درێژبوون/dirêjbûn: كتن:[ درێژ+ بوون] درێژبییەی( هـ){بێستوون ، ل، 71}

1 – بەرزەوەبوون _ بەرزبوونەوە، ڕاستەوەبوون، گەشەكردن، هەستان. 

2 – پالكەفتن، پاڵەوەدان _ پاڵدانەوە،  پاڵکەوتن _ پاڵكەفتن، تخێڵ بوون، ڕازان، ڕاكشان، سەرنانەوە، نووستن، هەلاژیان.

3 – بەلاداهاتن، ڕەتبردن، سللار بوونەوە، كەفتن_ كەوتن. >< كورت بوون.

4 – [ توێ] پان بوون، فراوان بوون، کشان.[ لا : expansion , extension]{ پەزیشکی، ل، 133}.

درێژبوونەوە/dirêj newe: كتن: درێژوەبیەێ( هـ){ بێستوون، ل، 71}

1 – زۆرپێ چوون( ماوە)، خایاندن : دوواكەوتنی كارێک و قەتیس بوونی كارێک.

:: كارەكە زۆر درێژبۆتەوە. 

2 – ماوە زیادكردن.

درێژبوونی بێ ئیختیاری/dirêjbûnî bê îxtarî: كتن:[ ڕۆژک] درێژبوونی بێ ئارەزوو : بەلاداكەفتن، بەڵاداكەوتن، ڕاران.

.

.

.

.