بێ ئاگا/bêaga: ئانتـ:[ بێ+ ئاگا] بێخەبەر، های لە هیچ نا، نابەلەد، ناشارەزا.
بێ ئاگابوون/bêagabûn: کتن:[ بێ ئاگا+بوون] خەبەردارنەبوون، ئاگادارنەبوون.
بێ ئاگاکردن/bêagakirdin: کتپ:[ بێ ئاگا+ کردن] ئاگادار نەکردن.
بێ ئاگایی/bêagayî: نچ:[ بێ+ ئاگا+ یی] بێ هۆشی، بێ توانایی، بێخەبەری.
لە(دە) بێ ئاگایی دابوون/le (de) bêagayî dabûn: نتـ:[ لە+بێ+ ئاگا+ی+ دا+بوون] بێ ئاگابوون.
.
.
.
.