بەرەنگار/berengar: ئان: ئەرک. وەگژراچوو، ئاوقا.
:: ئەو بەرەنگارم بوو.
بەرەنگاربوون/berengar bûn: کتن:[ بەرەنگار+ بوون] تێکگیران، دەگژداچوون، گەیشتنی دووگیانداربەیەک لووت و بزووت.
بەڕەنگاربوونەوە/berengar bûnewe: کتن: دووچاربوونەوە.
بەرەنگاری/berengarî: نچ:[ بەرەنگار+ ی] توندوتۆڵ، بەگژداچوونەوە، بەربەرەکانی، پاڵوو.
بەرەنگاری کردن/berengarî kirdin: کتپ:[ بەرەنگاری+ کردن] بەگژدادان، دەگژراکردن.
.
.
.
.