پەیوەس/peywes: ئان:[ هـ] پەی دەست، نووساو، پێکەوەڵکاو.
پەیوەست ¹ /peywest: نتـ:[ پەی( پەئیتی)+ وەست( بەند)] پێوەلکاو، پێوەبەستراو.
لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. | ||
گۆکردنی بە کوردی | زمانی ئاڤێستایی | واتای بە ئینگلیزی |
پەئیتی | itiap |
{
لە قوببەی سینە سووتام دڵم بەو نارە پڕ نارە
برۆی پەیوەستی خستوومی منی وا خەستە پەیوەستە
}{ وەفایی}.
تێبینی |
لە زمان و ڕێزمانی ئاڤێستادا ((پەئیتی)) وەک پێشگر دەلکێت بەووشەی دیکەوەو واتای نوێ دەداتە ووشەکە |
.
.
___________________
پەیوەست ² /peywest: ئاک، ئان:
لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. | ||
گۆکردنی بە کوردی | زمانی ئاڤێستایی | واتای بە ئینگلیزی |
پەئی تی | itiap |
1 – هەمیشە، دایم، بێوچان، پەیوەستە.
2 – ئاشنا، ناسیاو.
پەیوەستە¹/peyweste: ئانتـ:[پەیوەست+ ئە]
1 – پێکەوەنووساو، پێوەلکاو، پێوەبەستراو.
2 – هەمیشە.
{
پەیوەستە دوفێرس ژ مەرادا بەرزین دل
زولفان بە چەپ و راست ل ئۆغلمە جەما گرت
}{جەزیری}
شرۆڤە |
بەبێ ووچان دوو برۆکانی، کە لە دڵدارکوشتن زۆر ئارا و بەکارن، هەڵیان کردە منی دیوانەی دڵداری، کەبم گرن و سزای خۆم بگەیەنن و لە ناو زنجیریکەزی و بسکاندا بم بەستنەوە. کەزیەکانیش لە راسە و چەپەوە هاتنە نزیک بسکانەوەو لەگرتنی مندا یاریدە یا دەدان ولەناوەدا پەلەقازەوخۆرسکانی وهێرشی ئەوان مەیدانی جەنگی مەغلوبەی پێکهێناوە.{ هەژار}. |
پەیوەستبوون/peywestbûn: کتن:
1 – چوونەپاڵ، بوونبە بەشێک لە.
2 – [ هونەر] کاتیک ئەکتەر دەچێتە ناخی ئەو کارەکتەرەی کە ڕۆڵی دەبینێت. [ ئینگـ: abandon]
3 – پێوەلکان، پێوەبەستران.
پەیوەستبوونەوە/peywestbûnewe: کتن: ئامایۆپەنە( هـ).
پەیوەستکردن/peywestkirdin: کتپ: پێوەلکاندن، پێوەبەستن.
پەیوەستهەبوون/peywesthebûn: کتن: بوونەپاشکۆ.
پەیوەستی/peywestî: نچ:
1 – پێوەلکاویی، نووساوویی.[ ئینگـ: correlation]
2 – پێوەندیی، ئاشنایی.
پەیوەستی رێکخراو/peywestî rêkxiraw: نتـ: پەیوەستی لێهاتوو، پەیوەستی رێک.
.
.
____________________
پەیوەستە ²/peyweste: ن:[ مجـ][ کباک] منداڵی حەوتسالانەیە.
.
.
.
.