بەنگ/beng: ن:[ کباک]
1 – بێهۆش.[ ئینگـ : addict]
2 – بەنج : کە بە شرینقە دەدرێت لە نەخۆش بۆ ئەوەی بێهۆش بێت و هەتا عەمەلیات بکرێت.
بەنگبوون/bengbûn: کتن: بێهۆش بوون، بەندبوون، گیرخواردن، قەتیس مان.
بەنگبووبی/bengbûbî: ئانتـ:[ ئینگـ : addicted]
بەنگدار/bengdar: ئانتـ:[ بەنگ+ دار][ ئینگـ : addictive]
بەنگ خواردن/beng xwardin: کتن: قەتیس مان.
بەنگ کێش/benh kěŝ: نفا:[ بەنگ+ کێش(کێشان)] کەسێکە فێری بەنگکێشانی بووبێت.
بەنگ کێشان/beng kěŝan: کتن:[ بەنگ+کێشان] تریاککێشان.
بەنگکێشی/beng kěŝî: نچ: تریاککێشی.
بەنگی/bengî: ئانتـ: گێژوهوڕ، گێژووێژ، سەودایی، سەوداسەر، بەندی.[ ئینگـ : addiction]
.
.
_______________________
بەنگ/beng: ئان: مات، قەتیسماو.
.
.
_______________________
بەنگ/beng: ن:[ توێ] بەنک.
1 – جومگە.
2 – گرێ.
بەنگە/benge: ن: جمگە، جومگە.
بەنگەی ناخوون/bengey naxûn: نتـ: گرێی سەرقامک.
بەنگەی شاخ/beney ŝax: نتـ: گرێی شاخ.
.
.
__________________
بەنگ/beng: ن:[ ڕوو] پەژ ، حەشیشە : شیرەی گیایەکە بەووشەکەوەکراوی دەگەڵ تووتن دەناو جگەرە و شتی تردەکرێت بۆ ئەوەی هۆری، سەرخۆشی بن.
[ Bot : Hyoscyamus niger ،Cannabis ].
بنبەنگ/binbenig: نتـ:[ بن+ بەنگ] بن گەڵای تووتن.
.
.