نوێژ/nwêj: نتـ:[ ئاین] پارانەوە لە خودا.
نوێژان/nwêj: نتـ: بەرلەخۆرکەوتن.
نوێژ/nwêj: نتـ:
نوێژخوێندن/nwêj: نتـ:[ ئاین]
نوێژکەر/nwêj: نتـ:[ ئاین]
نوێژکردن/nwêj: نتـ:[ ئاین]
بەرنوێژ/bernwêj: نتـ:[ ئاین][ بەر+ نوێژ] پێش نوێژ : کەسێکە بەرنوێژی بکات.
بەرنوێژی/bernwêjî: نچ: پێش نوێژی.
بێدەستنوێژ/bêdestnwêj: ئان:[ بێ+ دەستنوێژ] کەسێکە دەستنوێژی هەڵنەگرتبێت یان دەست نوێژی شکابێت لە ئاینی ئیسلامدا.
بێدەستنوێژیی/bêdestnwêjî: نچ:
بێنوێژ/běnwêj: ئانتـ:[ بێ+ نوێژ]
1 – کنج، شفتوشۆ، مەهک _ وەهک، بێنمایی( هـ)، تێکەوتوو : ئافرەتێک کە لە حەیز دابێت.
2 – حاڵی پیاوێک یان ژنێک کە لەبەر نزیکی لە یەکتر لەشیان پیس بووە و دەبێت ڕاغوسڵ دەرکەن.
بێنوێژی /běnwêjî: نچ: تێکەوتن، مەهک بوون، کنج بوون، دەحەیزەوەچوون : ئەو ماوەیەیە کە هەموو ئافرەتێکە هەفتەیەک لە مانگێکدا خوێنی پێدادێت.[ لا : menstruation ]
پەڕۆی بێنوێژی/peřoy běnwêjî: نتـ: شەڵە، شرنکە : پشتێنی بێنوێژی.
پێشنمێژ/pêšnwêj: نتـ:[ کباک][ پێش+ نمێژ] بەرنمێژ، پێشنوێژ، پێشنووێژکەر.
{ تێبـ : گۆرانکاری لە نێوان ووشەی( نمێژ) و (نوێژ _ نووێژ) وەک گۆرانکاری لە نێوان ووشەی (چەم) و (چەو)ـە}.
پێشنوێژ ¹ /pêšnwêj: نتـ:[ ئاین][ پێش+ نوێژ] بەرنوێژ، وەرنما، ئیمامی جەماعەت : مەلا یان کەسێکی دیکە کە لەکاتی نوێژی جەماعەت لە پێشەوەی نوێژکەران ڕادەوەستێت و نوێژ بەڕیوە دەبات.
پێشنوێژی/pêšnwêjî: نچ:[ پێش+ نوێژ+ئی] کار وڕیبەرایەتی کەسی پێشنوێژ.
پێشنوێژ²/pêšnwêj: ئاکتـ:[ پێش+ نوێژ]
1 – کاتی بەر لەنوێژی نیووەڕۆ، بەر لەنیووەڕۆ. >< پاشنوێژ.
:: پێشنوێژیێ دێم سەرێکتان لێدەدەم.
2 – کاتی بەر لەنوێژەکانی دیکە
:: پێشنوێژی شێوان وەرە.
پێشنووێژ/pêšnwêj: نتـ:[ زەن][ پێش+ نووێژ]
1 – بەرنوێژ.
2 – [ ئاکـ ] پێشنیوەڕۆ : کاتی پێشنوێژی.
پێشنووێژکە/pêšnuwějke: نتـ:[ زەن][ پێش+ نووێژ+ کە] مینبەر، سەکۆ.
پێشنووێژی/pêšnuwějî: نچ:[ زەن][ پێش+ نووێژ+ ئی] پیشە و کردەوەی پێشنوێژ. (امام).
چۆنێتی نوێژکردن/nwêj: نتـ:[ ئاین]
فێربوونی نوێژ/nwêj: نتـ:[ ئاین]
.
نوێژی ئێوارە.
له دوگمەی سوخمه دوێنێ نوێژی شێوان
بەیانی دا سفیدەی باغی سێوان
.
.
.