بەرموور/bermûr: ن:[ خشڵ] پەڕەملە، خەناوک _ خەناوکە، کرتەمر _ گرتەمر( جا)، گەردانە، ملوانە _ ملوانکە  _ ملوێنک : جۆرە خشلێکە ژنان بۆ خۆرازانەوە دەیکەنە ملیان.

{

تەعەججوب گرتمی، سۆفی کە تەسبیحم لە ملیا دی
کە بێ تەقریبە پیرێژن لە بەریا بێ بەر و بەرموور

}{ مەحوی}

یان 

{

مەمکەنه بەرموور لە بەرچاوان به دەنگ و باسەوە
با وه‌پشت گوێم خەن جوانان، لێم‌گەڕێن با گواره بم

}{ سه‌ید کامیل ئیمامی ( ئاوات)}

بەرموورە/bermûre: ن: بەرموور.

.

.

_______________________

بەرموور/bermûr: ن:[ ڕۆژنا] ناوی بەشێکی ڕۆژنامەی کوردپا ئە.  

.

.

.

.