پەشێو/peşêw: ئانفا:[ هـ][ شێوان]
1 – بیری ئاڵۆز، پەکەر، شپرزە، سەرسووڕماو، وڕقووڕماو، شلووق، سەرلێشێوڕو، پەژیو
2 – پەڕێش _ پەڕێشان، پرچ و زوڵفی شێوڕو، شپرزە.
{
مەکەن لۆمەی پەشێویی دڵ کە ئەمشەو
پەشێواوە لەبەر پەرچەم پەشێوان
}{ نالی}،
یان
{
ناڕێژی چاو، سوور ناکەی لێو
شانە ناکەی بسکی پەشێو
}{ هێمن}.
پەشێوان/peşêwan: کتن: شێوان، پەشۆکان.
پەشێواندن/peşêwandin: کتپ: شێواندن، ئاڵۆزاندن، پەشۆکاندن، شپرزەکردن، پشێواندن.
پەشێوبوون/peşewbûn: کتن: شێوان، شپرزەبوون.
پەشێوکردن/peşewkirdin: کتن: شێواندن، شپرزەکردن.
پەشێواو/peşêwaw: ئانفا: شێواو، ئاڵۆزکاو، سەرسووڕماو.
پەشێوێنی/peşêwênî: ئاکتـ :[پەشێو+ ئێنی] شپرزەیێتی، ئاڵۆزکاوێتی.
پەشێویی/peşêwyî: نچ:[ هـ] پەرێشانی، پەشۆکاوی، تووچیان، دڵەخورپێ، دڵەڕاوکێ، شڵەژاوێتی.
{
هەی پەشێویی هۆش، هەی شێویای فام
هەی عەقڵ عەبەس، هەی خەیاڵ خام
}{مەولەوی}.
پەشێوی خەوتن/peşêwy xewtin: نتـ:[ دەروو] پێناسەیەکی فراوانە بۆ پەشێوی خەوتن، کە نەخۆشەکە، نەدەتوانێت خەوی لێبکەوێت یان لە ماوەی خەوتندا بخەوێت، هۆکاری ئەم نەخۆشییەش جودڕیە، بەهۆی دڵەراوکێ، کۆفێیین، لەش ئێشان …..هتد.[ ئینگــ: Dyssomnias].
پەشێوی یادگا/peşêwy yadga: نتـ:[ دەروو] پەشێوی یادگا دەگۆردرێت لە ئاستی سووکەوە تا کو قورس، بەلام هەموو ئاستەکانی لە ئەنجامی تێکچوونی ناوچەیەک یان گشت کۆئەندامی نێرڤی( دەماری)یەوە دێت. ئەم نەخۆشی یە تەشەنەدەکات و دەبێت بە ئەلزهڕیمەر[ ئینگـ : memory disorder].
پەشێویان/peşêşyan: کتن:[ ئەردە] پەشێوان.
.
.
.
.