ئاژاوه/ajawe: ن: ئاژاولە _ ئاژاولێ( هـ).{ سەرئەنجام، ل، 453}.
سەرنج |
ئاژاولەی شێوەزاری هەورامی، لە ئاژاوەی کرمانجی ناوەند کۆنتر و ڕاستترە، لێ لەبەرگرانی گۆکردنی( ل) ـەکەی سوواوە و کراوە بە ئاژاوە |
1 – هه‌راوهوریا، هه‌راوزه‌نا
: بەگژیهکداچوونی منداڵان له‌ماڵێکدا.
2 – شه‌روشۆر، کێشه‌کێش، کارِتێ به‌ربوونی خه‌ڵک یا به‌گژداچوون.
3 – نائارامی، ناکۆکی، شێواویی، پشێونه : شلۆقی له ووڵاتێک، بازارێک، ماڵێک… یان لەگەڵ که‌سێک.
سەرنج |
ئاژاوه له چاوگی( ئاشۆپتهنی په‌هله‌وی) و ( شێوانی كوردی)كه‌وتووه، هاوڕیشه‌یه ده‌گه‌ل( ئاشێو، ئاشۆ) له بن زاراوه‌ی ئه‌رده‌لانیدا، هه‌روه‌ها من پێموایه به لەبهرچاوگرنتی هاوتاكانی ئاژاوه ئه‌و وشه‌یه له دوو به‌شی[ ئاژاو+ ئه( پاشگر)] پێكهاتووه.}{ نانه‌وازاده}. |
ئاژاوهتێخستن/ajawetêxstin: کتپ:[ ئاژاوه+ تێ + خستن] سازکردنی هه‌راو هوریا و بهربهشێوی به‌جێگایه‌ک.
:: ئه‌م گه‌ره‌که چه‌ند ئارام و خۆش بوو، ئه‌م سه‌رسه‌ریانه ئاژاوه‌یان تێ خستووه.
ئاژاوه‌چی/ajaweçî: نفا:[ ئاژاوه+ چی] ئاژاوه‌گێر، ئاشووبگێر، سه‌ربه‌گێچه‌ڵ، سه‌ربه‌گۆبه‌ند، سه‌ره‌سۆده، شهڕههڵخڕێن، شه‌ڕهه‌ڵایسێن، مایه‌فیتنه.
ئاژاوهخستنەوە/ajawexistnew: کتپ:[ ئاژاوه+ خستن+ ه‌وه] ئاژاوه‌گێران.
ئاژاوهدار/ajawedar: ئانتـ:[ ئاژاوه + دار] سه‌ربه‌گێچه‌ڵ، سهبهگۆبهند.
ئاژاوه‌گێر/ajawegêr: نتـ:[ ئاژاوه+ گێر( گێران )] ئاژاوه‌چی.
ئاژاوه‌گێران/ajawegêran: کتپ:[ ئاژاوه+ گێران] بنهکاری، ئاژاوهخستنهوه، ئاشووب گێران، شهرههڵگیرساندن.
ئاژاوه‌گێری/ajawegêrî: نچ:[ ڕامیا][ ئاژاوه‌گێر+ ئی] ئانارشیزم : ڕێبازێکی ڕامیارییه که ده‌یه‌وێت هه‌موو ده‌سته‌ڵاتێکی ده‌وڵه‌تی هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه.[ ئینگـ: Anarchism].
ئاژاوه‌نانه‌وه/ajawenanewe: کتپ:[ ئاژاوه+ نان+ ه‌وه] وروژان : په‌شێوی نانه‌وه، که‌تن گێران .
:: به‌سه که‌م ئاژاوه بنهرهوه( کهـ).
ئاژاوهنهر/agawener: ئانتـ:[ کباش، کهـ][ ئاژاوه+ نهر( نان)]
:: مهردمهگه ئاژاوهنهرن.
ئاژاوه‌یی/ajaweyî: نچ:[ ئاژاوه+ یی] نائارامی، ناره‌حه‌تی، نیگه‌رانی، په‌شۆکی، پشێونهیی.
.
.
______________
ئاژاوله/ajawle: ن:[ هـ] ئاژاوە( کناو).
ئاژاوله ئەوەنیای/ajawle eweniyay: کتپ:[ هـ] ئاژاوەنانەوە.
ئاژاولهچی/ajawleçî: نچ:[ هـ] ئاژاوەچی، ئاژاوەگێڕ.
ئاژاولهکەر/ajawle ker: نفا:[ هـ] ئاژاوەکەر _ ئاژاوەگێڕ.
ئاژاوله کەرڎەی/ajawle kerđey: کتپ:[ هـ] ئاژاوەکردن.
ئاژاوله نیایۆ/ajawle niyayo: کتپ:[ هـ] ئاژاوە نانەوە.
ئاژاوله هۆرگڕنای/ajawle horgiřnay: کتپ:[ هـ] ئاژاوە هەڵگیرسان.
ئاژاوله هۆرگسینای/ajawle horgisînay: کتپ:[ هـ] ئاژاوە هەڵگیرساندن.
ئاژاولێ/ajawlê: ن:[ هـ] ئاژاوە.
ئاژاولێنە/ajawlêne: ئاکتـ:[ هـ] لە ئاژاوەدا.{ وشەنامە، ل، 32}
.
.
.
.