بههانه/behane: ن: ئاواک( سنـ)، ئهرتهو، ئەنجەت، بافک، بەربیتک، بیانک _ بیانگ _ بیانوو، پایە، پهڵپ، تەشقەڵە، گرۆ، مانە( زا)، مەهانە _ مهانە، وڕک.
{
ئەڤ پوول ئەگەر چی بی بەهانە
یەک دوو نەووسان و بی بەهانە
}{ خانی}.
بەهانەجۆ/behaneco: ئان: ئەوەی داوای نرخ ناکات.
بەهانەگر/behanegir: ئانفا:[ بەهانە+گر(گرتن)] پەڵپ گر، شەرفرۆش.
بەهانەگرتن/behanegirtin: کتن: بیانووگرتن، تەشقەڵە گرتنغ پەڵپ گرتن.
بەهانە گیر/behanegir: ئانفا: بەپیلە، تەشقەلەباز، گرنەگر.
بەهانەهێنانەوە/behane hênanewe: کتن: بیانوو هێنانەوە بۆ کارێک کەنەخوازیت بیکەیت.
.
.
.
.