کەنگر/kengir: ن:[ ڕوو] قنر( گەرمیان) _ قنگر، کانگر _ کنگر : ڕوه‌كێكی سروشتیه به زۆری له ناوچه شاخاویه‌كاندا له وه‌رزی به‌هاردا ده‌ڕوێت، كه‌نگر وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی خۆراكی به‌كاردێت، به‌ڵام كه نزیك ده‌بینه‌وه له وه‌رزی هاوین گوڵێكی وه‌نه‌وشه‌یی ده‌رده‌كات و پیر ده‌بێت و به كه‌ڵكی خواردن نایه‌ت، به ژنی ئه‌م ڕووه‌كه له نێوان 20 – 100 سم دایه. [ ئینگـ : Gundelia]
ڕنک/řinik: ن:[ ڕوو] نێرکە کەنگر.
کەنگربەماسی/kengir: نتـ:[ خوار] قەدی كه‌نگره‌كه بۆ ماوه‌یه‌ک له ئاودا جێده‌هێڵدرێت بۆ ئه‌وه‌ی له پاشماوه‌ی گڵی به‌ته‌واوی دابماڵدرێت، پاشان به كوڵاندن زه‌رد ده‌كرێت، دوای زه‌ردكردنه‌كه هه‌ر ده‌نكه كه‌نگرێك به جیا جیا له گیراوه‌یه‌كی هێلكه هه‌ڵده‌كێشرێت و له‌ناو ڕۆنی زه‌یتدا جوان سوور ده‌ركرێته‌وه. ئەم جۆرە خواردنە به چێژی میللی كوردستانه، به پێی شوێنی جوگرافی ناوچه‌كانی كوردستان شێوازی ئاماده‌كردنی ده‌گۆڕێت.
.
.
.
.