سەخت ¹ /sext: ئان:[ پەهلەوی : saxt] پرسچۆرت( کباک)، خنس، دژوار، ناهەموار.
:: زەوی سەخت و ئاسمانی دوور.{ مارف ئاغایی}
2 – ئاز، بەئێسک، توند، چەتوون، دژوار، گران، مشەقەت، ناڕەحەت، وەکو ڕۆژی سەرما و با.
:: بەفر هاتوچۆی پشدەری سەخت کردووە.
3 – [ خ] مەردوومی تووڕەبوو.{ خال، ل، 266}
سەختان/sextan: ن:[ هـ] شوێنی سەخت.{ وشەنامە، ل، 597}
سەختایی/sextayî: نج:[ هـ][ سەخت+ ئایی] سەختایی.
سەختەگرێ/sext: نتـ:[ د][ سەخت+ ئە+ گرێ] گرێ کوێرە. { خال، ل، 266}
سەختەوبوون/sext bûn: کتن:[ د] ڕەق بوون، تووڕەبوون.
سەخت بوون/sext bûn: کتن:
1 – ڕەق بوون
2 – تووڕەبوون
سەخت بییەی/sext bîyey: کتن:[ هـ][ سەخت+ بییەی] سەخت بوون.
سەختتەر/sextiter: ئانتـ:[ سەخت+ تەر] سەختتر.
سەختتەرین/sextiterîn: ئانتـ:[ سەخت+ تەرین] سەختترین.
{
ئەمجار سەختتەرەن زامم جە جاران
چڵ مدۆ دایم چون گەستەی ماران
}{ مەولەوی}
سەخت جان/sext: ئانتـ: جان سەخت : ئەو کەسەی بە ءێش و زاراێکی زۆرەوە گیانی دەربچێت.
{
قەت گورێز نەدا لە تیری موژەت
ئەی بەسا سەخت جان و بێعارم
}{ سالم، ل، 81}{ شاعییران، ل، 522}.
سەخت ڕوو/sext: ئانتـ: بێ ئابڕوو، بێ شەرم، بێ حەیا، ترش ڕوو، ڕووگرژ.
{
یەک زەرە عەکسی پڕتەو دەرکەوت و تووری سووتاند
ئایینە سەخت ڕوو بوو لەو عەکسە تابی هێنا
}{ سالم، ل، 35}
سەخت دڵ/sextî: ئانتـ: دڵ ڕەق.
سەخت کەرڎەی/sext kerđey: کتپ:[ هـ]
1 – سەخت کردن
2 – [ مجـ] نیگەران کردن.
سەخت کردن/sext kirdin: کتن: تووڕەکردن، ئاڵۆزکردن، خەمگین.
سەخت گرتەی/sext girtey: کتن:[ هـ] سەخت گرتن، توند گرتن.
سەختگیر/sextgîr: ئانفا:[ هـ][ سەخت+ گیر] توندگیر، توندڕەو.
سەختگیری/sextgîrî: ئانفا:[ هـ][ سەختگیر+ ی] توندگیری، توندڕەوی.
سەخت لەبەکارهێنان/sext le bekarhênan: ئان:
سەختن/sextin: نتـ:[ پەهلەوی] کێشان.
سەختۆ/sexto: ئاک:[ هـ] بەسەختەوە.
سەخت وەنە ئامای/sext wene amay: کتن:[ هـ][ مجـ] پێ ناخۆش بوون.{ وشەنامە، ل، 597}
سەختی/sextî: نج:[ هـ] ڕيقی، سەختان، ، گرانی، نیگەرانی، .
:: بەم سەختی یە مەچۆ دەرەوە : سەرما و سۆڵە.
سەختی بۆ گەیشتن بە/sextî bo geyiştin be: نج:
سەختی سەرما/sextî serma: نتـ: توشک.
سەختی کێش/sextî kêş: نتـ: ماندوو.
سەختی کێشان/sextî kêşan: نتـ: ماندوویەتی.
سەختی لەبەکارهێنان/sextî le bekarhênan: نج:
سەختی لەتواندنەوە/sextî le twandinewe: نج:
بای سەخت/bay sext: نتـ:[ کەش][ بای+ سەخت] بای گوڕ، باوەرەک، بای زەمەن.
سەرسەخت/sersext: نتـ:
.
.
______________
سەخت ² /sext: ئان:[ کباش]
1 – سفت
2 – زەفت
3 – [ کەش] زقۆم فرە سەرد.{ فەرهەنگی باشوور، ل، 460}
سەختی/sext: نچ:[ کباش]
1 – سفتی
2 – زەفتی.
.
.
.
.