بێکار/bêkar: ئاکتـ:[ بێ+ کار( کردن)]
1 – بێفەرمان، بێ ئیش : کەسێک کە کار نەکات.
2 – [ کباک] ئەوارە، گردەنشین، چرۆت، ووڵووڵ، پالووتە، دەستەپاچە.
3 – [ کباک] سەڵت، بێژن.
بێکارە/bêkare: ئانتـ:[ بێکار+ ئە] هیمی، تەمبەڵ، کەپەر، سست، شلەپەتە، بێ دەستەڵات، خاو، تەپڵەتڕ، دەستەودەستان، لەکەنتە، لەکارت، بێ کەڵک.
بێکاربوون/bêkarbûn: کتن:[ بێکار+ بوون]
1 – بێ ئیش بوون، پشوودان.
2 – لەکاردەرکراو.
بێکارکردن/bêkarkirdin: کتپ:[ بێکار+ کردن] لە کار و ئیش دەرکردن.
بێکاریی/bêkaryî: نچ:[ بێکار+ ئیی] بێفەرمانی، چرۆتی، بێ ئیشی، بێ کەڵکی، خاوی.
.
.
.
.