پەراوێز/perawêz: نتـ:[ پەر+ ئاوێز]

1 – كەناری پۆشاک: پارچەیەكی باریكە كە لەدیوی ژوورەوە بەقەراغی كەوای دەدوورن. 

2 – دەوراندەو یان حاشیەی ڕووپەڵی پەرتووک. 

3 – سجاف، سیجاف، تار، چەمە_ چەمەر_ چەمەرە، چوارچێوە.

پەراوێزكراو/perawêzkiraw: نفا:[ پەراوێز+ كراو(كردن)] بەلاوەنراو، پەساردە.

پەراوێزكردن/perawêz kirdin: كتپ:[ پەراوێز+ كردن] پەساردن، بەلاوەنان، پەراوێزكردن.

    

پەراوێزی ئاژەڵەنەخش/perawêzî aeľénexiş: نتـ:[ هونەر][ پەراوێزی+ ئاژەڵەنەخش][ ئینگـ: zoophore]{ زاراوە هونەرییەکان، ل، 222}

پەراوێزی ئاسمان/perawêzî asnan: ن: ئاسۆ.

پەراوێزی پاش نووسین/perawêzî paŝ nûsîn: نتـ:[ پەراوێزی+ پاشنووسین] ناوچەیەكی دیاریكراوە لە سەر ڕووپەڵ، پەرتووك، ‌یا ماڵپەڕ. بۆ داواكردن و دەستنیشانكردنی كارێك، خواستێك لەسەر ڕێسای زانستی بیبلیۆگرافیا.[ ئینگـ ـ: endnote].

پەراوێزی ژێرنووس/perawêzî jêrnûs: نتـ:[ پەراوێزی+ ژێرنووس] ناوچەیە كە لە خوارەوەی پەرتووك كە تێبینی یا ڕوونكردنەوەی تیادەنووسرێت. هەندیك جار لە نێوان دووكەوانە ژمارەیەك دەنووسرێت یا ئەستێرە دەكەوێتە ناوی یان خەنجەرێك.[ بفا: پاورقی].

پەراوێزی لاپەڕە/perawêzî lapeře: نتـ:[ پەراوێزی+ لاپەڕە ] كەناری رووپەڵ. ئەوناوچەیەیە، كە نووسینی تیاچاپناكرێت، جێ هێڵراوەتەوە بۆ ئاماژەكردنێك یان تێبینی نووسینێك [ ئینگـ : margin].

.

.

.

.