بێئەقڵ/bê eqiľ: ئانتـ:[ بێ+ ئەقل( عقل)] بێ مێشک، بێ ئاوەز، گەوج، شێت، نەفام. بێ ئەقڵانە/bê eqiľane: ئاکتـ:[ بێ+ ئەقڵان+ ئە] کاروکردەوەی لەبەربێ ئەقلی و نەفامی، نەفامانە، گەوجانە. :: ئەوەی تۆ کردت کارێکی زۆر بێ ئاقڵانە و نەفامانەبوو. بێ ئەقڵ بوون/bê eqiľ bûn: کتن:[ بێ+ ئەقل( عقل)+ بوون]1) گەوج بوون، بێمێشک بوون. 2) تێنەگەیشتن. بێ ئەقڵکردن/ bê eqiľ kirdin: کتپ:[ بێ+ ئەقل+ کردن] خۆگەوج کردن، خۆشێت کردن. بێ ئەقڵ نەبوون/bê eqiľ nebûn: کتن:[ بێ+ ئەقل+ نە+ بوون] شێت نەبوون، گەوج نەبوون. بێ ئەقڵێتی/bêeqiľêtî: نچ:[ بێ+ ئەقڵ+ ئێتی] کاری نائاسایی کردن، کردەوەیەک کە لە ئاقڵ نەوەشێتەوە. بێئەقڵێتی کردن/bê eqiľêtî kirdin: کتپ:[ بێ+ ئەقڵ+ ئێتی+ کردن] کاری نائاقڵانەکردن، کاری لەئاقڵ بەدوور ئەنجام دان. بێئەقڵی/bê eqiľî: نچ: بێ ئەقڵێتی.
.
.
.
.
.
.