زیوان ¹ /zîwan: ن:[ ڕوو] ئەموسڵا، بیلیلک، پاژینە( ئەردە)، چەووەر، خولیرە، خلێرە، دەغەڵ، دنێب،زیزانە، زیڤان، سۆس، شەلەمە، شیلمۆک، کاڵتاس، گیاروونە، گیاپشیلە، گیابریش، مرۆر، وولیرە، هەرزنە کێویلە : گیایە کە لەناو گەنم دا دەروێت، گوڵەکەی شینە، تۆوەکەی تووکی پێوەیە، بەرەکەی لەگەنم دەچێت بەڵام بچووکترە، تاڵە، هەگەر کەسێک بیخوات خەوی لێ دەکەوێنێت.[ ئینگـ: scabion , syrian]

زیوانخۆرە/zîwanxore: ن:[ زیند، جج] ئاڵیقوڵینگ، ئاڵیگۆڵینگ : زیندەوەرێکی بچووکی باڵدارە، لە قالۆنچە دەچێت لەشی ڕەشە، باڵەکانی نارنجین نوختەنوختەی سوور یان زەردی بە لەشەوەیە، دوو شاخی هەیە لە هی کوللـە دەچێت. 

.

.

_______________

زیوان ² /zîwan: کتن: جووڵان، بزووان. لە جێی خۆ تەکان خواردن.

زیواندن/zîwandin: کتپ:[ زیوان+ دن] بزوواندن، تەکاندن. 

زیوانن/zîwanin: کتپ:[ زیواندن( د) سوواوە] بزوواندن، تەکاندن.  

زیوە/zîwe: ئانفا:[ زیو(زیوان)] بزاو، جووڵاو، تەکاو. 

زیویان/zîwiyan: کتن:[زیوان+ ( ی) ناوگر] جووڵان، بزووان. 

زیویاندن/zîwiyandin: کتپ: جووڵاندن، بزوواندن.

.

.

.

.