سیرامیک/sîramîk: ن:[ هونەر] سێرامیک، فەخفوریی : زاراوەیەکی باو و ئاساییە بۆ ئەو بەرهەمانەی کە لە گڵی سوورەوەکراو دروستکراون. پاش ووشک بوونەوە گڵی ئامادەکراو دەتوانرێت لە ئاگرێکی کراوەدا یان لە چاڵێکی ئاگرین یان فڕنێکدا سووربکرێنەوە. سووربوونەوەکەش لە نێوان 300 – 400 پلەی گەرمیدا ڕوودەدات، کە ئاوی نێوان کریستاڵەگڵەکان دەبێت بەهەڵم. کاتێک بەر پلەی گەرمی سەرووی 500 پلەی گەرمی پێبکەوێت، بلووری گڵەکان شیدەبنەوە و ئاوی بلووری یەکە نامێنێت. بەوشێوەیە کریستاڵی سێرامیکە نوێیەکان ناتوانن ئاو لەپێکهاتەی بلووری خۆیاندا هەڵبمژن و تایبەتمەندیی پلاستیکیەکانیان لەدەست دەدەن.[ ئینگـ: Ceramic]
سیرامیکساز/sîramîksaz: نفا:[ هونەر][ سیرامیک+ ساز( سازان)] سێرامیکساز.
سیرامیکی/sîramîkî: نچ:[ هونەر] سێرامیکی : هەر تشتێک پەیوەندی بە سێرامیکەوە هەبێت.
.
.
.