بەرهەم/berhem: ن:
1 – [ ئاب] ئاکامی لێکدان : تێکەڵ.
2 – بەروبووم، بەهرە، داهات.[ ئینگـ : product , Work]
3 – سازکراوی کارخانە و ئەو شوێنانەی کاڵا سازدەکەن.
4 – بەربووی مێشکی هونەرمەند و نووسەر.
بەرهەمدار/berhemdar: ئانتـ:[ بەرهەم+دار] بەبەرهەم.
بەرهەمنامە/berhemname: نتـ: پێناسەی بەرهەم بەنووسراوێک لەسەر بەرهەمە کە دەدرێت.
بەرهەمهاتن/berhem hatin: کتن: بارهاتن، هەڵکەوتن، ڕەخسین.
بەرهەمهاتوو/berhemhatû: ئانفا: بڕسکاو، خوڵقاو.
بەرهەم هێنان/berhemhênan: کتن:
1 – پێگەیاندن و هێنانەناوی شتێک، دروست کردن، داهێنان، پێگەیاندن، ڕەنێوهێنان، بەخێوکردن.
2 – ئیش بۆ مەبەستی قازانج.
بەرهەمهێن/berhenhên: نفا: دروستکەر، ئافرێنەر.
بەرهەمهێنەر/berhemhêner: ئانفا: ڕەنێوهێنەر.
بەرهەم هێنراو/ berhem hêniraw: نفا: کاڵا دروستکراو لە کارگەدا.
گوڵبژێرێک لە جۆرەکانی بەرهەم |
بەرهەمی بازرگانی/berhemî bazirganî: نتـ:[ ئاب] کاڵای بازرگانی.
بەرھەمی پوخت/berhemî puxit: نتـ:[ ئاب]
بەرهەمی تۆوە ڕۆنییەکان /berhemî towe řonîyekan: نتـ:[ ڕوو] ئەو ڕووەکانە پێکدێنن، دەنکی لۆکە، کونجی، گوڵەبەرۆژە، کەتان، دەنکی قەنەفل، خەشخاش، فستق، فولـی سۆیا …… هتد.
بەرھەمی خۆماڵی/berhemî xomaľî: نتـ:[ ئاب]
بەرھەمی ڕاستەقینە/berhemî řasteqîne: نتـ:[ ئاب]
بەرهەمی ساڵانە/berhemî saľlane: نتـ:[ ئاب] بەروبوومی ساڵانەی ڕووەک و میوە.
بەرهەمی فڕە/berhemî fiře: نتـ:[ ئاب] ڕێژەو.
بەرھەمی کۆتایی/berhemî kotayî: نتـ:[ ئاب] دوا بەرھەم.
بەرهەمی ناونجی/berhemî nawincî: نتـ:[ ئاب][ پیشە] ئەو بەرهەمە ئامادەکراوانەن، کە کەڵکی بۆ بەرهەمێکی تەواوتر لێوەردەگێرێت.
بەرھەمی نەتەوەیی/berhemî neteweyî: نتـ:[ ئاب]
پوختەی بەرھەمی نەتەوەیی/puxtey berhemî neteweyî: نتـ:[ ئاب]
سەرجەمی بەرھەمی نەتەوەیی/sercemî berhemî neteweyî: نتـ:[ ئاب]
.
.
.
.