بەرپا/berpa: ئانتـ، ئاکتـ:[ بەر+ پێ( پا)]
1 – پێ خوست، ژێرپێ دراو.
2 – ڕوودان، گژبوون، گژگژین، قەومان.
3 – هەستاو، هەستیاگ.
بەرپابوون/berpabûn: کتن:
1 – دامەزران، سازبوون.
2 – هەڵگیرسانی هەرا و ئاژاوە.
بەرپاکردن/berpakirdin: کتپ:
1 – دامەزراندن. سازاندن.
2 – هەڵگیرساندنی هەراو ئاژاوە، ووروژاندن، خرۆشاندن، ئازراندن. گژگژاندن.
بەرپاکردنەوە/berpakirdinewe: کتپ: هەڵگیرسیانەوە.
.
.
.
.
.