چڤ ¹ /çiv: ن:[ کباک] هەڵبەز. { گیوی، ل، 324}
چڤ لخوەدان/çiv lixwedan: کتن:[ کباک] هەڵبەزین.
چڤنک/çivnik: ف:[ کباک] تۆقیو، ترساو _ ترسنۆک.
.
.
____________
چڤاندن/çivandin: کتپ:[ کباک] چرپاندن.{ فەرهەنگا کانی، 152}
چڤانێ/çivanê: ن: سرتەکردن، چرپەچرپ کردن.
چڤە/çive: ن:[ هـ][ بابا] سرتە، هەست وخوست.
چڤەچڤ/çiveçiv: ئانتـ: سرتەسرت، هەست وخوست.
.
.
____________
چڤ ³ /çiv: ن:[ کباک] فێڵ و فەرەج، ئارداڤ، ناز، تەشقەڵە.
چڤاندن/çivandin: کتپ:[ کباک][ diçivîne, biçivîne] گورمیلەکردن.{ فەرهەنگی غازی، ل، 28}
چڤۆ/çivo: ئان:[ کباک] فێڵباز، تەشقەڵەباز، فێڵزان، ساختەچی.
چڤ و دۆلاب/çiv û dolab: نتـ:[ کباک] گزی و وازی.
.
.
__________
چڤ 4 /çiv: ن: چەمانەوە.
چڤاندن/çivandin: ن:[ کباک]
1 – چەماندن، لاربوون، بسەریەکدا کەوتوو.{ فەرهەنگا کانی، 152}
2 – بەسرتە بەگووێ هەڵێنان.
چڤ کرن/çiv kirin: کتن:[ کباک] چەمینەوە.
چڤناک/çivnak: ن:[ کباک] چەماوەوە، داهاتوو، خواربووەوە.
چڤی/çivî: ف:[ کباک] چەماو.{ فەرهەنگا کانی، 152}
چڤیای/çiviyay: کتن: چەماو، چەمیو. { فەرهەنگا کانی، 152}
چڤین/çivîn: ن:[ کباک] فیتوولێدان، خوواربوونەوە، چەمانەوە.{ گیوی، ل، 324}
.
.
____________
چڤ 5 /çiv: ن: دەنگی هاتن و ڕۆیشتنی گوللـە.
چڤە/çiv: ن:[ کباک] دەنگی گوللـەیە.
.
.
.
.