مووچە ¹ /mûçe: ن:
1 – [ ئاب] ئاوان، بەرات، پێبژێو، جیرە _ چیرە، دەقن( دەستهەق)، کرێ، مانگانە.[ ئینگـ: Wages ،Salary]{ گیو، ل، 863}.
2 – [ کشت] جەمەکە، دەبرە،
: زەویی خاوەند خێویی.
: زەویێکە ڕەنێو هێنرابێت.
: زەوییەکە کرداری لێ بڕابێتەوە.
: زەوی چاندن.
مووچەبەر/mûçeber: ن:[ ئاب] شەریک.{ گیو، ل، 863}.
مووچەپێدان/mûçe pêdan: کتپ:[ ئاب][ مووچە+ پێدان] پاداشت پێدان.
مووچهخۆر/mûçexor: ن:[ ئاب] چیرەخۆر، مزەوەر.[ ئینگـ : Wage – earner ]
مووچهی بنكهیی/mûçey binkeyî: ن:[ ئاب] .[ ئینگـ : Minimum wage]
مووچەنان/mûçenan: نتـ:[ ئاب] نانێک کە لە جیاتی مووچەدەدرێت بەکەسێک. بڕی نانەکەش بریتییە لە سێ بۆ پێنج نان. واتا تێربوونی ژەمێک. ئەوانەی لادێین و مەڕوماڵاتیان زۆربوو، دەبوو هەر ئێوارەیەک ماڵێک بۆ یارمەتی شوانەکە، کەسێکی لەگەڵ بنێرن بۆ لەوەڕاندنی میگەلە(ران)ـەکە. ئەوەی نەیبوایە وا بزانم لە جێگای نۆرەکەی دەبوو یان پیاوێکیتر بنێرێ یان شتێک بدا بەشوانەکە، لەوە دەچێت ئەم وشەیە لەو رووەوە ڕانەوە هاتبێت. بەڵام هەموو گوند دەبوو بە پێی چەند سەر مەڕ و بزنیان هەیە، ئێوارە کە شوان ڕانەکەی دەهێناوە، چارۆکەی لە مل دەکرد و بە ماڵاندا دەگەڕا و نانەکەی کۆ دەکردەوە. بەو چەپکە نانەی دەق کرابوو دەیانوت “مووچەنان”.
مووچەوەرگرتن/mûçe wergirtin: کتن:[ ئاب][ مووچە+ وەرگرتن ] پارەوەرگرتن
.
.
_______________
مووچە ² /mûçe: ن:[ جا] جومگە.
مووچەی دەست/mûçey dest: نتـ:[ جا] جومگەی دەست.
.
.
.
.