بەئەرک/be erk: ئانتـ:[ بە+ ئەرک]
1 – سەنگین، قوورس، گران، شتێک بە ناڕەحەت بەرزکردنەوە.
2 – بەئازار، پڕئێش.
بەئەرک زانین/be erk zanîn: کتن:[ بە+ ئەرک+ زانین]
1 – بەپێویست زانین.
:: پاراستنی ژینگە بەیەرک بزانە.
2 – بەبێگاری هەژماردن.
بەئەرک پێ نەزانین/be erk pě nezanîn: کتن: بەگران وەرنەگرتن.
بەئەرک نەبوون/be erk nebûn: کتن:[ بە+ ئەرک+ نەبوون] نەىێتەبێگاری.
:: بەئەرک نەىیت، ئەم کارەم بۆ ڕادەپەڕێنیت.
.
.
.
.