پێڕا/pêřa
1 – : ئاکتـ:[ پێ+ ڕا] پێڕه، چەنۆ _ چەنوو _ چەنی، دەگەل _ دەگەڵ _ دەگەڵی، ڕا، ڕە، ڕەگەڵ، ڤێڕا، ڤێڕە، لەتەک، لەگەڵ، وا، وە، وەگەرد، وەگەڵ، وەل، وێڕای.
2 – : پێشگتـ:[ پێ+ ڕا+ … ] پێشگرێكی لێكدراوە.
پێڕابواردن/pêřabwardin: كتپ:[ پێ+ ڕابواردن] ڕابواردن و گاڵتەكردن بەكەسێک، فشە بەكەسێككردن.
پێڕاسپاردن/pêřasipardin: كتپ:[ پێ+ ڕاسپاردن]
1 – بە ئەمانت سپاردنی ماڵ یان كەس و شتێک بە كەسێكی جێی بڕوا.
2 – گەیاندنی قسە و هەواڵی كەسێک بە كەسێكی دیكە.
پێڕاگەیاندن/pêřageyandin: كتپ:[ پێ+ ڕاگەیاندن] ئاگاداركردن، گەیاندنی هەواڵ و خەبەر و مەسەلەیەک بە كەسێک.
:: دەزانم سبەی داوەتەی برایمە پێیانڕاگەیاندووم.
پێڕاگەیشتن/pêřageyiŝtin: كتپ:[ پێڕا+ گەیشتن]
1 – كات و ماوە هەبوون بۆ ئەنجام دانی كارێک.
:: ئیمڕۆ پێڕاناگەم تەواوی كتێبەكە بخوێنمەوە.
2 – ئاگالێبوون و چاوەدێری كردن.
:: ئەو ژنەی من هەر بە منداڵەكانی ڕاناگات.
3 – پێگەیشتن (بۆمییوە).
پێڕاگەیێن/pêřageyên: كتپ: ڕاگەیێن، ئاگادەر، وەلامدەر، باخیر.
پێڕاگەیین/pêřageyîn: كتپ: پێڕاگەیشتن.
پێڕامووس/pêřamûs: ئانتـ: زمانلووس، چاپلووسیكار.
پێڕامووسی/pêřamûsî: نتـ: زمانلووسی، چاپلووسیكاری.
پێڕانان/pêřanan: كتپ:[ ئەند] ڕایەڵكردنی دار یان ئاسن بەسەردیواراندا یان جۆگە و چۆماندا بۆ پرد.
پێڕاهاتن/pêřahatin: كتن:[ پێ+ ڕاهاتن]
1 – سلاربوونەوە، بەلاداهاتن _ بەلاداكەوتن، مردن.
2 – ڕاهاتن لەسەر خوویەک، كارێک.
پێڕاهێنان/pêřahênan: كتپ:[ پێ+ ڕاهێنان]
1 – ڕایەڵكردن، خەت پێداكێشان.
2 – ڕاهێناندنی كەسێک لەسەر شێوازێک خوو یان كارێک.
.
.
.
.