پرد/pird: ن:[ ئەند][ پەهلەوی: puhl، puhr، پورد _ پرد] پەر( کباک)، پێل( هـ)، پیل( ل) : رێبازی هەڵبەستراو لەسەر ئاو یان بەستێكە لە دار یان ئاسن دورست دەكرێت. خەڵک بەسەرییدا دەپەرێتەوە.[ ئینگـ : bridge]

  لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. 
 گۆکردنی بە کوردی زمانی ئاڤێستایی   واتای بە ئینگلیزی
پێرێتو _ پێرەتو utvrvp bridge

پردەوان/pirdewan: نتـ:[ پرد+ ئە+وان] کەسێک کە ئاگاداری پردە.

::… ئەو چۆڵ و بیابانە كابرایەكی لێبوو، لێیان پرسی : چكارەی ؟ گوتی پردەوانم. ئی وا ‌هەیە شتێكم دەداتێ و ئی وا هەیە نامدا تێ، ئاگام لەو پردە دەبێ …{ شۆر مەحموود. 78}.

پردەوانیی/pirdewanî: نچ:[ پردەوان+ ئیی] كار و پیشەی كەسی پردەوان.

پرددروست كردن/pird dirustkirdin: كتپ: پردسازكرد ن.

پردساز/pirdsaz: نفا: ئەندازیاری پرد، وەستای پرد دروستكردن.

پردسازكردن/pirdsazkirdin: كتپ: پرددروست كردن.

پردسازی/pirdsazî: نچ: هونەری پرد سازی یا پرددوست كردن.

پردهەڵبەستن/pirdheľbestin: كتن: پردسازكردن.

پردی پستسەر/pirdî piŝtser: شڕ:[ كنـ] ڕێگای گەڕا نەوە بۆ دواوە.

پردی پشتسەر رووخاندن/pirdî piŝtser řûxandin: كتن:[ كنـ] رێگای گەڕانەوە و پەشیمان بوونەوە لە كار و ئاریشەیەك نەهێشتنەوە.

                 هەندێک لە جۆرەکانی پرد                      

پردی ئاسمانی/pirdî asmanî: نتـ:[ ئەند].[ ئینگـ: Air bridge

پردی ئاوی بڵندکراو/pirdî awî biľndkiraw: نتـ:[ ئەند] ئەو جۆرە پردەیە کە جۆگە ئاوی دەگەیەنێتە ناوشار، لە کێوەکانەوە وەک پری رۆما.[ لا: aquaeductus]

پردی بزۆک/pirdî bizok: نتـ:[ ئەند].[ ئینگـ: bridge folding

پردی بڵند/pirdî biľnd: نتـ:[ ئەند].[ ئینگـ : high bridge]

پردی پایەدار/pirdî payedar: نتـ:[ ئەند][ ئاڤیستایی : iCvp: پێشی] [ ئینگـ : viaduct]

پردی پیادە/pirdî piyade: نتـ:[ ئەند].[ ئینگـ : Footbridge

پردی جەمەلۆنی/pirdî cemelonî: نتـ:[ ئەند] پردێکە ڕایەڵی لاوەکی چەماوەی هەیە.[ ئینگـ: Bowstring bridge] 

پردی جۆلا/pirdî cola: نتـ:[ ئەند] [ پرد+ ی+ جۆلا]  

پردی چینەوەت/pirdî çînewet: نتـ:[ پرد+ی+ سیرات ]

پردی ڕۆیشتن/pirdî řoyiştin: نتـ:[ ئەند] جۆرە پردێکە وەک پەیژە لە نێوان شووێنی بەرز و نزم سوودی لێوەردەگیرێت.[ ئینگـ: gangway

پردی سیرات/pirdî sîrat: نتـ:[ پرد+ی +سیرات ] پردی قیامەت.

{

مەیگێر بەسەرت پردی سیراتیش كەڵەكە

سەیرانی بەهەشت سەیری دووچاوی بەڵەكە

}{ خەییام. 64}.

پردی شاتیرە/pirdî şatîre: نتـ:[ ئەند] پردی ئاسۆیی، پردی باهو : پردی ڕاست.[ ئینگـ : Beam bridge

پردی قیامەت/pirdî qiyamet: نتـ: پردی سیرات : ئەو پردەی كە لە رۆژی قیامەت بەسەری دا دەكۆن و گۆیا لە موو باریكترە و لە ئەڵماس تیژترە.

پردی قیامەت پسان/pirdî qiyamet pisan: كتن:[ كنـ] ئارێسەیە كی زۆر گرینگ قەومان.

{

دەستم لە تای زولفت دا بەم بالایە نەمزانی

بۆچ دەمكوژی خۆ قوربان پردی قیامەت نەپساوە

}{ وەفایی}.

پردی کابولی/pirdî kabulî: نتـ:[ ئەند].[ ئینگـ : Cantilever bridge

پردی کەوانەیی/pirdî kewaneyî: ن:[ ئەند].[ ئینگـ : Arch bridge

پردی گوریسبەند/pirdî gurisbend: ن:[ ئەند].[ ئینگـ : rope  bridge

پردی گوێزانەوە/pirdî giwêzanewe: ن:[ ئەند].[ ئینگـ : Transporter bridge] 

پردی لێژ/pirdî lêj: ن:[ ئەند].[ ئینگـ : slanting bridge

پردی مەلەوانی/pirdî melewanî: نتـ:[ ئەند] جۆرە پردێکە لە دار و ئاسن دروست دەکرێت لە کەنار دەریا و ئاوە نزمەکان، تا مرۆڤ بکاتە قووڵایی ئاوەکە بۆ ئەوی بنتوانێت بە سانایی بازداتە ناو ئاوەکەوە و مەلەیەکی خۆش بکات.  .[ ئینگـ : bathing bridge] 

پردی نامەرد/pirdî namerd: نتـ:[ كنـ] ڕێگا و چارەی تەنگانەی بەلام بەهۆی نامەرد.

{ ئاو بتبا، لەپردی نامەرد مەپەڕێوە}{ پەند}. { تێبیـ: پرد لە ڕیشەی ( پەر: par)ی ئاڤێستایی و پەڕین و پەڕینەوەی كوردی كەوتووە}{ نانەوازادە}.

پردی نوین/pirdî niwîn: نتـ:[ ئەند] پردی نزم. [ ئینگـ : low bridge] 

پردی ھەڵواسراو/pirdî heľwasiraw: ن:[ ئەند].[ ئینگـ : suspension bridge

 زاراوەی پرد لە واتای جیاوازدا 

بەردی جێگیربوونی پرد/berdî cêgîrbûnî pird: نتـ:[ ئەند] بەردی دوا بەشی پرد یان پرۆکە کەوانەیی بۆ پاڵپشتکردنی گومەتەکەی دادەنرێت.[ ئینگـ : Abutment stone

بوونەپرد/bûne pird: كتن:[ بوون+ ئە+ پرد] فێدابوون لە ژێر پێ نانی كەسێك بۆ هەر مەبەستێك بێت.

{

خوداگیری من بێ رۆژ بازڕای قیامەتێ

ببێ بە پردم و بۆ خۆمی بەسەردا رابرێ

}{ گەنج. 94}.

جومگەی شانی پرد/cumgey şanî pird: نتـ: لە شووێنی باریک بوونەوەی پرددا.[ ئینگـ : Abutment hinge

خاڵی جێگیربوونی پرد/xaľî cêgîrbûnî pird: نتـ:[ ئەند] بنەی ئەملا و ئەولای تاق.[ ئینگـ : Abutment point

شانی پرد/šanî pird: نتـ:[ ئەند][ شان+ ی+ پرد] ئەملا و ئەولای پرد.[ ئینگـ : Brigde Abutment]

كردنە پرد/kirdine pird: شڕ: بۆپێشكەوتنی خۆ كەسێک لەژێرپێنان.

کۆڵەکەی پاڵپشتی پرد/koľekey paľpiştî pird: نتـ:[ ئەند] کۆڵەکەی پاڵپشتی تاق.[ ئینگـ : Abutment pier

لووتکەی پرد/lûtikey pird: نتـ:[ ئەند].[ ئینگـ : brigde apex

هاوشانی پرد/hawşanî pird: نتـ:[ ئەند][ هاوشان+ پرد]

1 – پاڵپشتەی پرد. کۆڵەکەی لاوەکی، شانی پرد.[ ئینگـ : Abutment]

2 – [ ئەند] پردۆکە : کە دیوارێکی پێ پاڵپشت دەکرێت.  

هاوشانی پردۆکە/hawşanî pirdoke: نتـ:[ ئەند] دیواری پاڵپشتی ڕووی دواوەی کەمەرە یان پردۆکە.[ ئینگـ : Abutment backwall ] 

.

.

.

.