بێشەرم/bêşerim: ئاکتـ:[ بێ+ شەرم]
1 – ڕووهەڵمالاو، بێحەیا، بەڕوو، بەینەشە، ڕووش، قوڵتەش، کوڵەش، بێفەهیت (کباک)، داشۆریاگ( که، ل)>< بەشەرم.
2 – [ کباک] گرنگ، بەرکەتی، کەم هەڵکەوتوو، نایاب، بەنرخ وگرانبەها.
بێشەرمبوون/bêşerimbûn: کتن:[ بێشەرم+ بوون] شەرم نەبوون، بێحەیا بوون.
بێشەرمی/bêşerimî: نچ: ڕووقایمی، بێفەهیتی، بێ ئابڕوویی.
بێشەرمی نواندن/bêşerimî nwandin: کتن: بێ ئابڕووی کردن.
.
.
.
.
.