پەردە ¹/perde: ن:[ پەهلەوی: partak، فار: پردە]
1 – پەیر، هجال( کباک) : ڕووپۆشی دەرگا و پەنجەرە لە كوتاڵ.
{
زوهرە و عیقد تورەییاێی دشەرقێ كەشش فین
لەیلەتول قەدرێ ژ مەغریب پەردە دایێ راست و چەپ
}{ جەزیری}.
2 – پاشپەردە، پەردوو : دیوی خەوتنی بووک و زاوا لەیەكەمین شەوی پێكەوە بوونیان.
3 – بەسێک لەشانۆونمایش.
پەردەپێوەدان/perde pêwedan: كتپ: پەردەداخستن
:: پاش تەواوبوونی شانۆگەرییەكە پەرەپێوەدرا.
پەردەدار/perdedar: نتـ:[ هـ]
1 – [ رۆژک] خزمەتكاری ژووری تایبەتی دادوەران.
2 – كەسێكە كە هەڵدانەوەوپێدانەوەی پەردەی پێسپێردرابێت.
3 – دەركەوان.
پەردەداریی/perdedaryî: نچ:[ هـ] كار و پیشەی كەسی پەردەدار.
{
جەحەد بەرشییەن یەند نزاریم
نەمەندەن تڕقەت رای پەردەدار یم
}{مەولەوی}.
پەردەکری/perdekirî: ئانفا:[ کباک][ پەرە+ کری( کرن)] پەردەکراو.
پەردەگیر/perdegîr: نفا: پەردوگیر، تازەزاوا كە لە پەردەدا بمرێت یان نەخۆش بكەوێت.
پەردەنشین/perdenişîn: نتـ:
1 – مەبەست لەپیاوی گەورەیە كە پەردەدار ودەركەوان ولەشكریان هەبێت.
{
جەهدە ئوسەعی و طەڵەب بێ وەسەرەك سافی نەهن
تونەبێ پەردەنشین چاكرو قەووار چكەت ؟
}{جەزیری}.
2 – بەشێواز، شێوازدار، پاک.
پەردەنشینی/perdenişîn: نچ: بەشێوازی، شێوازداری، پاكی.
پەردەی دەروازە/perdey derwaze: نتـ: سەراپەردە.
پەردەی سینەما/perdey a: نتـ: پارچەیەكی سپی گەورەیە، كەلەسینەما هەڵكراوە و فیلمی لەسەر نیشان دەدەن.
پەردەی كامێرا /perdey kamêra: نتـ: خەپلەیە كە، كونێكی تێدایە، بەبأی ئەو ڕووناكییە ڕێكدەخات كە دەچێت بۆ زەرنبینی كامێرا.
پەردەی وەوی/perdey wewy: نتـ: پەردەی بووكێ.
پەردەی هەسن/perdey hesin: نتـ: پەردەی ئاسن.
پەردەیی/perdeyî: ن: ئافرەتێكە كە هەمیشە لە پەردە دا بێت و نەیەتەدەرێ.
.
.
_________________
پەردە ²/perde: ن:
1 – [ توێ] ناوی گەلێک جۆری پێكهاتووی تەنكی چنراوی شانەی زیادوكەم لاستێكی، كە دەرەوە وناوەوەی ئەندامی كۆئەندامەكان دەپۆشێت.
2 – [ زیند] پەرژینێكی باریكە لە دەوری خانەدا، لەگیانداری شێوەی پرۆتۆپلازمی هەیە.
پەردە دڕین/perde diřîn: كتپ:[ توێ][ پەردە+دڕین] كچ بێ بنكردن.
پەردەی ئافرەت/perdey afiret: نتـ:[ توێ]
پەردەی پلازما/perdey derwaze: نتـ:[ توێ]
پەردەی چاو/perdey çaw: نتـ:[ توێ] پەردا چاڤێ، پەلك : كۆمەڵێک توێژە كە گۆی چاویان داپۆشیوە.[ئینگـ : cornea].
پەردەی دڵ/perdey diľ: نتـ:[ توێ] پەردەیەكە دوو دیواری هەیە، وەک توورەكە وایە، دەورەی دڵی داوە.
پەردەی ڕیخۆڵە/perdey řîxoľe: نتـ:[ توێ]
پەردەی زگ/perdey zig: نتـ:[ توێ] پەردەی سک.
پەردەی ژێرپۆس/perdey jêrpos: نتـ:[ توێ] پەردەی ژێر پێست.
پەردەی سپی/perdey derwaze: نتـ:[ توێ]
پەردەی سیپەلاک/perdey sîpelak: ن:[ توێ] پهردهسی : پهردهیهکی دوو تۆی دهور سییهکانه که بهجیاواز سییهکان دادهپۆشێت. له نێوان دوو تۆی ئهم پهردهدا، شلهیهک ههیه که دهبێته هۆی خزبوون و نهرمی بزاوهکانی سی.
پەردەی گوێ/perdey gwê: نتـ:[ توێ] پەردەیەك كە لەنێو گوێ دایە و دەنگ دەلەرزێنێتەوە، تەپڵی گۆش _ تەپڵی گوێ.
پەردەی لووت/perdey lût: نتـ:[ توێ] پەردەیەكە لە نێوانی دوو تفنكەكانی كەپۆ دایە.
پەردەی لینج/perdey derwaze: نتـ:[ توێ]
پەردەی مێشک/perdey mêşik: نتـ:[ توێ]
پەردەی هەناو/perdehenaw: نتـ:[ توێ] پەردەی منداڵدان : پەردەیەكە كەمنداڵ هەتا ئەودەمەی كە دە زگی دایكی دایە تێیدا دەژی و دوای زان دەگەڵی دێتەدەر.
.
.
______________________
پەردە ³/perde: ن:[ ڕوو] لە ڕووەكدا شێوەی سیلوولوسیكی هەیە. لا، توێ. توێی شت
:: پیاز پەردە پەردەیە.
پەردەپەردە/perdeperde: نتـ: توێژتوێژ، توێ توێ.
.
.
__________________
پەردە 4/perde: ن:[ مجـ]
1 – شەرم.
:: پەردەی هەڵماڵی : هەست و نەستی دەرخست.
پەردەپۆش/perdepoş: نفا:[ پەردە+ پۆش(پۆشین)] رازدار : كەسێک كە زار نادركێنێت.
پەردەپۆش بوون/perde poşbûn: كتن:[ پەردە+ پۆش( پۆشین)+ بوون] رازڕاگرتن، سانەدركاندن، رازداربوون.
{
نەبوە، نابینی لە شەو مەحرەم ترێ تا رۆژی حەشر
پەردەپۆشە، هەمدەمە، هەمدەردی عوشاقانە شەو
}{ مەحوی}.
پەردەپۆشیی/perde poşyî: نچ:[ پەردە+پۆش( پۆشین)+ ئیی] كار و كردەوەی كەسی پەدرەپۆش، شاردنەوەی نهێنی، رازداریی.
پەردە دڕان/perde diřan: كتن:
1 – ڕووسیابوون، ئابڕووچوون.
2 – شەرمتكان.
3 – ئاشكرابوونی شتێكی نهێنی
:: ئاخری پەردەی دڕان.
پەردە لەڕوو هەلاوێژتن/perde leřûheľawêjtin: كتپ: شەرم لادان.
پەردە لەسەرلابردن/perde leserlabirdin: كتپ: ئاشكرا كردن، خستەڕوو، لەپەنهاندەركردن، ڤەوڕاندن، دركاندن، ڤێڤڕاندن، ڤەپچەڕاندن.
پەردەی حەیا/perdey ĥeya: ن:[ئد] ئابڕوو، شەرم.
پەردەی حەیادرین/perdey ĥeyadiřîn: کتپ:[ ئد] بێشەرمیکردن، بێئابڕووی کردن، شەرم نەمان.
{
توولە ڕێواسی سەری هەڵدا دڕی پەردەی حەیا
ناسک و تورت وسپی وەک قۆڵی یاری نازەنین
}{ هێدی}.
پەردەی سەبووریی /perdey sebûrî: نتـ:[مجـ] تەوانا، تاقەت.
پەردەی سەبووریی دڕان/perdey sebûrîdiřan: كتن، شڕ:[مجـ] تاقەت و وورەنەمان.
{
پەردەی سەبووریم دڕیا، ڕۆڵەڕۆ
ڕیشەی جەرگە كەم بڕیا، ڕۆڵەڕۆ
}{مەولەوی}.
پەردەی غەیب/perdey ẍeyib: نتـ: دونیای دیكە كە لە ئێمە دیار نیە و لێی ئاگادارنین، عالەمی غەیب.
{
ئەسرار پەردەی غەیب مەحرەم پەیک
سایەی خودایی، سەلام عەلیک
}{ مەولەوی}.
.
.
.
.