فڕۆکە/fiřoke: نتـ:[ فڕ( فڕین)+ ئۆکە] باڵافڕ _ باڵەفڕ، پڤۆک، تەیارە : جۆرە ئامێرەکە توانی فڕینی هەیە، لەشێک و باڵی جێگیری هەیە. بۆ یەکەم کەرەت دووبرا بەناوی ڕایت : Wright brothers  لە 1903.12.17 فرۆکەیان بە ئاسماندا فڕاند. [ ئینگـ : aeroplane, Airplane]

فڕۆکەخانە/fiřokexane: نتـ:[ فڕۆکە+ خانە]  باڵافڕگەهـ ( کباک) فڕگە.

فڕۆکەوان/fiřokewan: نتـ:[ فڕۆکە+ وان] باڵافرڤان، پیلۆت.   

.

                 هەندێک لە جۆرەکانی فڕۆکە                   

.

{ تێبینی : بۆ بینینی وێنەی فڕۆکەکان کلیک لەسەر پەیڤە ئینگلیزییەکان بکەن}

فڕۆکەی ئاوی/fiřokey awî: نتـ: فڕۆکەی دەریایی، فڕۆکەی ئەمفیبیووس.[ ئینگـ : seaplane , amphibious aircraft]

فڕۆکەی ئۆتۆمۆبیلی/fiřokey otomobîlî: نتـ:  [ ئینگـ : skycar]

فڕۆکەی بار/fiřokey bar: نتـ:  [ ئینگـ : Cargo plane]

فڕۆکەی بۆمباهاوێژ/fiřokey bombahawêj: نتـ: [ فڕۆکەی+  بۆمباهاوێژ] فڕۆکەی بۆمبابارابکەر. [ ئینگـ : bomber plane]

فڕۆکەی پەروانەدار/fiřokey perwanedar: نتـ:  [ ئینگـ : propeller plane]

فڕۆکەی پزیشکی/fiřokey pizîş: نتـ:  نەخۆشخانەی ناو فڕۆکە. [ ئینگـ : aerochir]

فڕۆکەی جەنگی/fiřokey cengî: نتـ:  [ ئینگـ : war plane]

فڕۆکەی جێت/fiřokey cêt: نتـ:[ فڕۆکەی+ جێت] فڕۆکەیتەکاندەر، تیرەفڕۆکە، فڕۆکەی تیژڕەو، فڕۆکەی دووکەڵدار، فڕۆکەی فیشکەدار : جاری واهەیە 10 کیلۆمەتر بەرزدەبێتەوە لە ئاستی ڕووی زەوی. [ ئینگـ : jet plane] 

فڕۆکەی چارۆکەدار/fiřokey çarokedar: نتـ: [ فڕۆکەی+ چارۆکەدار] [ ئینگـ : glider plane]

فڕۆکەی دووباڵ/fiřokey dûbaľ: نتـ: فڕۆکەی جووت باڵ.[ ئینگـ : biplane]

فڕۆکەی ڕەواندەر/fiřokey řewander: نتـ:  فڕۆکەی ڕەوانەر.[ ئینگـ : pursuit plane]

فڕۆکەی ڕۆکێتی/fiřokey řokêtî: نتـ:[ فڕۆکەی+ ڕۆکێتی] فڕۆکەی ساروخی. [ ئینگـ : Rocket plane]

فڕۆکەی سەربازی/fiřokey serbazî: نتـ:  [ ئینگـ : military planes]

فڕۆکەی سکارمجێت/fiřokey sikarmcêt: نتـ:  [ ئینگـ : Scramjet Fly]

فڕۆکەی سووسەکەر/fiřokey sûseker: نتـ: [ فڕۆکەی+ سووسەکەر] فڕۆکەی سیخوڕی کردن.[ ئینگـ : reconnaissance plane]

فڕۆکەی سێبال/fiřokey sêbal: نتـ: [ ئینگـ : triplane]

فڕۆکەی کاغەز/fiřokey kaẍez: نتـ: کۆلارە، فڕۆکەی منداڵان.[ ئینگـ : paper fly، Kite]

فڕۆکەی گایرۆ/fiřokey gayiro: نتـ:[ ئینگـ : gyroplane ]

فڕۆکەی مۆدێل/fiřokey modêl: نتـ: [ ئینگـ : modelfly]

فڕۆکەی نەفەر/fiřokey nefer: نتـ: [ ئینگـ : passagerfly]

فڕۆکەی وەرزش/fiřokey werziş: نتـ: [ ئینگـ : sportsfly]

فڕۆکەی هێلیکۆپتەر/fiřokey hêlîkopter: نتـ:[ فڕۆکەی هێلیکۆپتەر] [ ئینگـ : Helicopter]

فڕۆکەی یەكباڵ/fiřokey yekbaľ: نتـ: فڕۆکەی تەنیاباڵ. [ ئینگـ : monoplane]

.

چەکی فرۆکەشکێن/çekî fiřokeşikên: نتـ:[ چەکی فرۆکەشکێن] باڵافرشکێن( كباك) . [ ئینگـ : ]

کەشتی فڕۆکەهەڵگر/keştî fiřokeheľgir: نتـ:[ ئینگـ : Air Carrier]

.

.

.

.