بەدڵ/bediľ: ئان:[ بە+ دڵ]
1 – بەڕاست.
:: بەدڵ حەزم دەکرد منیش هاتبام.
2 – دڵاوا، بەخشندە.
{
دڵ بۆیە خۆشی دێ لە نەخۆشی بە پڕ بەدڵ
بیمارە چاوی یار و خۆشی دێ لە دەرد و دا
}{ مەحوی}
3 – جۆرە داوێکە بۆ مەبەستی ڕاراندنەوە دەهۆندرێتەوە.
بەدڵەوە چەسپان/bediľewe ĉespan: کتن:[ بەدڵ+ ئەوە+ چەسپان] پەسەندکردن.
بەدڵەوە چەسپین/be diľewe ĉespîn: کتن:[ بەدڵ+ ئەوە+ چەسپین] پەسەندکردن.
بەدڵەوەچوون/be diľewe ĉûn: کتن:[ بەدڵ+ ئەوە+ چوون] ئارەزوولێکردن.
بەدڵەوەنووسان/be diľewe nûsan: کتن: [ بەدڵ+ ئەوە+ نووسان] لە خواردن و خواردنەوەیەک کەلە سەرپشت و حەسانەوە بێت.
:: نانەکەم بەدڵەوە نووسا.
بەدڵ بوون/bediľ bûn: کتن:[ بەدڵ+ بوون]
1 – خۆش هاتن، هەڵ بژاردن، دەست نیشان کردن.
2 – چوونی شتێک بەدڵا.
:: زۆڕیشی بەدڵ نەبوو، بەڵام هەر چوو.
بەدڵخۆشییەوە/bediľxoŝîyewe: ئانتـ:[ بەدڵ+ خۆش+ ئ+ ەوە] بەتەواوی ئارەزوووەوە.
بەدڵخواز/bediľxwaz: ئانتـ:[ بەدڵ+ خواز( خواستن)] بەمەیل، تەقەلا، چالاک.
بەدڵکردن/bediľ kirdin: کتپ: کردەوەی کارێک بە ئارەزووی کەسێکی دیکە.
:: بەدڵ لێتان دەکەم لەو ڕۆژەدا من جەژنە پیرۆزە.
بەدڵنیاییەوە/bediľ nya yewe: ئانتـ:[ بەدڵ+ نیایی+ ئەوە] بەبێ نکۆڵی.
بەدڵنەبوون/bediľ nebûn: کتن:[ بەدڵ+ بوون] حەزلێنەبوون.
:: سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا: ئەگەر ژیانی ئێرەتان بەدڵ نییه بڕۆن.{ لڤین}
بەدڵ و داو/bediľ û daw: ئانتـ:[ بەدڵ+ و+داو] پڕتاسە. بەحەزلێ کردنێکی ئێجگار زۆرەوە. بەپەرۆشەوە.
بەدڵ و دەروون/bediľ û derûn: نتـ:[ بەدڵ+ و + دەروون] بەسۆز.
بەدڵ و گیان/bediľ û gyan: نتـ:[ بەدڵ+ و+ گیان] لە ناخی دڵەوە.
:: هەموو کەس دەبێت نیشتیمانی خۆی بە دڵ وگیان خۆش بوێت.
بەدڵ ویستن/bediľ wîstin: کتن:[ بەدڵ+ ویستن] دواپلەی ویستن.
.
.
.
.
.