بەئەنجام/be encam: ئاکتـ:[ بە+ ئەنجام] بەبەرهەم، بەدەسکەوەت.
بەئەنجام گەیاندن/be encam geyandin: کتپ: بڕاندنەوە، بڕينەوە، پڕچنەی، تمام کرن، تەمام کەردەی، تەمامنای، تەمامنەی، تەواوکردن، جێبەجێ کردن، خەلاسکردن، خڵاس کردن، دارپێداهێنان، دواپێهينان _ داوی ئانين _ دوايی پێهينان _ دوايی هێنان _ دمائاوردەی _ دمايی ئاوەردەی _ دمايی ئاوردەی، سەرهاوردن، فەساڵ دان، قوت کردن، قەداندن، کۆتايی پێهێنان، کۆتايی هێنان، گەياندنەسەر، هێنانە بەرهەم.
بەئەنجامدان، بەئەنجامگەیاندن: “انجاز، اداء”. نابێ بنووسی ئەنجامدان، ئەنجامدان ئەوەیە ئەنجامێک بدەی بە كەسێک، نەک بەئەنجامی بدەی، كە دەكاتە جێبەجێی بكەی. ئەم “بە”یە بۆ زۆر شوێن پێویستە. دەنووسن “یادكردنەوە” ئەمە هەڵەیە، “بەیادكردنەوە” راستەكەیە. عەلی مەردان دەڵێ: “بەیادم كە، بەیادم كە”، فۆلكلۆر دەڵێ “بەختی خۆم و یارەكەم بەتاقی دەكەمەوە”. بەتاقیكردنەوە، بە تاق كردنەوەیە، واتە تاک تاک كردنەوە و جیاكردنەوەی شت لە یەكتر. تاقیكردنەوە لە عەرەبییەوە نەهاتووە. كورد جاران دەیانگوت جەژنت بەپیرۆز بێ. كوردانەترە لەوەی ئێستە دەیڵێن.
بەئەنجام گەیشتن/be encam geyŝtin: کتن: بەدوادا گەڕان، گەیشتن بە دومایی کارێک.
.
.
.
.
.