بەزم/bezim: ن:[ پهـ : بەزم]

1 – شادی و بزم. 

2 – تەشقەڵە و گەڕ، گەپ، یاری

:: چۆن بەزمێکمان پێ دەکات.

{

ڕووم کردە بەزمی خاسی برازا ئەزیزەکەم

ئەمشەو بە سەد تەواروع و ئیخلاس و سەرکزی

}{ رەزا}. 

3 – (مجـ) بۆ دەربڕینی تووڕەیی و نارەزایی بەکاردێت

:: ئای بەزمە ها.

بەزم ئارا/bezim ara: نتـ:[ بەزم+ئارا] ئەو کەسەی کۆری ڕابواردن دەرازێنێتەوە.

{

ئەوا ئەی شەمعەی بەزم ئارایی دین پەروانەکەی خۆت هات

بەشوعلەی ئاگری ڕووت جەرگ و دڵ بوریانەکەی خۆت هات

}{ بێخود}.

بەزم پێگرتن/bezim pêgirtin: کتپ:[ بەزم+ پێ+ گرتن] 

1 – شەرفرۆشتن بە کەسێک، شڵتاغ پێگرتن، تەشقەڵەکردن بەیەکێک. 

2 – (مجـ) کات پێ ڕابواردن، دەماغ تەخت کردن بەکەسێک

:: دە بڕۆ واز بێنە بەسمان بەزم پێ بگرە.

بەزمساز/bezimsaz: نفا:[ بەزم+ ساز(سازاندن)] بەزمگێڕ.

بەزمگا/bezimga: نتـ:[ بەزم+ گا] جێگەی شادی و خۆشی. شوێنی ڕابواردن.

بەزمگرتە/bezimgirte: نتـ:[ بەزم+ گرت(گرتن)+ ئە] 

1 – بەزمگێر 

2 – بەدکرداری.

بەزمگرتن/bezimgirtin: کتپ: پێکەوەنان و سازکردنی ئاهەنگ، گۆڤەند و کۆڕی ڕابواردن.

بەزمگێر/bezimgêř: نتـ:[ بەزم+ گێر( گێران)]

1 – لۆتی. 

2 – ئاهەنگگێر.

بەزمگێڕان/bezimgêřan: کتپ: گێڕانی بەزم و ساز.

بەزم و ڕەزم/bezim û řezim: نتـ:

1 – کۆڕی بەزم و دەنگەدەنگ. 

2 – [ مجـ] هەراو هۆریای منداڵی ناو ماڵ.

 تێبینی 
 وشەی دووەم (ڕەزم) لە زمانی پەهلەویدا بەواتای (جەنگ) دێت، فارسی ئێستا ئەم وشەیەی هەربەواتای خۆی لە پەهلەوی خواستۆتەوە.{ زەبیحی}.

.

.

.

.