونه‌وه‌كه، وه نهئاراسی هاوڕێت.
:: نامه‌كه بنووسه، یان په‌ڕتووكه‌كه بخوێنه‌ره‌وه.
8 – له دوای ووشه‌ی ( به‌ڵێ، نه و نه‌خێر)ه‌وه، وه‌ك:
:: به‌ڵێ، نامه‌كه‌م نارد.
:: نه، له‌و كاته‌دا ناتوانم به‌شداربم.
9 – له باتیی فرمانێك بۆ ئه‌وه‌ی دووپات نه‌بێته‌وه، وه‌ك:
:: من ده‌چم بۆ سلێمانی و ئه‌ویش، بۆ هه‌ولێر.
10 – له‌ڕسته‌ی لێكدراودا، ده‌توانرێت له بری ئامرازی لێكده‌ری( و) به‌كاربهێنرێت، وه‌ك:
:: شنۆ ویستی بچێت بۆ شایی، جلی له‌به‌ركرد، خۆی ڕازانده‌وه، ته‌له‌فۆنی بۆ هاوڕێكانی كرد، یه‌كیان گرت، خۆیان گه‌یانده شایییه‌كه.
11 – ده‌تواندرێت له بری( كه)ی لێكده‌ر له ڕسته‌دا به‌كار بهێنرێت، وه‌ك :
:: پێم خۆشه، پێكه‌وه بچین بۆ سینه‌ما.
:: سوپاست لێده‌كه‌م، سه‌رت لێدام.
سه‌رنج : بۆر، ده‌بێت بلكێنرێت به ووشه‌كه‌ی پێشیه‌وه و بۆشاییی هه‌بێت له‌گه‌ڵ ووشه‌ی دوایدا.
.
چواره‌م | ؛ | خاڵبۆر |
خاڵبۆر بۆ وچانگرتنێکی درێژتر له بۆری ساده، به‌کارده‌هێنرێت. زۆرجار، له‌و ڕستانه‌ی که زۆرلێك نزیکن له جیاتی خاڵ داده‌نرێت، وه‌ك:
:: له‌م ساڵانه‌ی دوایییه‌دا، کوردێکی زۆر په‌ڕیوه‌ی هه‌نده‌ران بوون ؛ کورده‌کان ده‌توانن سوودێکی زۆر به گه‌له‌که‌یان بگه‌یه‌نن.
.
پێنجه‌م | ؟ | نیشانه‌ی پرسیار |
نیشانه‌ی پرسیار، ده‌خرێته کۆتاییی ئه‌و ڕستانه‌ی که پرسیاریان تێدایه، وه‌ك:
1 – پێنووسه‌که‌ت چی لێکرد ؟
2 – ئایا ده‌زانی یه‌که‌م ڕۆژنامه‌ی کوردی چ ساڵی ده‌رچوو ؟
.
شه‌شه‌م | ! | نیشانه‌ی سه‌رسووڕمان |
نیشانه‌ی سەرسووڕمان هه‌م بۆ سه‌رسووڕمانه، هه‌م بۆ ئه‌مرکردن یان داواکردنه.
1 – له کۆتاییی ئه‌و ووشانه، یان ئه‌و ڕستانه‌ی که سه‌رسووڕمان، یان په‌ژاره‌یی، یان هه‌ستێکی ده‌روونیی تێدایه، به‌کار ده‌هێنرێت، وه‌ك:
:: چ هه‌ستێکی به‌سۆز !
:: چه‌ند ده‌نگت خۆشه !
:: ئای ! ئه‌وه لێره‌یت !
:: ئۆخه‌ی ! ئاڵای کورد هه‌ڵکرا .
:: ئای له‌و مانگه ! چ جوانه !
2 – هه‌ندێك جار له کۆتاییی ئه‌و ڕستانه‌ی که فرمانپێدان یان داواکردنیان تێدایه، به‌کارده‌برێت، وه‌ك:
:: بڕۆ ده‌ره‌وه !
:: ده‌رگاکه داخه !
:: به‌جێم مه‌هێڵه !
.
حه‌وته‌م | « » | جووت که‌وانه‌ی بچووك |
نیشانه‌ی جووت كه‌وانه‌ی بچووك به‌کارده‌به‌ن، له‌م شوێنانه به‌کارده‌برێت:
1 – كاتێك بمانه‌وێت گرنگیی تایبه‌تی بده‌ین بهووشهیهك، یان ده‌سته‌واژه‌یه‌ك، یان ڕسته‌یه‌ك، ده‌یخه‌ینه ناو ئه‌و هێمایانه‌وه، وه‌كوو
:: زانایان « زمان» بهكۆڵهكهی نه‌ته‌وه داده‌نێن.
:: من « مێژوو» به چرای تاریكستانی داهاتوو ده‌زانم.
:: كاتێ بتوانین« ئه‌لفبێ جۆربهجۆرهكوردییهكان» بكه‌ین به« یه‌ك ئه‌لفوبێ»، ئه‌و كاته گه‌لێ كێشه‌مان چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
2 – گووته‌یه‌ك كه ڕاسته‌وخۆ ده‌گێڕدرێته‌وه و ناشكێنرێت و ده‌ستكاری ناكرێت، ده‌خرێته ئه‌و ناوه‌وه، وه‌ك:
:: پیاوه گه‌نجه‌كه گووتی: « ڕاست ده‌كه‌ی، ئێمه یارمه‌تیت ده‌ده‌ین، من ڕۆبین هوودم» .
:: قازی موحه‌ممه‌د، چاونه‌ترس ڕووی تێكردن: « ئێوه ئه‌مڕۆ قازی موحه‌ممه‌دێك ده‌كوژن، سبه‌ینێ له هه‌ر دڵۆپه خوێنێكی من، سه‌دان قازی موحه‌ممه‌دی تر سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن».
سه‌رنج: ئه‌گه‌ر ڕسته‌كه به‌خاڵ، بۆر، هێمای پرسیار، هێمای سه‌رسوڕمان و هتد كۆتاییی هات، ئه‌وانه‌ش ده‌خرێنه ناو كه‌وانه‌كانه‌وه.
.
هه‌شته‌م | ( ) | جووته كه‌وانه‌ی گه‌وره |
جووت كه‌وانه‌ی گه‌وره بۆ چه‌ند مه‌به‌ستێك بهكاردەبردرێت:
1 – وشه‌یه‌ك، یان ڕسته‌یه‌ك ده‌خرێته نێوانی، كه واتایه‌كی تایبه‌تیی تری هه‌بێت، وه‌ك:
:: پیره‌مێرد ( حاجی تۆفیق) له وه‌رگێڕانی هۆنراوه‌دا، ده‌ستێكی باڵای هه‌بوو.
:: شاری سلێمانی ( كه كه‌وتۆته دامێنی چیای ئه‌زمه‌ڕ) سلێمان پاشای بابان بنیادی ناوه.
2 – وشه‌ی بێگانه، وه‌ك : ئاگره‌دیوار ( firewall) پێش به خۆترنجێنه‌ران ده‌گرێت بۆ ناو كۆمپیۆته‌ره‌كه‌ت.
:: میری (حکومت) فرمانی کاولکردنی ناوچه‌که‌ی زوو ده‌رکردبوو.
:: بۆ نووسین به کوردی پێویسته ته‌خته‌کلیل ( keyboard)ێكی کوردی دامه‌زرێنین.
3 – ساڵی ده‌ستپێك و كۆتاییی ڕووداوێ، یان ساڵی له‌دایكبوون و كۆچكردنی كه‌سێ، وه‌ک:
:: سنووری ده‌وڵه‌تی حه‌سنه‌وی (941 ـ 1014) كه پاره و پوولیشیان هه‌ڵكه‌ندبوو، هه‌مه‌دان، مه‌هاباد، كرماشان و شاره‌زوور بوو.
:: حه‌مه پاشا (1783 ـ 1846)، كه به پاشای كۆره به‌ناوبانگه، توانیی له ساڵی 1820دا سه‌ربه‌خۆییی كوردستان له ڕه‌واندز ڕاگه‌یه‌نێ.
{ تێبینی : كه‌وان كه داده‌خرێت نابێت بكلێنرێت بهووشهكهی پاشیه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ووشهكه هێشتا ته‌واو نه‌بوو ده‌بێت بلكێت به كه‌وانه‌وه، وه‌ك:
:: ئه‌مساڵ (حج)ێكی كرد. وشه‌ی ( file)یان له کوردی‌دا كرد به « په‌ڕگه».
سه‌رنج: ووشه‌كانی ناو كه‌وانه‌كان نابێ له‌گه‌ڵ كه‌وانه‌كاندا بۆشایییان هه‌بێ.
.
نۆیه‌م | ـ | هێڵ یان ته‌قه‌ڵ |
هێڵ یان ته‌قه‌ڵ ئه‌م نیشانه‌یه له‌م شوێنانه‌دا به‌كار ده‌هێنرێت:
1 – بۆ جیاكردنه‌وه‌ی دوو كه‌سی گفتوگۆكه‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی هێنده نه‌نووسرێ “وتی”، وه‌ك:
:: سۆز ڕووی كرده ئاكۆ و ووتی: ـ ئاكۆ، گوێت له سه‌ربازه‌كانه؟
:: ـ به‌ڵێ، دیاره هه‌ر به‌دوامان ده‌گه‌ڕێن. ـ تۆ بڵێی بماندۆزنه‌وه؟
:: ـ خه‌مت نه‌بێ، ناتوانن.
:: ـ ئه‌گه‌ر كوژرام، دڵنیابه له گۆڕیشا هه‌ر خۆشم ده‌وێی.
٢. ده‌توانرێت له بری ئه‌و كه‌وانه گه‌وره‌یه به‌كاربهێندرێت كه له خاڵی یه‌كه‌می جووته كه‌وانه‌ی گه‌وره‌دا باسمان كرد، وه‌ك:
:: پیره‌مێرد ـ حاجی تۆفیق ـ له وه‌رگێڕانی هۆنراوه‌دا، ده‌ستێكی باڵای هه‌بوو.
ده‌توانی هه‌رچه‌نده میوه ـ جگه له مۆز ـ پێت خۆشه، بخۆی و، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش کێشه‌که‌ت دابه‌زێ.
٣. له نێوان ژماره و ژمێرراودا، ئه‌گه‌ر كه‌وته سه‌ره‌تای ڕسته‌وه، هه‌ر چه‌ند ده‌كرێ خاڵیش دابنرێ، وه‌ك: هه‌ندێ له مه‌رجه‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی بابه‌ت بریتین له:
١ـ بابه‌ته‌كه ده‌بێ سوودگه‌یه‌نه‌ر بێت.
٢ـ ڕه‌چاوكردنی ڕێنووسی كوردی.
٣ـ ڕه‌چاوكردنی خاڵبه‌ندی.
٤ـ سه‌رچاوه‌كان دهابێ دیاری كرێن. وه‌ك وتمان ده‌شكرێ خاڵ دانێین:
١. بابه‌ته‌كه ده‌بێ سوودگه‌یه‌نه‌ر بێت.
٢. ڕه‌چاوكردنی ڕێنووسی كوردی.
٣. ڕه‌چاوكردنی خاڵبه‌ندی.
٤. له كۆتاییی دێڕێكدا ئه‌گه‌ر هه‌موو وشه‌كه جێی نه‌بووه‌وه و ویستت به‌شێك له وشه‌كه هه‌ر له‌و دێڕه بنووسی ته‌قه‌ڵ داده‌نێی، وه‌ك:
………………………… ڕێبازه‌كان ………………………
تێبینی: له‌م شوێنانه ته‌قه‌ڵه‌كه بێ بۆشایی ده‌نووسرێت : كاتی ئاوه‌ڵابوون: ١٢ـ ١٦. له هه‌فته‌یه‌كدا ٧ ـ ٨ میل ڕا ده‌كات.
.
ده‌یه‌م | … | سێ خاڵ |
ـ سێ خاڵ (…): ئه‌م «سێ خاڵ» ـه له بری وشه، یان ڕسته، كه قرتێنراوه، به مه‌به‌ستی كورتكردنه‌وه، به‌كارده‌هێندرێت، وه‌ك:
من سنه، كرماشان، مه‌هاباد، سلێمانی، كه‌ركووك و …م چاو پێكه‌وتووه.
له كوردستاندا نه‌وت، ئاسن، زێڕ، زیو، گۆگرد و … ده‌ستده‌كه‌وێت.
بیستووته …؟ فریام كه‌ون ! فریام كه‌ون ! فر…
سه‌رنج: ئه‌گه‌ر له نیوه‌ی وشه‌كه‌دا پێویست به “سێ خاڵ” هه‌بوو ئه‌وه ده‌لكێت به ووشهكهوه ئه‌گینا ده‌بێت سه‌ربه‌خۆ بنووسرێت.
.
یازدەیەم | ( ) | بۆشایی ( space) |
پۆشایی به‌مه‌ودای نێوان دوو وشه‌ی سه‌ربه‌خۆ ده‌ڵێن « بۆشایی». ئه‌مه زیاتر له نووسین بهكۆمپیۆتهر و كه‌ره‌سته‌ی نووسین زۆر گرنگه.
سه‌یری ئه‌م نموونه‌یه بكه‌ن: ( ئاڵای شه‌كاوه ـ ئاڵایشه‌كاوه) له یه‌كه‌مدا بۆشایی هه‌یه، له دووه‌مدا بۆشایی نییه.
دیاره ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م ڕاسته. یان هه‌ندێ جار له‌و شوێنانه‌ی كه پێویست به «بۆشایی» ناكات، بۆشایی داده‌نێن، وه‌كوو: ” له گه ڵ” كه ده‌بێت بنووسرێت ” له‌گه‌ڵ”. نووسه‌ر ده‌بێت بزانێت له چ شوێنێكدا ” بۆشایی” پێویسته، یان پێویست نییه، ئه‌گینا ووشه‌كان واتای هه‌ڵه ده‌ده‌نه ده‌سته‌وه و تێگه‌یشتنیان قورس ده‌بێت. سه‌یری چه‌ند نموونه‌یه‌ك بكه‌ن:
( باسكرا) ده‌بێت بۆشاییی هه‌بێت : (باس كرا).
( وامه‌كه) ده‌بێ بۆشاییی هه‌بێت: (وا مه‌كه).
( جێیهێشت) ده‌بێ بۆشاییی هه‌بێت: (جێی هێشت).
( خۆشمده‌وێی) ده‌بێت بۆشاییی هه‌بێت: (خۆشم ده‌وێی).
تێبینی: ( و)ی په‌یوه‌ندی، ووشه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆیه و ده‌بێ هه‌موو كاتێ له‌گه‌ڵ ووشه‌كانی پێش و پاشیه‌وه بۆشاییی هه‌بێت: –
(كرێكار‌و وه‌رزێر) ده‌بێت بۆشاییی هه‌بێت: (كرێكار و وه‌رزێر).
(گڕو تین) ده‌بێت بۆشاییی هه‌بێت: (گڕ و تین).
ووشه‌ی لێكدراو نابێ بۆشاییی هه‌بێ، وه‌ك:
( خۆل كێش) نابێت بۆشاییی هه‌بێت: (خۆڵكێش).
( وێنه كێش) نابێت بۆشاییی هه‌بێت: (وێنه‌كێش).
(سكاڵا نووس) نابێت بۆشاییی هه‌بێت: (سكاڵانووس).
(له گه‌ڵ) نابێت بۆشاییی هه‌بێت: (له‌گه‌ڵ).
(جێ ژوان) نابێت بۆشاییی هه‌بێت: (جێ‌ژوان).
(باوك مردوو) نابێت بۆشاییی هه‌بێت: (باوكمردوو).
له‌م هۆنراوه‌یه‌ی مامۆستا هێمندا، ده‌بینن كه دانانی بۆشایی له (كه‌ماڵ)دا چه‌نده ماناكه ده‌گۆڕێ:
كه‌ماڵت بێ كه‌ماڵت بۆ چییه له‌و شاره وێرانه؟ كه‌ماڵی ده‌وڵه‌مه‌ندی دی، گوڵم نه‌یویست كه‌ماڵی من كه دیاره ده‌بێ ئاوا بنووسرێ:
كه ماڵت بێ، كه‌ماڵت بۆ چییه له‌و شاره وێرانه؟ كه ماڵی ده‌وڵه‌مه‌ندی دی، گوڵم نه‌یویست كه‌ماڵی
.
دوازده‌یه‌م | / ، \ | هێڵی لار |
من ـ هێڵی لار و پیتی (ر):
١. بۆ نووسینی ڕێكه‌وت كه به ژماره ده‌نووسرێ، كه‌ڵك له هێڵی لاری (/) وه‌رده‌گرین، وه‌ك:
شاری كه‌ركووك له ١٠/٤/٢٠٠٣ ڕزگار كرا.
٢. بۆ نووسینی «دابه‌شكردن» له ناو ده‌قێك كه پیتی تێدا به‌كار چووه، كه‌ڵك له هێڵی لاری (\) وه‌رده‌گرین، وه‌ك:
خێراییی تێشك (٣٠٠ هه‌زار كم\چركه)دایه.
٣ . پیتی (ر) له ناو ژماره‌دا له جیاتیی (ممیز) به‌كار ده‌چێ، وه‌ك:
– ٢٣ر٠ – ٤٨ر١٢ ڕه‌چاوكردنی خاڵبه‌ندی ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه نووسه‌ر مه‌به‌سته‌كه‌ی به‌باشی بگه‌یه‌نێته خوێنه‌ر و، خوێنه‌ریش به هه‌ڵه له مه‌به‌سته‌كه تێ نه‌گات.
.
سیازدەم | [ ] | هێمای کرۆش |
.
چواردەهەم | هێمای گۆکردن |
.
پانزدەهەم | هێمای ئهپۆسترۆف |
.
شازدەهەم |
% |
هێمای له‌سه‌دا |
.
{} | دوو که‌وانه‌ی چه‌ماو |
.
_ | هێمای بیرۆکه |
.
پلە | نیشانە | ناوی نیشانە | ڕاڤەی ووشەکە |
یه‌که‌م | . | خاڵ | |
دووه‌م | : | جووتخاڵ ( هێمای دووپونت) | |
سێیه‌م | ، | بۆر ( هێمای ڤیرگولا) | |
چواره‌م | ؛ | خاڵبۆر ( هێمای پونت ڤیرگولا) | |
پێنجه‌م | ؟ | نیشانه‌ی پرس (هێمای پرسیارکردن) | |
شه‌شه‌م | ! | نیشانه‌ی سه‌رسوڕمان () | |
حه‌وته‌م | « » | جووت که‌وانه‌ی بچووک | |
هه‌شته‌م | ( ) | جووته كه‌وانه‌ی گه‌وره ( دووکه‌وانه) | |
نۆیه‌م | ـ | هێڵ یان ته‌قه‌ڵ، هێمای بەندەك | |
ده‌یه‌م | … | سێ خاڵ | |
یازده‌یه‌م | space | بۆشایی | |
دوازده‌یه‌م | / ، \ | هێڵی لار | |
[ ] | هێمای کرۆش | ||
هێمای گۆکردن | |||
‘ |
هێمای ئهپۆسترۆف | ||
% |
هێمای له‌سه‌دا |
||
{} |
دوو که‌وانه‌ی چه‌ماو |
||
_ | هێمای بیرۆکه |
ژێده‌ر: ١. زمان و ئه‌ده‌بی کوردی، بۆ پۆلی شه‌شه‌می ئاماده‌یی، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، ساڵی ١٩٨٢. ٢. Vuxen svenska, etapp 2 & 3, 1988 3. http://www.fritext.se/svmall.html
وه‌گیراو له یاگه‌ی زمانی کوردی
+++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++
5 – ڤاڤێرکردن( داگۆڕکردن)
1-5- ناساندنی ناو: به ئه‌م شێوه‌یه داڕێژراوه که به هه‌ر سێ جۆری کرمانجی باکوور، کرمانجی ناوه‌ند، شێوه‌زاری هه‌ورامی،
که به جۆری( تاک و کۆ) به چه‌شنی نه‌ناسراو و ناسراو ریزکراون.
{{ ـه‌ک / ێ / ێک / ێوه // ـان / ێ / ن}{ ـه‌كه / ێ / – // ـه‌کان / ـهکێ }}.
++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++
2- 5 – ئاوه‌ڵناو : پله‌کانی به‌راووردکردن :
{{ ته‌ر، تر }{ ته‌رین، ترین }
3- 5- کردار:
( ـای، ان، تن، دن، ین) کتن،
( ران) کارابزر،
( اندن) کتپ.
( ـای) نموونه‌ی خشته‌کی ڤاڤێرکردنی ڕه‌گ و چاووگی شێوه‌زاری هه‌ورامی، ئاسانکاری بۆ خوێنه‌ر و لێکۆڵه‌وه‌ر ده‌ڕه‌خسێنێت له کاتی خوێندنه‌وه‌ی ده‌قێک یان هۆنراوه‌یه‌کی شێوه‌زاری هه‌ورامی.
پهرسای (هـ ) په‌رستن (کناو ) په‌ره‌ستن ( کباک) |
||||||
کاری تێپه‌ر / بنکه‌ی تێپه‌ر کۆتایی هاتوو به کۆنسونانت |
||||||
ته‌مام |
ته‌مام دوور |
بهردهڤامۆ |
||||
تاک |
کۆ |
تاک |
کۆ |
تاک |
کۆ |
|
یه‌که‌م |
پهرسم |
پهرسما |
پهرسهبیم |
پهرسهبێما |
پهرسهنم |
پهرسهنما |
دووه‌م |
په‌رست |
په‌رستا |
پهرسهبیت |
پهرسهبێتا |
پهرسهنت |
پهرسهنتا |
یهرهم |
پهرسش |
پهرسشا |
پهرسهبیش |
پهرسهبێشا |
پهرسهنش |
پهرسهنشا |
( ـای، ان، تن، دن، ین) کتن،
( ران) کارابزر،
( اندن) کتپ.
+++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++
6 – ره‌چه‌ڵه‌کناسی : Etymologia
زانیاری له‌مه‌ڕ رهچهلهکناسی و په‌ره‌سه‌ندن له جۆری شێوه و واتا به‌خشینی وشه‌وه. به پێی ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی که له به‌ر ده‌ستدان هه‌ن و هه‌وڵدان بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌رده‌می داهێنانی وشه‌که، یان ئه‌و وشانه‌ی که تازه هاتوونه‌ته نێوزمانی کوردییه‌وه. چ له ڕێگای زاراوه‌سازییه‌وه یاخود خوازراوهیی وشه‌ی بیانییه‌وه به تایبه‌ت له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مه‌وه تاوه‌کو ئه‌مڕۆ، و بۆ بۆماوه‌ی وشه ده‌گه‌رێنه‌وه سه‌ر سه‌رده‌مه دێرینیه‌کان و جۆری گۆڕانکارییه‌کانی که به‌سه‌ر گۆ و شێوه‌ی وشه‌که‌دا هاتوون، ده‌گه‌ڵ چه‌شنی ره‌چه‌ڵه‌کی وشه‌که. بۆ ورده‌کاری زیاتری ئه‌م بابه‌ته ته‌ماشای خالی حه‌وته‌م که‌ن که به سێ خشته‌ک شێوه‌کانی پۆڵینکردن وه‌ک: زمانی کوردی، ڕه‌چه‌ڵه‌کی بیانی و پیشه‌ییدا جودا کراونه‌ته‌وه.
بابه‌تی ڕه‌چه‌ڵه‌کناسی له نێوان دوو [ ] کرۆشه دێنه نووسین، ئه‌میش ده‌کرێت به دووبه‌شه‌وه:
1-6- ئه‌گه‌ر وشه‌که بیانی بێت و خزێنرابێته نێو زمانی کوردی.
گاز/ gas: ن:[ فه‌ر : gaz ، له گر: chaos]
جه‌زیره/cezîre: ن:[ ع : جزیره]
خاچ/xač: ن:[ ئه‌رم: خاچ]
2-6- ئه‌گه‌ر وشه که کوردیی بێت و هاوڕیشه‌کانی له کۆندا به‌پێی توانا ده‌ست پێی ڕاگه‌یشتبێت له زمانه‌کانی وه‌ک
[ هیندی کۆن، ئا‌ڤێستا، سانسکریت، هه‌خامه‌نشی، په‌هله‌وی،…هتد] نووسراون و هاوکات هاوڕیشه‌کانی له زاراوه‌کانی کوردییدا له نێوان دووکه‌وانه () دێنه نووسین. وه‌ک
: کباک : کرمانجی باکوور
کناو : کرمانجی ناوه‌ند
کباش : کرمانجی باشوور ( ل : لوور)( کهـ : که‌لهوور)،
هـ : هه‌ورامی
زا : زازاکی
ده‌ستنیشان کراون و هه‌ندێک جاریش له زمانه‌کانی دیکه‌ی هیندو ئه‌ورووپا یش وشه‌ی هاوڕیشه دیاری کراوه :
با1/ba: ن:[ ئێک : ڤاته، ئا‌ڤێسـ: atAV : پاز : وات، سوغ : وه‌ت، پهـ: ڤات] واد( کباش) ، وا( هـ)، با (کباک)، ڤا (زا).
ژن/Jin: ن:[هیک : جه‌نه‌ی، ئا‌ڤێسـ : جه‌نه‌ی، جێنهی، پهـ : زهن _ ژەن ، رووسـ: zhena ، غێنا: Anvg ، گێنا : AnvG ، ژه‌نی (هـ)، جه‌نی _ ژنی( زا). ژه‌ن ]
– ستان/Istan- : پاشگـ:[هیک : ستههنه، ئا‌ڤێسـ : ستانه، هه‌خ : ستانه، سان : ستهانه، پهـ : ستان] سان (کباش)، سان (هـ ).
.
.
++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++
7- پۆڵێنکردنی بابه‌ته‌کان :
1- 7 – ناوی هەندێک ناوچه و دیالێکته‌کانی زمانی کوردی :
ئارا | ئارارات | ئاکر | ئاکرێ | ئاکۆ | ئاکۆیان |
ئالا | ئالان | ئامی | ئامێدی | ئەردە | ئەردەلان (بن دیالێکت) |
ئەرگوو | ئەرگووش | ئەنە | ئەنەدۆل | ئۆ | ئۆمەربل |
ئێرە | ئێرەوان | سزیر | ئیسماعیل عوزێری | بابا | بابان (بن دیالێکت) |
باجە | باجەلان (بن دیالێکت) | باد | بادینان | بار | بارزان |
بازی | بازیان | باش | باشقەلان | بالە | بالەک |
بالک | بالەکیان | بالیس | بالیسان | بانە | بانە |
باوە | باوەمەڕ | بەخ | بەختیاری | بەر | بەرزنجە |
بەروا | بەرواری | بتل | بتلیس | براد | برادۆست |
بلبا | بلباس | برۆ | برۆتی | بۆل | بۆلی |
بێج | بێجوان | بۆت | بۆتی | بۆتا | بۆتان |
بێت | بێتووێن | پاس | پارسانی | پر | پردێ |
پژ | پژدەر | پێن | پێنجوێن | پیر | پییران |
پیرە | پیرەسنی | تا | تالەبانی | تاو | تاوگۆزی |
تەر | تەوگەوەر | توو | توولابی | تی | تییلەکۆ |
جا | جاف(بن دیالێکت) | جەبا | جەباری | جەل | جەلالـی |
جز | جزیرە | جو | جووانڕۆ | جۆلە | جۆلەمێرگ |
چی | چیاکرمانج | ح | حەسەنی | خا | خانەقین |
خان | خانی | خۆ | خۆشناو | خێل | خێلەسات |
دا | داوودە | دەر | دەربەندی | دەرس | دەرسیم |
دەش | دەشتەبێل | دەل | دەلۆ | دزە | دزەیی |
دۆس | دۆسکی | دۆل | دۆلەمەری | دهۆ | دهۆک |
دیا | دیاربەکر | ڕەوا | ڕەواندز | ڕەو | ڕەوەند |
ڕۆژ | ڕۆژبەیانی | زاخ | زاخۆ | زا | زازا |
زەندا | زەندئاڤێستا | زەن | زەنگەنە | زەر | زراری |
زێب | زێباری | زیی | زییتکی | ژاوە | ژاوەڕۆ |
ژە | ژەنگار | سا | سابلاخ | سال | سالەیی |
سەرد | سەردەشت | سەق | سەقز | سەڵ | سەڵماس |
سع | سعێرت | سلێمـ | سلێمانی | سن | سنە |
سۆ | سۆران | سو‌و | سورچی | سیوە | سیوەیل |
شا | شارباژێری | شار | شاروێران | شارە | شارەزوور |
شاگی | شالەبەگی | شەبە | شەبەک | شەق | شەقلاوە |
شەم | شەمزینان | شك | شکاک | شن | شنۆ |
شو | شوان | شێر | شێروان | شێز | شێخ بزێنی |
شگ | شینکایەتی | عە | عەبدۆیی | فە | فەیلی |
قەر | قەرەچی | قەرخ | قەرەداخ | کک | کەرکووک |
کهـ | کەلهوور | کرما | کرماشانی | کباک | کرمانجی باکوور |
کباش | کرمانجی باشوور | کناو | کرمانجی ناوەند | کف | کفری |
کۆ | کۆیە | کور | کوردی | کوک | کوردی کۆن |
کورد | کوردستان | گەر | گەرگەری | گەل | گەلباخی |
گەو | گەوەر | گەور | گەورک | گۆ | گۆران |
گۆی | گۆیی | گول | گوللی | لک | لەک |
ل | لوری | لهـ | لهۆن | مار | ماردین |
ماش | مامەش | ماس | مامسال | ما‌و | ماوەت |
مەگە | مەرگەوەر | مەر | مەریوان | مەلیش | مەلێک شایی |
مەن | مەنتک | مەنە | مەندەلی | مەنگ | مەنگوور |
مەها | مەهاباد | مز | مزووری | م‌ش | مووش |
مکـ | موکری | م‌ح | میرمەحمەلی | مل | مللی |
میل | میلانی | ناڕ | ناوکوڕ | نەپا | نەپاخی |
نەهـ | نەهری | نەورۆ | نەورۆلـی | وا | وان |
وە | وەرتی | هەرت | هەرتەل | هەر | هەرکی |
هەرو | هەرووتی | هەر | هەریر | هەس | هەسنی |
هەڤ | هەڤێرکان | هەکا | هەکاری | هەل | هەلەبجە |
هەم | هەمەوەندی | هـ | هەورامی | هل | هەولێری |
هۆر | هۆرەدەماری | یە | یەزیدی |
++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++
2-7- ئه‌و زمانانی که وشه‌یان تێکه‌ڵ بوونه‌ته نێو زمانی کوردیی ئێستا
ئارا | ئارامی | پهـ | په‌هله‌وی | عبـ | عیبری |
ئا‌ڤێسـ | ئا‌ڤێستا | تات | تاتی | ع | عەرەبی |
ئەلما | ئەلمانی | تاج | تاجێکی | فەر | فەرەنسی |
ئەرمە | ئەرمەنی | تور | تورکی | عو | عوسمانی |
ئەک | ئەکەدی | تەبەر | تەبەری | گیل | گیلەکی |
ئۆر | ئۆردوو | خوار | خوارزەمیی | گر | گرێکی |
ئیتا | ئیتالی | خوت | خوتەنی | لا | لاتینی |
ئیسپ | ئیسپانی | دان | دانیمارکی | نەرج | نەرویجی |
ئینگ | ئینگلیزی | رووس | رووسی | مەغ | مەغۆلی |
بەل | بەلووجی | سان | سانسکریت | هەخ | نەخامەنیشی |
بیز | بیزەنتی | سور | سوریانی | هۆلن | هۆلەندی |
پاز | پازەند | سوغ | سوغدیی | هیند | هیندی |
تال | تالیشی | سوی | سویدی | هیک | هیندی کۆن |
پەش | پەشتوو | فار | فارسی | یەغ | یەغنووسی |
. .
++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++
.
له‌ش:
له خاڵی ( 8 – 11)
8- رێنوێنی واتایی :
روونکردنه‌وه‌ی واتایی هه‌ر وشه‌یه‌ک ده‌که‌وێته پاش کرۆشهکانی ڤاڤێرکردن، ڕه‌چه‌ڵه‌کناسی، پۆڵێنکردن و شێکردنه‌وه‌ی ڕێزمانییه‌وه. ئه‌گه‌ر وشه‌که فرهواتای هه‌بێت، به‌شێوه‌ی ژماره‌یی دێتهنووسین، یان ڕوونکردنه‌وه‌ی ورده‌کاری ده‌درێته‌پاڵ.
1- 8 وشه‌که بههاوواتاکانی روون ده‌کرێته‌وه.
تاووڵ/tawuľ: ن:[ ئه‌رده، پژ] ده‌وار، ڕه‌شماڵ، خێوه‌تی ڕه‌ش، کوێن.
2- 8 وشه‌که بههاوواتا و ڕاڤه‌کردن ڕوون ده‌کرێته‌وه.
تاوئهنگووت/Tawengǔt: ئاکتـ:[ تاو+ ئه‌نگووت]
1- تاوهه‌ڵات: کاتی هاتنه‌ده‌ری خۆرله به‌یانیاندا.
2- خۆربرده: ره‌نگ وشۆقی خۆر بهرلههاتنهدهر.
3 – 8 وشه‌که به ڕاڤه‌کردن ڕوون ده‌کرێته‌وه.
ته‌شه‌نا/teŝena: ئان:[رۆژک, مکـ]
1- کێم و زوخاو هێنانه‌وه‌ی برین.
2- گرتنه‌وه و زیادکردنی کوان و زیپکه.
4 – 8 خۆراک :
ده‌گه‌ڵ پێشکه‌وتن و پێداویسته‌کانی مرۆڤی هاوچه‌رخ، ئه‌وڕۆ که ته‌نها وه‌ک کهرهستهیهكی ڕه‌ها ناڕواندرێته خۆراک، به‌ڵکو خۆی له‌خۆیدا هه‌ڵگری کۆمه‌لێک زانیاری دیکه‌یه، پێویستی بهقووڵبوونهوهیهک هه‌یه بۆ هه‌رجۆره به‌رهه‌مێکی خۆراکی. به‌ڵام مه‌خابن له به‌ر تهنهاباڵی و نه‌گه‌یشتن به‌سه‌رچاوه‌ی دروست له‌سه‌ر هه‌موو خۆراکه‌کان، ئه‌م خشته‌که‌م بۆ هه‌موو خۆرکێک دانه‌ڕشتووه.
ناوه‌رۆك له 100 گرامدا |
|||
خڕکه‌گازۆڵه ( پەتاتە )
هێز
پرۆتین
چەوری
کاربۆهیدرات
مادەی نیشاستە
ڕیشاڵ ( کەپەک )
ئاو
کانزا‌کان
کالیسیۆم
ئاسن
ڤیتامینەکان
ڤیتامین A
ڤیتامین B1
ڤیتامین B2
ڤیتامین B6
ڤیتامین C
ڤیتامین D
ترشی فۆلین
+++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++
5 – 8 بابه‌تێکی وه‌ک زینده‌وه‌ر، ڕووه‌ک، که‌ره‌سته‌ی پێشه‌یی، مۆسیقا…..هتد:
بێجگه له ڕوونکردنه‌وه، ده‌شکرێت ناوه زانستییه‌که‌ی جا چ به زمانی لاتینی یا ئینگلیزی بخرێته‌سه‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر و بواری ئاسانکاری بڕه‌خسێنێت بۆ خوێنه‌ر تا بابه‌ته‌که به بینه‌ک ببینێت یان بۆ پاچڤه‌کردن و گه‌ڕان له دووی زمانانی دیکه دا.
پهریشارۆخ/ perîšarox: ن:[ باڵ ] زهردهولی، زه‌رده‌زیڕه، زهرباڤ، زهرکتک، زه‌ردی، ههنجیرهوهره، هه‌نجیره خۆره_ ههنجیرخۆره : مه‌لێکی بچووکه، ڕه‌نگی زه‌ردی زێڕین و سپی به خه‌تی قاوه‌یی. نێره‌که‌ی پشتی ڕه‌ش و باقی په‌ڕه‌کانی : زه‌ردی لیمۆیی و زێرینه و مێیه‌که‌ی ئه‌بڵه‌قی زه‌رد و ڕه‌شه.[Bot : oriolus oriolus ]
.
.
+++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++
6 – 8 ڕێنوێنی واتایی وشه کۆمه‌لێک ئه‌رکی دیکه‌شی له ئه‌ستۆدا کراوه، وه‌ک ده‌سنیشانکردنی چه‌شنی وشه
:: وشه‌ی بازاڕی
:: زمانی شه‌ڕفرۆشتن
:: زمانی گاڵته و گه‌پ
:: جنێو
:: زمانی نهێنی (شفره)
:: پێشه‌یی.
له نێو[ ] دا دەنووسرێت.
+++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++
9- وشه‌ی ئاوێته( لێکدراو و داتاشراو)بێت، له نێوان دووکرۆشه شیده‌کرێنه‌وه:
9-1 ئه‌گه‌ر وشه‌که لیکدراو بیت، ته‌نها بهشهدابهشکراوهکانی دیاریده‌کرێت و ڕیشه که‌ی ده‌چێته‌وه سه‌ر ئه‌و به‌شانه‌ی که بهدابهشکراوه نووسراون:
داڵاش/daľaš: نتـ:[ داڵ+ ئاش]
شاتوو/šatû: نتـ:[ ڕوو][ شا+ توو]
لێپرسینه‌وه/ Lěpirsînewe: کتپ:[ لێ+ پرسین+ ئه‌وه]
دارکونکه‌ره/ Darkunkere: نتـ:[ باڵ][ دار+ کون+ که‌ر( کردن)+ ئه]
++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++
9-2 نموونه‌کانی داتاشراو له چاووگێک:
شک/ šik: ڕگ :
شکا/ šika: ف :
شکان/šikan: کتن :
شکانه‌وه/ šikanewe: کتن:[ شکان+ ئه‌وه]
شکاندن/šikandin: کتپ:[ شکان+دن]
شکاندنه‌وه/ šikandinewe: کتپ:[ شکاندن+ ئه‌وه]
شکاو/šikaw: ئانفا:[ شک( شکان)+ ئاو]
شکێنه‌ر/ šikěner: ئانفا:[ شک( شکان)+ ئێنهر]
شکێنراو/ šikěniraw: ئانفا:[ شک( شکان)+ ئێنراو( ئێندراو)]
.
++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++
3-9 ئه‌گه‌ر وشه‌که سه‌رچاوه و ڕیشه‌که‌ی نهدیترابێتهوه و ڕوون نه‌بووبێته‌وه به نیشانه‌ی پرسیارێک ده نێو دوو کرۆشهدا دیاری ده‌کرێت :
ئاشۆ/ ašo : ن:[ ?][ ئه‌رده]
ئاتی/atî : ن:[ ?][ کباک]
.
++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++
10- په‌یوه‌ندی زمانه‌وانی
10-1 کورته‌ک (کورتکراوه)
:: Al کورتکراوه‌ی ئه‌له‌مینیۆمه
:: ( ئا) کورتکراوه‌ی ( ئاغا) یه
.
++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++
2- 10 هێما : لۆگۆ . ئارم . دروشمێک له هه‌ندێک باری دیاریکراودا به‌کارده‌هێندرێت له بڕی وشه‌یه‌ک یان ڕسته‌یه‌ک وه‌ک دروشمی دۆڵار: $
.
++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++
10-3 دژواتا: وشه‌یه‌که واتای پێچه‌وانه‌ی ده‌به‌خشێت.
له‌دوای هاوواتا و ڕوونکردنه‌وه ی سه‌روشه دێت، له پاش ئه‌م دووهێڵه پێچه‌وانه‌وه ده‌نووسرێت
:: ڕۆژ \\ شه‌و
.
++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++
11- نموونه له به‌رهه‌می ناوداران
:: دووباره‌کردنه‌وه‌ی گوفتار
:: فه‌رمووده
:: نوسراوی که‌سێک که ناودار بێت.
.
++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++
1 – 11 ده‌قه وه‌رگیراو/Quotation
{ ……………….فه‌رمووده‌که…………}{خاوه‌ن فه‌رمووده‌که}
.
++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++
11-3 هۆنراوه :
بۆ هه‌ندێک وشه که کۆنه یان هونه‌رێک به جۆرێک هۆنراوه‌که‌ی ڕازاندوه‌ته‌وه وه‌کوو شایانی ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی وشه‌که‌یه پێی.
{ تهشنا بۆ ته‌وه ناسۆری ده‌روونم دیسان || زامی کۆنهومهیی مه‌یی کۆنی ده‌بێ مهڵـههم که‌ن}{ هێمن}.
.
++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++
4- 11 تێبینی.{ تێبـ: هه‌ندێک زانیاری که په‌یوه‌نده به سه‌ر وشه‌وه که زمانه‌وانێک ڕوونکردنه‌وه یان بۆچوونێکی له‌سه‌ر هه‌بێت}
{ ناوی خاوه‌ن تێبینی و سه‌رچاوه‌که‌ی}
.
.
.
.
.
++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++
.
.
.
پێ : له خاڵی ( 12 – 13)
( 12) وته‌ی جێگیر یان ئیدیۆم( لا: Idioma , گر: ἰδίωμα [5])
پێکهاتنێکی تایبه‌تی و ئاڵۆزه که له‌یه‌کگرتنی هه‌ندێک وشه واتایه‌کی تایبه‌تی په‌یدا ده‌بێت، که له واتادا له وشه نزیک ده‌بێته‌وه[6].
12-1 تێکچژراو : ئه‌وانه‌ن که واتای گشتیان به هیچ جۆرێک به‌ند نییه به مانای ئه‌و وشانه‌وه که پێکیان هێناوه، به‌ڵکو به‌شێک له ئیدیۆمه‌که بریتیی یه له وشه‌یه‌ک که خاوه‌نی مانای سه‌ربه‌خۆی خۆی نییه.
:: شتومت، گێژوێژ، ههتاران و مهتاران.
++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++
2- 12 یه‌کگرتوو : ئه‌وه‌یه که واتای له ڕێگای سه‌رپاکی ئه‌و وشانه‌وه پێکیان هێناوه ئاشکرا ده‌بێت.:
:: زماندرێژ
:: سه‌رسه‌خت
:: ڕووگرژ
+++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++
3- 12 تێک ئاڵا‌و ( شێوه ڕسته) : به‌شێک یان وشه‌یه‌ک له ڕسته که واتای سه‌ر به‌خۆی خۆی هه‌یه، و ڕه‌گی ئیدیۆمهکهش به‌و وشه‌یه‌وه به‌نده.
:: خۆی له ته‌ل داوه. دووکه‌ڵ له ماڵه هه‌ڵناسێت.
+++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++
4- 12 لێکچواندن ( تشبیه) : به‌دوو جۆری ساده و ڤاڵا دچنه سازاندن، ساده‌که‌ش یان به‌رێگای وشه‌ی( ده‌ڵێی) یان( وه‌ک) دروست پێده‌که‌ن، یا به‌بێ هیچ وشه‌یه‌ک.
:: وه‌ک ئاردی ناو دڕکانه.
++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++
5– 12 خوازه‌یه(مجاز): که خواستن ( استعاره) به‌شێکی گرنگی ئه‌و خوازه‌یه‌یه.
{ خواستن : بریتییه له به کارهێنانی وشه‌یه‌ک بۆ ده‌ربڕینی واتایه‌کی تر بێجگه له واتای دروستی ( حقیقی) وشه‌که، به مه‌رجێک په‌یوه‌ندیی نێوان واتای دروست و واتای خوازی وشه‌که وێچوون بێت}{عه‌زیز گه‌ردی[7]}،
به‌ڵام درکه وه‌ک ناوی بردووه – ده‌شێت ئێمه مه‌به‌ستمان واتا خوازه‌که بێت، یان دروسته که‌وه‌ک بڵێن ( ده‌ستی گرت) به‌هه‌ردوو واتاکه به‌کاردێت که‌واته ئه‌وه ئیدیۆمه.
:: به‌ڵام ( به باڵی خۆت بفڕه ) ئه‌مه‌یان خواستنه، چونکه مرۆڤ به‌باڵ نافڕێت.
+++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++
13– کاتێک وشه پانتاییه‌کی بڵاوی هه‌بێت له دروستکردنی وشه‌یه‌کی دیکه، که، واتای جیاوازی نوێی لێبێته‌وه و له‌هه‌مانکاتدا بشتوانێت ئاماژه بۆ سه‌رچاوه‌ی وشه که بگه‌ڕێنێته‌وه.
جێ/cě
: ن:[ هـ] ڕه‌ها
جێ به‌جێ/cěbecě
: ئاکتـ، ئانتـ:[ جێ+ به+ جێ] دووباره‌بوونه‌وه به‌هۆی ئامرازی په‌یوه‌ندییه‌وه.
جێ پێ له‌قکردن/cěpěleqkirdin
: کتپ:[ جێ+ پێ+ له‌ق+ کردن] پێشگر له وشه‌ی لێکدراودا
له‌جێ ده‌رچوون/lecěderčǔn
: کتن:[ له+ جێ+ ده‌ر+ چوون] ناوگر له وشه‌ی لێکدراودا
خستنه‌وه‌جێ/Xistinewecě
: کتپ:[ خستن+ ئه‌وه+ جێ] پاشگر له وشه‌ی لێکدراودا
مه‌خابن هه‌تاوه‌کوو ئێستا ياسايه‌ک نيه بۆ ڕاستنووسی له مێژووی زوانی يه‌کگرتوی کوردييدا که هه‌ر سێ ڕێنووسه که پهيڕهويی بکات. [1]
له‌لای هه‌ندێک زمانه‌وانه‌وه ( ئـ) ده‌نگه و له‌لای هه‌ندێک (ئـ) تیپه. به بۆچوونی من له ئاينده‌دا ده‌بێت ده‌ستوورێک دابڕێررێت و ورده‌کارييه‌کانی زماني کوردی تێیدا ساغ بکرێته‌وه، بۆيه ده‌ستکاريی تشته بنه‌ڕه‌تييه‌کانی زمانهوانيهکانم نه‌کردووه. [2]
له زمانی ئاڤێستادا ئه‌م تیپه بەم شێوەیەیە ( D) ، ماموەستا حەسەن قزلچی لە 1970 کاندا باسی لێوە کردووە. پاشتر ماموەستا جه‌مال حه‌بیب الله. لە شێوەزاری هەورامی ( له فه‌رهه‌نگی وشه‌نامه هه‌ورامی – سۆرانی ) تەکانێکی زمانەوانی بەم پیتە داوە و زیندووی کردووەتەوە لە شێوەی ( ڎ) بۆ نێو نووسینی کوردی. منێش ئەم فۆرمەم پێ باشە بۆ ڕێنووسی لاتینی ( Ð ). [3]
ئيديۆم لەزمانی کورديیدا – جەلال مەحموود عەلی، بەغدا 1982. ل. 12.[5]
ئيديۆم لە زمانی کورديیدا – جەلال مەحموود عەلی، بەغدا 1982. ل. 16. د. ئەورەحمانی حاجی مارف. [6]
ئيديۆم لە زماني کوردي‌دا – جەلال مەحموود عەلی، بەغدا 1982. ل. 12. [7]